ئێستر گەر بارەکەشى چەک بێت گورگ هەر ئەیخوات
Wednesday, 18/05/2016, 18:57
هەموو جارێک کە ئارى هەرسین ئەبینم لێدوان وئاخاوتن ئەدات ، یەکەو راست خەیاڵم بۆ ئەوە ئەچێت کە ئەو زاتە رابردووى بیر کەوتۆتەوە ئەزانێت کە بکوژانى باوکى کێن و لەسەر چى کوشتویانە، بۆیەوە وەها چاوەڕێدەکەم کە نەفرەت لەپلەو پۆست بکات و، واز لەو حزبە بهێنێت و،داواى دادگایى و بەسزا گەیاندنى بکوژانى باوکى بکات. بەڵام کورد ئەڵێت ئاش لەخەیاڵێک و ئاشەوان لەخەیاڵێک،ئەو کردارو هەڵوێستە شیاوى کەسێکە کە بوێر بێت، ویست و ئیرادەو خۆى بە پارە نەفرۆشتبێت. لەپێناو ئافەرینێکى ئاغاکانیدا وەک هین بەرنەبێتە گیانى خەڵکى.
شتێکى تازە نى یە پێش منیش بەچەندانى دیکە ئەوەیان سەلماندوە کە بەرپرسان و خزمەتکارەکانى سۆرانى ناوپارتى لەکەسانى بادینى و بنەماڵ زیاتر خۆیانبۆپارتى و مەسعود تەنگە تاو دەکەن و،لەسەر هەر شتێکى ناسروشتى کە لەدژى پارتى بێت ، بەر لە مەسعود و سەرانى بارزانى دێنە جواب ، خۆیان دەکەن بەسوورى بەرلەشکر،بەنموونەى(ئارى هەرسین، سەرۆ قادر، فازڵ بەشارەتى،مەشخەڵ کەوڵۆسى،ئاریان فەرەج. ئومێد خۆشناو.جەمال عەبدولڵا و.گەلێکى دیکە، لەبەرامبەریشدا وەک مستەفا بازرانى وتویەتى وبەردەوامیش ئەو قسە کۆن نابێت کە سۆرانى جگە( لەسۆرەى قوندەر)هیچ پێگەو پایەیەکى لەناوپارتیدا نى یە.
پێم سەیرە ئارى هەرسین کە چەندین ساڵە لەئەوروپایە و،ئێستا ئەندام پەرلەمانەو،ماوەیەکى زۆریش جلکى سەربازى لەبەرکرد و خۆى وەک پێشمەرگە ناساند. قسەىوەها سوک و بێ نرخ و کەم بایەخ دەکات،کە سەرئەنجامیش جگە لەسووک بوون و بێ رێزبوونى خۆى هیچ شتێکى دیکە ناچنێتەوە،ئارى هەرسین لەتازەترین لێدوانیدا ،ئەوە بەگوێى مەسعود بارزانیدا دەدات،کە بۆچاوترساندن و پاشگەزبوونەوەى یەکێتى گۆڕان ،بانگەشەى ئەوە بکا ت کە (بەگۆڕان ویەکێتى بڵێت چەکمان هەیە). قبوڵمانە یاخوا سەد ئەوەندەو زیاتریش چەکتان هەبێت، لێوان لیو ونغرۆى چەک و فیشەک بن.بەڵام مرۆڤ چى لەچەک بکات ئەگەر عەقڵێکى ژیر و داناى لەپشتەوە نەبێت. ئەگەر خاوەن چەکەکان نەزانن چۆن ولەدژى کێ بەکارى دێنن،ئەگەر ئەوچەکانە روو نەکرێنە دوژمن.ئەو چەکە چ قیمەت و نرخێکى هەیە. خۆ سەدامى گۆڕ بەگۆڕ و قەزافى و موبارەک و هیتلەر و مۆسۆلۆنیش چەکى دونیایان هەبوو،بەڵام تاچەند ئەو چەکانە بەهانایانەوە هات،؟!. بیریشت نەچێت لە ئاشبەتاڵى 1974ى رەش و شوم و لەبیر نەکراو، کورد بەئەندازەى سوپایەکى گەورە چەک و تەقەمەنى هەبوو،بەڵام تاچەند سەرکردە و بەرپرسانى ئەو شۆڕشە توانیان سوود لەو چەکانەوەربگرن.بیخەنە خزمەتى شۆڕشەوە؟ خۆبیرت ماوە چۆن ئەو چەکانە بەزەلیلى و رووزەردى تەسلیم بەدەسەڵاتى بەعس دەکرایەوە.یان خۆ جەنابت وەختایەک بۆ موزایدە خۆت لەبەرگى پێشمەرگەدا ناساند،دڵنیاشم کە چەکت پێ بوو، بۆیە دەپرسم بە چەکەکەت تا چەند پارێزگاریت لە میحوەرو هەڤاڵانت کرد؟،چەند داعش و دوژمنت بێ کوشت؟ سوێند دەخۆم بەهەرچى شتێکى پیرۆزە،کە من لێرە کە تفەنگى مناڵانیشم لانى یە، چەنێک تەقەم کردووە،تۆش هەر هێندە. گەروانەبوو زمان و دەستى خۆم دەبڕم. یەک بیر خەرەوەى تریش بۆ جەنابت و هەموو ئەوانەى شانازى بەوەوە دەکەن کە چەکیان هەیە،باشە خۆ لە کاتى گرتنى شەنگالدا هێزى حزبەکەت کۆنتڕۆڵى تەواوى ئەو دەڤەرەى کردبوو،بەڵام ئەى بۆچى ولەبەرچى بەبێ تەقە درا بەدەستەوە، بۆیە ئەترسم ئەو چەکانەشى کەباسیدەکەیت و ئەونهێنیانەشى دەیدرکێت کە چەکتان هەیە عەمبارتان کردووە،هەربەئەندازى ئەوانە فریاتان بکەون. یان بەقەولى کابرا بۆکاتى تەنگانە بێت
دوا بیرخەرەوەیەک بۆ کاک ئارى هەرسین، مرۆڤ بەرلەوەى هەرکارێک بکات، پێش ئەوەى رێنمایى وئامۆژگارى ببەخشێت، بەرلەوەى ئەرکى قورس و گرانى وەک ئەندام پەرلەمانى و هەر پۆستێک هەڵبژێرێت ،چاکترە بۆخۆى نموونەى پاکى و راستى و رەوشت و ئاکار بێت.نەبێتە جێگەى تانەو تەشەرى خەڵک و،بەچاوى کەم بێ نرخەوەلێى نەروانن، بۆیە یەک تکام وایە لە ئاغاى هەرسینى چاکترە پێش ئەوەى نامە بۆ مەسعود بنێرێت وپێش ئەوەى لەخەتەرى رێکەوتنەکە ئاگادارمان بکاتەوە.بەرگى سەرشۆڕى فرێبدات تۆڵەى باوکى بکاتەوە لەگۆرەکەیدا ئاسوودەى بکات، بەدەرە لەوەش ئاگایەکى لەکچەکەى خۆى بێت و بزانێت لەئەوروپا چەند بۆى فڕێندى هەیە، هەروەها سەیرێکى پاش خۆشى بکات بزانێت ئەوانەى کەپاسەوانى دەکەن کێن و چین. پاش ئەوەچى دەڵێت باڵێت گەردنى خۆى و باوک وباپیر و حەوت پشتى ئازاد بێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست