جەمال عەبدولڵا ، وەک مەلاى خەتێ، بەڵام ئەمیان بە نەزانی
Friday, 08/05/2015, 11:50
كەسێك نىيە ئەو راستيەى لەلا گەڵاڵە نەبوبێت كە تەواوى بەناو سياسيەكانى باشوور، بەتايبەت ئەوانەى ئەم رۆژگار وسەردەمەى ئێستا، هيچيان لەبارا نيە ،خاوەنى هيچ ئايدۆلۆژيايەكى كامڵو ژيرانە نين، هيچ دەمو كاتێك نە بونەتە وەڵامدەرەوەى رەوشەكە، هيچ ساتێك نەيان تواينوە وەك سياسى و خاوەن ديدو بۆچوونێكى رەوا خۆيان بسەلمێنن، سەرلەبەريان بەزەبرى ديكتاتۆرى، يان بۆماوەيى گەيشتونەتە ئەو پلەيەو، هەميشەو بەردەوام پاشكۆى دوژمنان و نۆكەران بوون بەزەبرى ئەوان لەسەر پێى خۆيان راوەستاون، رۆبۆت ئاسا بە خواست و حەزى ئەوانيش هەڵسوراِون، بەدرێژايى تەمەنى بەهەدەر چووى خۆشيان وپارتەكەيان نەياتوانيوە هيچ گۆرِانكارى و پێشخستن و نوێگەرى و بەرچاو روونى بدەن بەميللەت ، تاكە يەك كارو كردەوە بەرنامەيەكى جوان و بەپێزمان نەديوەيە تا ئێمەو مانان دڵمانى پێخۆش كەين بەشانازى بزانين.
تەواوى ئەو بەناو سياسيانە زۆرچاك پەى بەو راستيە دەبەن، لايان مەعلومە كە بيرو هزريان وەك گيرفانى ئێمە ومانان بەتاڵ و حەتاڵە، بەڵام رۆژگار و زرووف وەك قارچك هەڵيتۆقاندون و،بوونەتە ئەو ملۆزمەى كەئێستا سەرو دڵيان گرتووين.
ئەو بەناو سياسيانە ئەو كاڵ فام و هەرزانە، بۆ برەودان بەو سياسەتەو، لەخشتە بردن و چەواشەكارى و خۆڵكردنە چاوى خەڵكى، گەورەترين چەكى دەستيان بەلارِێدا بردنى خەڵك و سەرەوژووركردنى راستيەكان و چەواشەكردنى خەڵكى بووە، لەرێگەى ميديا و كەناڵەكانى راگەياندن، كە بەداخەوە بۆ مەيسەركردنى ئەو فرت و فێڵە و،بۆ جوانكردنى رووى ناشيرن و پرِتاوانيان كۆمەڵە كەسانێك ئەبنە زورِنا ژەن و، لەپێناو مشتێك پارە و هەندێك بەرژەوەندى تايبەتدا، جاش دەكەن بە شۆرِشگێر،خائين دەكەن بە نيشتمان پەرەوەر، كە بەداخەوە ئەمجارەش بەداخەوە ، ئەوەى بەوكارە هەڵدەستێت و دەبێتە ئارايشتكارى رەنگ و روخسارى ئەو زاڵمانە، كۆمەڵە كەسێكن كە خۆيان بەسياسى و مامۆستاى زانكۆ و پرۆفيسۆر شت دەزانن، هاوشێوەى جەمال عەبدوڵڵاى قەڵەم فرۆش و فەرهاد پيرباڵى بەزيو و چەندانى ديكە ،كە بەنوسين و داكۆكيەكانيان بونەتە پشت و پەناى خائينان، وەك ئەوەى كە بەردەوام جەمال عەبدوڵاى دۆرِا و بەزيو، رۆژێك پارتى يە و، رۆژێك يەكێتى يە و، رۆژێك پەكەكە ورۆژێك شيوعى . ئێستا چۆتە باوەشى پارتى و لەهەولێر پاڵێداوەتەوە و لەپێناو چارەكە عەرەقێكێدا هەمو سازش و سوكايەتيەك قبوڵ دەكات. لە رۆژنامە روزەردەكەى هەولێردا كەوتۆتە شين واوەيلا و پارِانەوە بۆ مەسعود وپارتى و ويلايەتەكەى،كە مخابن بۆ كەسێك كە خۆى بەرۆشنبير بزانێت و، هەڵگرى پەيامێك بێت ، ياسايش بێت، كەچى بەم ئاخيرى تەمەنەيەوە ببێت بەپارتى، بەوەشەوە نەوەستێت ،بخوازێت تەمەنى پرِ خيانەت و دۆرِاو و پرِ روزەردى پارتى، بە دوو دێرِ نوسين جوان بكات ، ئەو ميّژووە پرِتاوان و ناپاكيەى لەبير خەڵك بەرێتەوە، مەسعودى كۆلكە خوێنەوارمان لێبكا بەبسمارك.
هەقى وايە ياساناسان وهەڵگرانى عەدالەت دادوەرى، بەر لەهەرشتێك ،چۆن ئێستا دەنگۆى دادگايكردنى موستەشارەكان و دەستگيركردنيان گەرمە، پێويستە مەسعوديش بخەنە ناو ئەوليستەوە لەسەر تەواوى ناپاكيەكانى بدرێتە دادگا.. بێجگە لەوەش هەقى خۆشيەتى كە ئەو بەناو ياساييە (جەمال عەبدوڵڵا) لەسەر داكۆكى لە خائين وناپاكان و ئەو پەت پەتێن وخۆفرۆشتنەى، كەلەپاڵ ناوى پارێزەريدا دەيكات، شوهرەت و ناو و ناوبانگى ئەو پيشەيەى لەكەدار كردووە، لەو كارە دوربخرێتەوە و ناسنامەى لێوەربگيرێتەوە.
من وەك هاوڵاتيەكى ئەم هەرێمە لە جەمالى هەلپەرست و بىَ موقيف دەپرسم ،تۆ هەقى خۆتە لەپێناو پول و پارە ئيتميازدا، هەر رۆژى لەسەر ئاوازێك سەما بكەيت، رۆژێك نۆكەرى عومەر فەتاح و، رۆژێك چڵكاو خۆرى كوردستانى نوێ وفوئاد مەعسوم ،و،رۆژێكيش بۆ لەبير كردنى پاشينەى خراپت و دە ستكەوتنى كۆمەڵێك بەرژەوەندى، ئەلعان بويتەتە پارتى و لەژێر سايەى بنەماڵەو پارتيدا نانى ناپاكى و سەر شۆرِى ئەخۆيت. عافەتت بێت مادام بەو خۆراكە گۆش كراويت. بەڵام منێكى هاوڵاتى منێك،كەلەوەتەى فامم كردۆتەوە كورد و حيزبايەتيم ناسيوە، هەموو دەمو كاتێك تەواوى حزبەكان لام نەفرەت لێكراو و بودەڵەو ناپاك بوون، لەسەرو هەمووشيانە مەسعود و پارتەكەى، ئەرىَ پێم ناڵێت پارتى هەر لەمەلا مەستەفا وە تا دەگاتە مەسعود چ خێر و بێرێكيان بۆ كورد وئێمە هاوڵاتى بووە؟!،تا هەنووكە لەخەمى درێژكردنەوەى ويلايەتەكەيدا بين، و شەرى بۆ بكەين؟!گەرمەسعود يان بابۆ يان شامپۆ يان هەركامێكى تر (كە دڵنيام هەرواش دەبێت) وەك دەفەرموون مەسعود بەديلى نى يە(گوايە ئەم وڵاتە پياوى تيا نەماوە)ببنە سەرگەورەى حزب و ميللەت، چ من چ هاوسێ كەم ژيانمان هەر وەك ئێستا ئەبێت، ئێوەش كە بەردەوام لەسەر ماستاو و مامەحەمەيى و، بەشان و باڵ پياهەڵدانى بەرپرسان بۆتە پيشەى هەميشەيتان بىَ لەوەرِ نابن و خوانى پرِ لە شەرمەزارى و خەجاڵەتيتان چەورتر و چەورترئەبێت.
بۆيە من وەك خۆم هەميشەو بەردەوام مانەوەى ديكتانۆرەكان و بەرزكردنەو موقەدەس كردنيان لەلاى خۆيان بەكارێكى ئاسايى و رۆتين دەزانم، چونكە ئەوە بەمافێكى رەواى خۆيان دەزانن، چەند تاوان بكەن، چەند ناپاكى بكەن، چەنێك گەندەڵى و بەدرِەوشتى بكەن بۆ وان ئاساييە، بەڵام ئەوەى كە مايەى نەنگيەو ئەوەى كە بۆ هەتايە ئەبێتە لەكەى شەرمەزارى و ،خاڵێكى رەش بەسەر و پۆتەڵاكى مَيژووە و ئەتان خاتە ريزى مەلاى خەتىَ و ئيدريسى بەتلسى و بەلێشاو نەفرەت و رق و جنێوى بۆ دەكرێتە ديارى، كەسانى وەك بەرِێزتن. كە هيوادارم بەم ئاخرى عومرەتەوە بيرێك لە كەسايەتى و قەڵەمى خۆت بكەيتەوە، چيتر ژەهرى پيس نەرِێژيت، لەپێناو ئتوتومبيل و شوقەيەكى گران بەهادا خائين و ناپاك و وڵات فرۆشمان لىَ نەكەيت بە فريشتە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست