کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌پيلانى پارتى ومه‌سعود چه‌ند پارتێكى رۆژهه‌لاَت له‌دژى په‌ژاك يه‌كيان گرت

Friday, 26/07/2013, 12:00


دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی نەتەوەییدا لەپیرمام ماوەی دوو رۆژ بۆ دەستنیشانکردنی لیژنەی ئامادەکار درا بە ھەموو بەشەکان و بۆ رۆژھەڵاتی کوردستانیش رێژەی (٥) کەس بۆ لیژنەکە دیاری کرا, لە کۆبونەوەیەکیاندا چەند پارتێکی رۆژھەڵاتی کوردستان کە تا ئێستاکە ھیچ ھاودەنگییەکیان نەبووە, لەدژی پارتی ژیانی ئازاد پەژاک یەکیان گرت . (فورات نیوز)
ئه‌مه‌ش سيناريۆو وپيلانێكى ديكه‌ى پارتى و مه‌سعود بارزانيه‌ دژى شۆرِش و به‌رخودانى رۆژهه‌لاَت،ده‌نا وه‌كو تر هه‌موو ده‌زانن ئه‌و پارتانه‌ى له‌دژى په‌ژاك يه‌كيان گرتوه‌، هيچ كاميان پێكه‌وه‌ بۆساتێكيش له‌نێو خۆياندا له‌سه‌ر بچوكترين پرس و مه‌سه‌له‌ چاره‌نووس سازه‌كان،ته‌باو كۆك نه‌بوون، هه‌مووله‌ دژى يه‌كبوون و شير و تيريان له‌يه‌كتر تيژ كردۆته‌وه‌،هێنده‌ى دژايه‌تى و رقه‌به‌رايه‌تى يه‌كديان ده‌كرد،چاره‌كى ئه‌وه‌ له‌گه‌لَ دوژمن دژ به‌ر نه‌بوون،ئه‌و پارتانه‌ له‌دێر زه‌مانه‌وه‌له‌سه‌نگه‌ردا بوون بۆ له‌نێو بردن و مل كه‌چى يه‌كترى.سه‌ره‌نجاميش به‌ شكست ودۆرِاوى گۆره‌پانى سياسه‌تيان له‌رۆژهه‌لاَت چۆلَكردوه‌،شتێكى به‌لَگه‌ نه‌ويست و حاشا هه‌لَنه‌گريشه‌، كه‌له‌برى ئه‌وان و بۆ پارسه‌نگى هێز وبه‌گژداچونه‌وه‌ى دوژمنان په‌ژاك ئه‌ورۆمه‌ته‌رێزى له‌دوژمن گرتوه‌،رێگه‌ى نه‌داوه‌ گۆرِه‌پانى خه‌بات و تيكۆشانى رۆهه‌لاَت چۆلَ بێت، بۆيه‌ ئێستا ده‌بينين و له‌پێش چاومانه‌ كه‌ چۆن شه‌رِى مان ونه‌مان ده‌كات و ،گورزى كاريگه‌ر له‌دوژمن ده‌وه‌شێنێت، ته‌نها هه‌ر په‌ژاكه‌ ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيه‌ى پێ هه‌لَده‌سورِێت و، ده‌توانێت رابه‌رايه‌تى ئه‌وپارچه‌يه‌ بكات. ئه‌وه‌ش نه‌ك به‌قسه‌ و بۆچونى من به‌مه‌زنه‌و لێكدانه‌وه‌ى زۆرێك له‌ سياسى و چاوديرَان و،ته‌نانه‌ت خه‌لَكانى ئاسايش، كه‌ پێيان وايه‌ زۆربه‌ى پارته‌كانى رۆژهه‌لاَت، نه‌بوونيان له‌بوونيان گه‌لێك چاكتره‌،ئه‌وان بۆخۆيان له‌ زرگوێز و كۆيه‌،پالَيان لێداوه‌ته‌وه‌ و،كاسبى و پۆل پێكه‌وه‌ده‌نێن و له‌ته‌رِ ده‌خۆن وله‌وشك ده‌خه‌ون،رۆژانه‌ وه‌كو زه‌رنه‌قووته‌ ده‌ميان كراوه‌ته‌وه‌ و،چاوه‌رِێى لوتف و مه‌رحه‌مه‌ت و هاوكارى يه‌كێتى وپارتين تا شتێكيان به‌گه‌رودا بكات، ئاورێكى به‌خێربان لێ بداته‌وه‌،به‌كوردى وبه‌كورتى ئه‌وانه‌ سه‌رجه‌ميان بونه‌ته‌ پاشكۆ و ده‌سكه‌لاى ده‌ستى حيزبه‌ فه‌رمانرِه‌واكان، به‌تايبه‌ت بۆ مه‌سعود بارزانى،چونكه‌ به‌خشينه‌وه‌ى دووسالَ له‌ته‌مه‌نى ويلايه‌تى مه‌سعود بارزانى بۆ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، له‌سه‌ر خواست وفشارى ئێران وسوپاى پاسداران بووه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دوژمنان زۆر باوه‌رِو متمانه‌يان به‌مه‌سعود هه‌يه‌ و، ده‌زانن ئه‌و له‌ له‌ناوبردن و بێ كاريگه‌ركردنى شۆرِشگێران ئه‌زمون و ده‌ستى بالاَى هه‌يه‌،مێژووى چه‌ند سالَه‌ش شاهيده‌، كه‌ له‌و بواره‌دا مه‌سعود بارزانى وپارته‌كه‌ى چه‌ند كارامه‌ن ، چه‌ندێك خيانه‌تيان دژى شۆرِشى كورد به‌گشتى و، رۆژهه‌لاَت به‌تايبه‌تى كردوه‌،هه‌روابێته‌وه‌مه‌سعود بارزانى توانيويه‌تى زۆر لێزانانه‌ كۆمه‌لَه‌ وديموكرات و هاوشێوه‌كانيان بێ كاريگه‌ر بكات و بيانخاته‌ ژێر ده‌ستى خۆيه‌وه‌، به‌لاَم تاكه‌ هێزێك كه‌ دوژمن حسابى بۆده‌كات وپێى ناوێرت و گيرۆده‌بوه‌ به‌ده‌ستيه‌وه‌، ته‌نها هه‌ر خودى پژاكه‌.بۆيه‌ ده‌خوازن كه‌ په‌ژاكيش به‌ده‌ردى ئه‌وان بچێت.
شه‌رِه‌كانى سالاَنى رابردو دان پێدانانى ئه‌فسه‌رانى رژێمى ئێران له‌هه‌مبه‌ر چالاكى و بوێرى ئه‌و پارته‌ به‌لَگه‌يه‌كى روون و ئاشكران، بۆيه‌ رژێمى به‌ناو ئيسلامى ئێران ده‌خوازێت به‌و پيلان و كاره‌ چه‌په‌لَه‌ى و به‌هاوكارى خودى مه‌سعود بارزانى ئه‌و پارته‌ بێ كاريگه‌ر بكات و په‌رازوێزى بخات و له‌كۆرِو كۆبونه‌وه‌ سياسه‌تى ده‌وليدا بێ بايه‌خى بكات.ترس و سامى و برِه‌وێنێته‌وه‌
پێش هه‌ر شتێك په‌ژاك و لايه‌نگرانى زۆر زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تر و به‌تواناترن،كه‌ كه‌سێكى ساويلكه‌و خائين و نه‌فامى وه‌كو بارزانى و دوژمنانى كورد بخوازن بێ باوه‌رِ وئ يراده‌ى بكه‌ن، راسته‌ په‌ژاك به‌ته‌مه‌ن وخه‌بات له‌زۆربه‌ى پارته‌كانى ديكه‌ى رۆژه‌لاَت نوێتره‌ ، به‌لاَم له‌گۆرِه‌پانى سياسى و سه‌ربازي وله‌روبه‌روبونه‌وه‌ى له‌گه‌لَ دوژمن و، نزيكبونه‌وه‌ له‌ميلله‌ت و باوه‌رِكردنه‌وه‌ وه‌به‌ر جه‌ماوه‌ر و جۆشدانه‌وه‌ى خه‌بات و سه‌رهه‌لَدان ،ئێستا به‌پله‌ى يه‌كه‌م دێت،به‌درێژايى مێژووى كورد و رۆژهه‌لاَت هاوشێوه‌ى په‌ژاك نه‌بينراوه‌،گه‌ر برِوانن ئێستا له‌سه‌رجه‌م شاره‌كورديه‌كانى رۆژهه‌لاَت و زۆرێك له‌ناوچه‌ فارس نشينه‌كان په‌ژاك بۆته‌ باوه‌رِ پێكراو و جێگه‌ متمانه‌ى جه‌ماوه‌ر، رۆژ به‌رۆژ رێكخستن و لايه‌نگر و هه‌وادارى زيادده‌كات، پۆل پۆل لاوانى به‌ئه‌زمون و خاوه‌ن برِوانامه‌ى به‌رِز و قالَبووى سياسه‌ت خۆيان له‌ريزه‌كانى په‌ژاكدا ده‌بيننه‌وه‌.
ئه‌مرِۆ په‌ژاك به‌ توێرێكى نوێ و عه‌قليه‌تێكى مۆدێرنه‌وه‌ هاتۆته‌ مه‌يدان و،سوودى له‌سه‌رجه‌م هه‌لَه‌ وكه‌موكورِى ناته‌واويه‌كانى پارته‌ كۆنه‌په‌رسته‌كانى ديكه‌ وه‌رگرتوه‌،ئه‌و ناته‌واوى نابه‌لَه‌ديه‌ى كه‌ ئه‌وان تا ئێستا پياده‌ى ده‌كه‌ن، ئه‌و خۆى لێ ده‌بوێرێت،ئه‌زمونيان لێ وه‌رده‌گرێت، په‌ژاك پێمان ده‌لَێت، كه‌ ئيدى سه‌رده‌مى پاشكه‌وتوى و پاشڤه‌رِۆى و به‌سه‌رچوو، سه‌رده‌مى عه‌قلَيه‌تى كۆن وچه‌قبه‌ستو و ،پيروپه‌ككه‌وته‌كانى سياسه‌ت باوى نه‌ماوه‌،سه‌رده‌م سه‌رده‌مى گه‌نجانه‌، ده‌بێت شۆرِشى ئه‌مجاره‌ گه‌نجان رابه‌رايه‌تى بكه‌ن و، به‌هزرو بيرێكى گه‌نجانه‌وه‌ پلان بۆ شۆرِش و سه‌ركه‌وتن دارێژن. چونكه‌ مێژووى نيو سه‌ده‌ى شۆرِشى رۆژهه‌لاَت ئه‌وه‌ى سه‌لماندوه‌،كه‌ ئه‌و پارتانه‌ نه‌يانتوانيوه‌ هيچ وه‌رچه‌رخان و گۆرِانكاريه‌ك له‌بزاڤى رزگاريدا بكه‌ن، نه‌به‌خۆياندا ده‌چنه‌وه‌ و نه‌ سوود له‌ هه‌لَه‌و كه‌مكورِيه‌كان وه‌رده‌گرن، نه‌ پێشيان ره‌وايه‌ له‌دژى دوژمنان ئيئتيلاف و هاوپه‌يمانى ببه‌ستن.هه‌ريه‌ك بۆخۆى خۆى به‌خاوه‌نى شۆرِش و هه‌رێمه‌كه‌ ده‌زانێت.
سه‌رله‌به‌رى ئه‌و پارتانه‌ وه‌ك رۆژى رون لايان مه‌علومه‌ كه‌ به‌ره‌و پيرى وپايزى ته‌مه‌ن رێده‌كه‌ن، ناتوانن هيچ ئيزافه‌يه‌ك بخه‌نه‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ى رۆژهه‌لاَت، ته‌كانێك به‌ره‌و پێشه‌وه‌ى به‌رن، بۆ سپى كردنه‌وه‌ى روويان شتێك بۆ ميلله‌ت بپچرِن،سياسه‌تى فيودالَ ئاسايانه‌شيان ئه‌وه‌ى لاكردونه‌ته‌ ئه‌مرى واقيع و، وابيرده‌كه‌نه‌و گومان ده‌به‌ن كه‌ شۆرِش مولَك وتاپۆ و پاوانى خۆيانه‌،له‌خۆيان زياتر هيچ كه‌سى ديكه‌ بۆى نيه‌ له‌گۆرِه‌پانه‌كه‌دا سه‌ركێشى بكات. خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و لايه‌نانه‌ هێزو چه‌كدارى پێويستيان نيه‌،ده‌نا وه‌كو سالاَنى پێشووتر، لايان زۆر ئاسايى بوو،كه‌ بۆ دژايه‌تى و له‌ناوبردنى په‌ژاك هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ به‌كوشت بده‌ن، بۆيه‌ ئێستا به‌پشتيوانى و هاوكارى مه‌سعود له‌پيلان وئۆين دان بۆ دورخستنه‌وى په‌ژاك له‌ كايه‌ى سياسى. ئه‌وكاره‌ى ئه‌و پارتانه‌ په‌يرِه‌وى ده‌كه‌ن ، شتێكى ژيرانه‌ نيه‌ و كارێكى نه‌خوازراوه‌،چونكه‌ بمانه‌وێت يان نا،پێمان خۆش بێت يان نا، ئه‌مرۆ په‌ژاك بۆته‌ شاسوارى گۆرِه‌پانه‌كه‌ و، خاوه‌نى پێگه‌يه‌كى جه‌ماوه‌رى تۆكمه‌و كاريگه‌ره‌ و ته‌ژى له‌ئايدۆلۆژياو ته‌رزى شۆرِشگێرانه‌يه‌،چه‌ندێك په‌ژاك به‌ره‌وپێش بچێت و پێگه‌ و پايه‌ى خۆى مه‌حكه‌م و پته‌و بكات، خۆرى ئه‌و پارته‌ كلاسيكى و كۆنانه‌ له‌ ئاوابوون نزيك ده‌بێته‌وه‌،خه‌ون خه‌يالَ وپيلانه‌كانى مه‌سعودى گه‌وره‌ خائينيش ڤالاَ ده‌بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە