کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەبەکردنى سەردانەکەى مەسعود و مەرامى شیخەکانى خلیج

Tuesday, 08/12/2015, 23:54


(ریاز کوردستان بەفەرمى دەناسێت) ئەمە ناونیشانى شرۆڤەیەکى گۆڤارى سڤیل ژمارە 302 ى زمانحاڵى پارتى یە ،لەسەر چوونى مەسعود  بۆ کەنداو 
هەموو جارێک وتومە و ئەمجارەش ئەیڵێمەوە، نەگبەتى  و قوڕبەسەرى ئێمەى کورد لەدوو سەرەوەیە ، یەکەمیان: کەبەردەوام سیاسییەکانى  ئەکەونە هەڵەوە و ئەبنە  پیاو  و خزمەتکارى بێگانەو، کورد و ناوبانگى سوک ئەکەن، کەچى راگەیاندنى زەردو چەواشەکانیان ئەیانکەن بە دەستکەوت و سەرکەوتن ، خۆیانى پێوە بادەدەن و منەت بەسەر خەڵکیدا دەکەن. دووەم::سیاسەت و پۆستى حزبى بۆتە بۆماوەیى لەباوکە بۆکوڕ . دیموکراسى و سۆسیالیست و چى و چى، یەک پولى قەڵب ناهێنن ، سەرۆک و سکرتێرى حزب ،باش بن یان خراپ،جاش بن یان نیشتمان پەروەر،لادانیان  لەسەر کورسى ئەستەم و خەیاڵە،جا تا ئەو دووشتە لەبرەودا بن، سیاسەت و دیبلۆماسیەت و پەرلەمان و بەناو حکومەت لە بڵقى سەر ئاو زیاتر هیچى تر نین.
  گەر بەوردى خوێندنەوەیەک بۆ  شرۆڤەى ئەو گۆڤارە و ئاکامى چونەکەى مەسعود بۆکەنداو بکەین و، لێى ورد بینەوە، بەبێ هیچ ئەملا و لایەک راستى   ناوەرۆکى سەردانەکەى مەسعودمان  لا روون و ئەبێتەوە. کە سڤیل دەهۆڵى بۆ ئەکوتێت و خۆى پێوە بادەدات و دەڵێت( ئەنجامى سەردانەکەى بۆ بەربەستیکردنى مەدى ئێرانى شیعەیە) کە مرۆڤ بەخوێندنەوەى سەرپێى ئەو تاکە دێڕە ،دەگاتە ئەو باوەڕەى کەمەسعود ئەمجارە سەحنى سوڕاندوە و، ئەخوازێت بەیعەت ووابەستە بوون  بۆ شێخەکانى کەنداو نوێ بکاتەوە. ئەگەر نا ئێمەى کورد دوور و نزیک پەیوەندیمان بەو پرسەوە چى یە؟! لەبەر ئەوەى سنور و پێگەى خۆمان جیایە، گەر لایەنەکان خۆیان نەخوازن و نەبنە نۆکەرى سوننە یان شیعە،  ئەوا لەهەردوو بەرەکە دوورین و، گرژى و ئاڵۆزى و ناکۆکى تایفى و مەزهەبى ئەو لایەنانە هیچ کاریگەرى بۆ ئێمە نابێت، و پیۆیست ناکات بۆخاترى مەرامى سیاسى و، دەسەڵاتى لایەنێک خۆمان بکەین بەبەربەست و قەڵغان و شوراو،جارێکى دیکە بکەوینە خزمەتى شێخەکانى کەنداو، لەبۆتەى عەرەبیزمدا قاڵ بینەوە. بەدەر لەوەش  هەرێمەکەمان تا ئێستا لەو شەڕە  ئاینگەرایى و مەزهەب چێتیە نەگلاوە، پێم وابێت مەسعود سەرى بۆ ئەوە دەخورێت. گەرنا تا هەنوکە شیعە هیچ ترسى لەسەرمان نى یە، خۆ گەر نموونە گەلى وەک کەرکوک و دووز و ناوچەکانى دیکە دەهێننەوە. ئەوا دەمێکە ئەو پرسە یەکلا بۆتەوەو، لەسەردەمى مەلا مستەفاوە کەرکوک و ئەو شوێنانە هەرزان فرۆش کراون. هەروەک چۆن کاتى خۆى تارق عەزیز بە وەفدەى دانوستانکارى کوردى راگەیاندبو وتویەتى( چۆن عەرەب هەتا ماوە ئەبێت فرمێسک بۆ قودس برژێت، ئێوەش هەمان مافتان هەیە).
   لەبەشێکى دیکەى شیکاریەکەیدا دەڵێت( سەردانەکە بۆ بەرقەرارکردنى پەیوەندى چڕى بازرگانى یە) لەمەشیاندا ئەو گۆڤارە خۆى لەگێلى داوە، ئەگەر یەکێک شارەزاى کوردستان نەبێت و، ئاگاى لە پیشەسازى و بازرگانى نەبێت، وا تێدەگات کە کوردستان وەک چین و، وڵاتانى دیکە پێشکەوتو وگەشەسەندووە.  هەموو دەزانین کە کوردستان وسەرۆکەکەى تەواو بێ بەرهەم و رەنجن، خاوەنى هیچ شتێک نین، تەنها هەر بەکاربەرین ـ تا هەنوکە ناتوانین دەرزییەکیش دروست بکەین، سادەترین شمەک و پێداویستى رۆژانەمان لەدەرەوە بۆدێت. کوردستانیش هاوشێوەى کەنداو خاوەنى یەک بەرهەم نیە و ، هەمیشە چاوەڕێى دەرو دراوسێکانە. ئیدى تێناگەم کام بازرگانى و گەشەسەندنە. ئێمە تا نها ناتوانین  رۆاژێک بەبەروبومى حومان بەسەر بەرین،، بچوکترین شت بۆخۆمان  بێنینە بەر، ئیدى چۆن و لەسەر چ بنەمایەک ئەو پەیوەندى یە چڕى بازرگانى یە سەردەگرێت کە یەک لەیەک مایە پووچ ترین .
   گۆڤارەکە بەردەوام دەبێت و دەڵێت( تەوقیتى سەردانەکەى لەدواى ئۆپەراسیۆنى شەنگال رێکخستوە)کە ئەمەش بۆخۆى مایەى گاڵتە جارى و پێکەنیە، هەموو لایەک دەزانن کێ بوو بەبێ تەقە شەنگالى تەسلیم کرد؟! کام لایەنە بوو کە رزگارى کردوو خوێنى بۆرشت؟ ئەگەر پارتى هێندە چاو قایم و بێ شەرمە با ناوى یەک کەسمان پێبڵێت کەلە رزگارکردنى شەنگالدا دڕکێک بەقاچیدا چوبێت؟ دڵنیام ئەوەى کەپارتى و مەسعود بناسێت ئەزانێت پارتى چى یەو چۆنە و، جگە لەدرۆ وخۆ دەرخستن هیچى تر نى یە،  لەلایەکى دیکەوە سڤیل دەڵێت(بارزانى دەڵى ئەگەر کوتلەى خلیج پشتیوانمان بن دەتوانین بەهاوکارى عەرەبى سوننە موسڵ رزگار بکەین) جارێ بەرلە هەرشت تێناگەم کورد و پێشمەرگە کاریان بە سەرموسڵ چى یە؟ لەپێناوى چیدا خوێنى پێشمەرگە برێژێت؟ لەگەڵ کێشدا؟ لەگەڵ عەرەبى سوننە کە هەموو دەزانین عەرەب باشیان نى یە و، سەرلەبەریان خراپن ، چ سوننە چ شیعە تا سەرئێسقان دژى کوردن و، هەمیشە کورد وەک بەردەباز و قەڵغان و پاڵپشت بەکاردێنن، تا دەگەنە مەرام ،پاشان سەد و هەشتا پلە بادەدەنەو دەبنەملۆزم.(عەلاوى و هاشمى و چەلەبى و جبورى،مالیکى وجەعفەرىو.عامرى و.) نمونەگەلى  بەرچاوى سپڵەیى سوننە و شیعەى عەرەبن. لەوەش سەیرتر پشتیوانى و کۆمەکى کوتلەى خلیج ئەبێت چى بێت؟ لەکاتێکدا هەموو دەبینین کە سعودیە بەو هەموو چەک و پاڵپشتە مادى و سەربازى یەى خۆى، لەدژى حوسییەکانى یەمەن دەجەنگێت ،بەڵام تا هەنوکە توانیویەتى چى لەهاوکێشەکە بگۆڕێت؟! چەند ناوچە و شوێنى لەحوسییەکان سەندۆتەوە،  تا ئێمەش خۆش خەیاڵ بین بەو هاوپەیمانى و پشتیوانى یەیان؟!!
  خاڵێَکى دیکەى پێکەنیناوى سڤیلى پاراستن دەڵێت( گوایە بارزانى دەیەوێت خلیج بۆ راگەیاندنى دەوڵەتى کوردى پشتیوانى بکەن) سەیروسەمەرەیە و مایەى مەهزەلەو  گاڵتە جاڕییە،خائین و سەربەخۆى، خائین و پرسى بەدەولًَەت بوون،جگە لەموزایدەى سیاسسى و خۆڵکردنە چاوى خەڵک هیچى دیکە نى یە..جوداى ئەوەش، هەموو دەزانین عەرەب لەمسەرى بۆ ئەوسەرى گەرلەسەرهەمووشتێک ناکۆک بن، شیر و تیر لەیەک بسوون، لەسەر ئەوە هاوڕا و تەبان، کەبۆهەتایە دژایەتى کورد و  هەموو غەیرە عەرەبێک بکەن. میژَووى  سەدان ساڵەى دەسەڵاتى عەرەب وشۆفێنیزم و چەپ و ئیسلامى و بێ دینەکان، ئەوەیان سەلماندوە کە چەندە پشتگیرو خەمخۆرى کوردن !! لەئەنفال و کیمیابارانەکاندا چەندە دەنگیان لێوە هات. تا دواچرکەى روخانى سەدام و تا خاپورکردنى تەواوى کوردستان ، کەنداو و وڵاتانى عەرەب  سەربازى بەئەمەکى سەدام بوون. ئەى خێرە ئێستا لەبەرخاترى چاوى کاڵ و جامانە سوورەکەى مەسعود  بونەتە مامە خەمەو  پەرۆشمانن لەدروستکردنى دەوڵەتى کوردیدا هاوکاریمان دەکەن؟
کورت و پوخت ئەوەى لەناوچەکەدا دەگوزەرێت، شەڕى کۆنە قینى هەزاران سالەى ، نێوان شیعە و سوننەیە، کەنداو گەیشتۆتە ئەو باوەڕەى کە درەنگ یان زوو چ شیعە یان داعش، بۆ ئەوانیش دەینە سەرئێشەو بەڵاو دەردى سەرى، پریشکى ئەو ئاگرەش ئەوان دەگرێتەوە. وڵاتەکەشى خاوەنى سوپا و هێزێکى شەڕکەرى وەها نى یە، تا بەرەنگاریان بێتەوە، بۆ ئەوەش پێویستى بە بەکرێگیراو جاش و ئەڵقە لەگوێ و نۆکەر هەیە، تا ئەو مەترسى و شەڕە لەوڵاتەکەى دوور بخاتەوە ، دوورلەوڵاتى خۆى و،دوور لە بەشدارى سوپاى ولاًتەکەى ،ئەو شەڕە ئەنجام بدات، و بێ زیان و قوربانى لێى قوتار بێت، بۆ ئەوەش  لەمەسعود چاکتر  باشتر و دەستەمۆتر شک نابات و دەست ناکەوێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە