کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەركەوتنى هەدەپە دوژمن و خائينى توشى شوك كرد

Thursday, 11/06/2015, 10:08


جگە لە ناپاك و وڵاتفرۆشان هەموو كورد بەو سەركەوتنە مەزن و بەرچاوەكەى هەدەپە دڵخۆشە و ئومێد و هيوايەكى گەش  لەو سەركەوتنە بەديدەكات، ئەو قەڵەمباز و وەرچەرخانە گەورە و بەرچاوەى باكوور، دەرئەرنجامى چەندين ساڵ خەبات و قوربانى  و جينۆسايد و سياسەتى بەتورككردنە. بەدەر لەوەش هەر خودى ئەو پێشكەوتنە، چەندين وانە و ئەزمون و راستى لا گەڵاڵە كردين ،كردى بەئەمرى واقيع كە گرنگترينيان:
1- گەرجاران بەناچارى و بۆ خۆپاراستن لە قڕكردنمان پەنامان دەبردە بەر چەك و شاخ، ئەوا ئيمڕۆ، بەرئەنجامى ئەو خەبات و شۆڕشە دوژمنى ناچاركرد  واز لەو بيرە بهێنن و بەدواى چارەسەرى بنەڕەتى كێشەكەدا بگەڕێن، بەناچاریى قبوڵى ئەوە بكەن كە كورديش لەئايندەى وڵاتدا سەنگى هەيە و فەرامۆشكردنى نامومكينە.
2-ئەو دەنگە زۆرەى هەدەپە،هەموو شوفێنزم وكەماليزمەكان، بە ناپاك و زۆڵە كوردەكانيشەوە، بەدرۆ خستەوە، كە دەيان وت، كورد لە توركيا بوونى نىيە، شتێك نىيە بەناوى كێشەى كوردەوە
3-هەدەپە و هەوادارانى چاكترە بڵێن ( كوردە رەسەن وخەباتگێڕەكان) بەو دەنگە زۆرەيان، خائين و ناپاك و پارتە كارتۆنیيەكانيان  ريسوا و شەرمەزاركرد، كە لەسەر ويست و خواستى دوژمن ، بونە جاش و نۆكەرى ئەردۆغان، بۆ بێ رێزكردنى كورد و دۆزەكەى، چەندين پارتى ساختە و كارتۆنيان دروستكرد.
4-سەركەوتن ئەوەى سەلماند  ئەگەر كورد لە نێو خۆیدا تەبا  و كۆكبن و خاوەن يەك گوتار و پارتێكى پێشڕەو و نوێنەری ميللەت بێت ولەژێر چەتر و رابەرێكى خۆنەويستدا كۆبنەوە، بەبەرنامەيەكى راست و دروست خزمەت بكات، ئەو لە هەموو كات زياتر سەركەوتن لێوەى نزيكە
5-گەرچى سەركەوتن و گەيشتن بەئاوات قورس و گران و زەحمەتە، بەڵام شتێكى مومكين نىيە، گەر ميللەت و يست و ئيرادە و خواستى بەهێز بێت، ئەوا درەنگ يان زوو ئەو دارە دێتە بەر.
6-سەركەوتن سەلماندى كە چەندێك ململانێ و كێشەكان لە نێوان هەق و ناهەق دا قوڵ ببنەوە ،دريّژە بكێشن، چەنێك هەوڵ بدرێت كە دەنگى هەق كپ بكرێت،  بەڵام سەرئەنجام هەر هەق و خاوەن ماف گرەو دەبەنەوە
بۆيە هەقى خۆيەتى لێرەدا جارێكي تر، ناپاك و خائين و زۆڵە كوردان بێدار بكەينەوە، پێيان بڵێين وڵاتێكى وەكو توركيا كە خاوەنى مليۆنان سەرباز و سەدان هەزارجاش و خۆفرۆش و ميت و سيخوڕە،  بە دريّژايى مێژوو درێغى نەكردوە لەسەر قڕكردن و پاكتاوكردنى كورد، بەڵام لەكۆتايیدا لەهەمبەر و دەنگى راستى و حەق دا تەسليم بوو، ئيدى ئێوەى بچووك، ئێوەى قەزەم و گزگل و كورتە بنە و شەمشەمە كوێرَە.لەچاو ئەواندا چين؟ چيتان پێدەكرێت؟ جگە لە تۆماركردنى لاپەڕەيەكى رەش و بەخيانەت؟!
 هۆ خائينان و دەربارەكانى تورك و ئەردۆغان و داود ئۆغڵو، ئەوا خۆتان لەهەمووان باشتر دەبينن كە توركياى كەماليزم  بەدرێژايى سەدە و پتر كاريدەكرد تا كوردە ئازاديخوازەكان نەگەن بەهيچ . لەسياسەت و نەخشەى توركيادا ناو و شوێن و پێگەيەكيان نەبێت، بەڵام سەرەنجام هەموو بەرنامە وپيلان و هەوڵەكانيان مايە پووچ بوو. جا ئاشکرایە ئەمڕۆ يان سبەى بەرەى خيانەت و ناپاكان، خۆسەپێنەران،كە بەزۆرى زۆردارى و ترس و تۆقاندن و كوشتن وساختە وفرت و فێڵ، خۆيان بەكورسى سوڵتە بەستۆتەوە، لێيان مەعلوم بێت تووشى هەمان ئيحراجى و روو زەردى  و خەجاڵەتى دەبن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە