کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەپاراستن زیاتر گومانتان لەکەس نەبێت

Saturday, 09/01/2016, 23:40


وابزانم شتێکى گەمژانەیە ئەگەر هەر تیرۆر و کوشتنێک لە هەولێر رووبدات،خەڵک خۆى لێ گێل بکات و بڵێت ئەبێت بکەرانى بەسزا بگەیەنن.لەبەر ئەوەى بکوژو ببڕو تاوانکارى یەکەم و کۆتایىـ هەر پارتى و بنەماڵەکەیەتى، بۆ ئەوەش نموونەگەلى ئەوەنە زۆر هەیە، وایلێهاتوە مرۆڤ ئەگەر بەنەخۆشى و کارەساتى سروشتیش گیان لەدەست بدات،تۆمەت و تاوانەکە  بخاێتە  ئەستۆى پاراستن،چونکە ئەوان مێژوویەکى تاڵ و رەش و تاریکیان لەو بوارەدا هەیە. شەهید کردنى ژنە پێشمەرگە مارگرێت، کوشتنى فاخر مێرگەسوورى، کوشتنى  فەلەکەدین کاکەیى کوشتنى جەوهەر نامیق سالم، کوشتنى فەرەیدون جوانڕۆى، شەهیدکردنى سەردەشت عوسمان، شەهیدکردنى عبدالستار تاهیر شەریف و... زۆرێکى دیکەکە، هەریەک لەمانە پارتى بەشێوازى جۆراو جۆر لەناویبردون، بۆ هەر یەکێکیان سیناریۆ و چیرۆکێکى بۆداتاشیوە، کە سەرەنجامیش شوێن پەنجە وتاوانى ئاشکرا بووە.
ئەوەى کە دوێنێش روویدا ئەو خاتونە پاکیزە و بێ تاوانە خەڵتانى خوێن کرا، درێژکراوەى زنجیرە کوشتن  و تیرۆرەکانى پاراستن و بەنەماڵەیە، لەوان زیاتر هیچ کەسى تر تاوانبار نى یەو، دەستى لەو کارە چەپەڵەدا نى یە. بۆئەوەشى کە تاوانەکە شوێن بزرکەن، یاخود بێ بەریبونى خۆیان بسەلمێنن، هەستاون بەدروستکردنى نمایشکێکى گاڵتە ئامێز،کە گوایە ئەو پارێزەرە خۆى کوشتوە، لەکاتێکدا کەس و کارى باسى ئەوەدەکەن کە ناوبراو هیچ کێشەیەکى نەبووە،هەروەها بنەماڵەو خانەوادەیەکیشن کەتا دوارادە رۆشنبیر و کراوەن، تا خەڵک تۆمەت و تاوانى خراپیان بەسەردا بدات. سەیرەکە ئەوەیە ئەو بەڕێزە بۆماوەى دوو دانە رۆژ شوێن بزر بووە، کەس هەواڵى نەزاینوە، کەچى هەموو تەمسیل و سیناربۆکەى پارتى کە پیشانى خەڵکى خۆشباوەر و نەفامى وەک خۆیان ئەدات تەنها 6 دەقیقە و نیوە، باشە،ئەى دەکرێت بزانین پێش ئەو رووداوە کە ئەو خاتونە ساغ و سەلیم بوە،لەکوێ بووە؟ پاشان دیمەنەکان هێندە نەفام و گەمژانە گیراون کە خۆیان نەبێت کەس باوەڕ بەو شتەناکات. خاتونەکە بەئوتومبیلەکەى دێتە ناو دریم ستى، ئەو دریم ستى یەى کە هەموو کونو قوژبنێکى کامێرایەو شوێنى خوا پیداوەکانە، ئەگەر بێت مرۆڤێک خەڵکى ئەوێ نەبێت یان ئوتومبیلێک کە گوماناوى بێت، بەتایبەت بۆ ئەم رەوشەى ئێستاى هەولێر، کەمرۆڤ ناتوانێت بۆ چەند چرکەیەکیش ئوتومبیلەکەى لە هیچ وشێنێک دانێت، ئەى چۆن ئەو بەڕێزە بۆماوەیەکى زۆر لەوێدا مایەوە، کەس لێى نەپرسیەوە؟ لەوەش سەیرتر دەڵێن گوایە خۆى خۆى کوشتوە، کە ئەوەش درۆیەکى شاخدار و بێمانایە،چونکە پرسیارم لەزۆر شارەزا و خاوەن ئەزمونى بەڵگەى تاوان کردوە، دەڵێن  بەفیشەک  یان خۆهەڵواسین نەبێت، کەس ناتوانێت خۆى بکوژێت بەبێ هیچ ئامرازێک کۆتایى بەژیانى خۆى بێنێت. لەوەش سەرسوڕهێنەر تر، دەڵێن گوایە ئەو خانمە خۆى سوتاندوە، ئەى باشە کەس هەیە هێندە گەلحۆ بێت  ئاگر لەخۆى بەربات  ولەناو ئوتومبیلدا خۆى بسوتێنێت، کەچى بەقودرەت قادر نیوەى بسوتێ و بکوژێتەوە، گریمان ئەو درۆیەشتان راست بوو،ئەى کوا بۆ دوکەڵى جگەرەیەکیشمان نەبینى؟!. بەڕاستى دەرهێنەرەکانى پاراستن زۆر ساویلکە و نەفام و کەم عەقڵن، کە تاوانەکە ئەنجام ئەدەن حساب بۆ ئەو شتانە ناکەن. بەبڕواى من  و تۆش ئەمە دواین کارى پارتى و پاراستن نابێت، کار وتاوانى زیاتر و قێزەونتریش ئەنجام دەدات، مادام میللەتێکى بێ دەنگ و خۆشباوەڕ و، بێ هەڵوێستى  هەیە، چاوەڕێى لەوەخراپتر بن، ئیدى نازانم چاوەڕیى چى ئەکەین؟  بێ دەنگى و بێ هەڵوێستى ئێمەیە پارتى کردوە بە دیکتاتۆر و زاڵم،هەتائێمەش لەسەر ئەو  بێ دەنگى و بێ هەڵوێسیتە بەردەوام بین، ئەو تیرۆرو کوشتارە هەموومان دەگرێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە