کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو خائینانەی دەبێت دادگاىی بکرێن

Thursday, 09/06/2016, 15:51


وەڵامێک بۆ جەماڵ عەبدوڵڵاى پاراستن
ئەوەى رۆژێک منى ناسیبَت و نووسین و بابەتەکانمى خوێندبێتەوە، دەزانێ لەسەرەتاى دروستبوونى گۆڕانەوە، تا ئیستا لەهیچ خاڵێکدا لەگەڵیان کۆک و هاوڕا نەبووم، بەردەوام رەخنە و  سەرکونەم کردون، بۆیە هیوادارم ئەوەى دەینووسم و باسی دەکەم نەچێتە خانەى داکۆکى و لایەنگریم بۆ نەوشیروان  و بزوتنەوەکەی گۆڕان.
لەژمارە 2387ى رۆژنامە رووزەردەکەى هەولێر، قەڵەمفرۆش و کۆیلەى تازە، جەماڵ عەوڵڵا نووسینێکى بەناونیشانى (دانا نەهات ئەى خۆى بۆنایەت) نوسیوە، جەنابى بەهەموو عەقڵ و هۆشێکى نیازێتى لە ڕێى ئەو سیناریۆ و یاسا و دادگا گاڵتە جاڕییەدا نەوشیروان بەپێى خۆى بچێتە بەردەم دادگاى هەولێر و بە فرمانى مەسعود بارزانى  وپارتییەکان دادگایى بکرێت و سزا بدرێت. کە ئەوە جگە لە خەونى حوشترى هیچ مانایەکى دیکەى نىیە.
 ئەوى راستى بێت سەرەتا حەزم نەکرد وەڵامى کەسێکى دۆڕاو و پیاوى پاراستن بدەمەوە، بەڵام دواتر بەباشم زانى کورتە وەڵامێکى بدەمەوە ،تەنها بۆ ئەوەى کۆیلە و دەربارەکان خۆیان لەبیر نەچێتەوە و سەنگ و قورسایى و قەبارەى خۆیان بزانن چەندە، واش باشترە جار جارە لووتیان بشکێنرێت تا بچنەوە قاوغەکەى خۆیان.
  چەند بڵێم و چەند باسى جەمال عەوڵا بکەم، هێشتا ناتوانم بەئەندازەى کێش و کەسایەتیی خۆی پێناسەی بکەم، کە چ کابرایەکیی سوک و سەلیمە و رەوشت و ئەخلاق لەلای ونە، ئەوە بۆ خۆى هەموو شتێکە مرۆڤێک ئاکار و رەوشتى خۆى بدۆڕێنێت، ئیدی چۆن قەڵەم و کەسایەتى خۆى نافرۆشێت؟ پێم سەیرە جەمال عەوڵاى پارێزەر زۆر روو قایمانە لەرووى دێت باسى یاسا و سەروەرى دەکات. دەڵێت گۆڕان لەسەرەتاى دروستبوونیەوە باسى یاسا و سەروەرى دەکات. منیش دەڵێم بەڵى زۆر راست و دروستە.، گۆڕان و نەوشیروان ئێستاشى لەگەڵدا بێت لەسەر ئەو پرسە هیچ لاریان نىیە و قبوڵیانە، تەنانەت لە پەیڕەوى ناوخۆشیاندا جەختیان لەسەرئەوە کردۆتەوە. بەڵام ئایا جەمالى پاراستنى ئەمڕۆ و مەسینەهەڵگرى دوێنێى عومەر فەتاح، یاسا لەم وڵاتە بوونى هەیە وا نوقڵانەى بۆلێدەدەیت؟ ئەى باشە ئەگەر یاسا هەیە چۆن و بە چ رویەکەوە، مەسعودێکى نغرۆى خیانەت، نەخوێنەوار، نۆکەرى بێگانە، بۆچ لە سەر تەواویى تاوانەکانى دادگاى ناکرێت،  باشە ئەگەر لە هەر وڵاتێکى دیکەدا بوایە لەسەر خیانەتى 31ى ئاب و بانگهێشتکردنى سوپاى تورکیا، چى پێدەکرا؟ بە دڵنیایەو بۆهەتایە روى رەش دەبوو و بەزیندانى هەتا هەتایى حوکم دەدرا.کەچى لێرە لەپاڵ ئەویاسایەى کە کۆمەڵێک نەفام و گەمژەى وەک تۆ بەڕێوەى دەبەن ،بووە بەمەخسەرە،بەدەردى دیلان دەڵێت(گورگ پاسەوان ،شوان دانى لەگۆشت جیرە).ئەى ئەو دەمەى جەمال مۆرتکەى پیاو کوژ بەنوێژى نیوەڕۆ هەڵیکوتایە سەر بارەگاکانى پەکەکە، لەماوەیەکى کورتدا دەیانى لێ کوشتن بەکام یاسا و دەستور بوو؟ ئەى ئەوکاتە یاسا بۆ ئەرزشى تاکە پێلاوێکى نەبوو؟ ئەى ئەوە چەند ساڵە مەسعود ئێکسپایەر بووە، بەپێى یاساى هەموو دونیا ماوەى بەسەرچووە،ئەى بۆ بەیاسا ناڵێیت لێپێچینەوەى لەگەڵدا بکات؟ یان یاسا تەنها لەدەرەوەى بازنەى پاراستن پەیڕەو دەکرێت، ئەى باشە خۆ پەرلەمان کە هەڵبژێردراوى میللەتەو نوێنەرایەتى گەل دەکات،بەچ یاسا و دەستورێک مەسعود پەکى خستوە و نایەڵێت کۆببنەوە؟ یان دەترسێت فیلمى بسوتێنن و لەکورسى بخەن؟ ئەى باشە جەمال ئاغا جەنابت ئەو هەموو ناعەدلەتى و دزى فزى و پیاوکوژیە دەبینت، بەئاشکرا و بێ ترس پیاو کوژەکانى مەسعود لەسەر فوول لایت خەڵک ئەدەنە بەرگوللە،بکوژیش مێش میوانى نى یە، ئەى بۆ بەیاساى حزبەکەت ناڵێت شتێک بکەن؟یان تۆش بویتە کۆیلە و یاسا و ئاکار و قەڵەمت لەبازاڕى پاراستندا هەراج کردوە؟!
  ئەمجارەش ئەیڵێمەوە هیچ کارو بەرنامە و پڕۆژەیەکى گۆڕانم قبوڵ نى یە، قەت شایەتومان بەدینیان ناهێنم. بەڵام گەر خۆت گێل نەکەیت و لەترسى مەسعود وپاراستن چاو وگوێت نەنوقێنى،چاک ئەزانیت کەنەوشیروان بەهەمووپۆخڵەوات و خراپەکانیەوە لەچاو مەسعود و پیاوانى پارتیدا بەحەوت ئاو شۆردراوەتەوە. تاکە شتێک کە وایکردوە نەوشیروان لاى خەڵک پایەو رێز و پێگەیەکى هەبێت،ئەوەیە بەدرێژایى تەمەنى سیاسى خۆى، بۆ چرکەیەکیش خیانەتى نەکردوە و پەرێزى پاکە. پێشینانیش جوانیان فەرمووە سەگ لەقەسابخانە نەمرێت عومرى بەزایە چووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە