مەسعود بارزانی ئێمە لەكام بەرین؟؟
Monday, 30/07/2012, 12:00
هاوڵاتى و خەڵكى ئەم وڵاتە ئەوەنە گوناحە نەبێتەوە، لە هەموو خوش و شادى و خێرو بێرێكى ئەو وڵاتە دەوڵەمەندە بێبەش و مەحرومە، ئاوو كارەبا و خزمەتگوزاریى سەرەتایى تا ئێستا لامان نامۆو نابەڵەدن، فەرمانبەرێك یان هەر كارمەندێك ئەگریت یەك مانگى رەبەق هەول َو كۆشش ئەدات تا موچەیەكى كەم وەردەگرێت ،موچەكەشى مەعلومە كە بەشى هەفتەیەك زیاترى ناكات، ئەوە پێداویستى ژیان و هۆیەكانى خۆشگوزەرانى وتەندروستى و رابواردن هەر باس مەكە چونكە ئەوانە بفەن بفە،تۆ سەیركە بچۆ داواى خزمەتگوزاریى بكە بڵى ئاو و كارەباو زێراب و رێگاوبانمان باش نیە،گوندەكەمان لەبەر پشتگوێ خستن و ئاوڕلێ نەدانەوە خەریك چۆڵ دەبێت و دەبێتە بیابان ،ئەى هاوار حكومەت لایەنى مەعنى هیمەتێك،تاقە یەك كەس خۆیت لێ ناكات بەخاوەنى،هەر جوابیشت نادەنەوە، بڵى ژیانمان باش نیە لە هەموو رویەكەوە فەرامۆش كراوین،ئەوەتا بەسەدان وهەزاران كەسى كەم درامەت و هەژارو نەدار لەسەرەتاترین مافى ژیان بێ بەشن، ئاوى پاكى نیە ،نەوت نیە،گرانیە، مال َو لانە مان نیە، موچەمان باش نیە لەلایەنى ژیانى وتەندروستیە وەلانراوین، خۆراك و خواردنمان وەك پێویست نیە، لە هەمو شتێك بێ بەشین، سیستەم و یاسای وڵات ناڕاستە ناعەدالەتى و غەدرو زوڵم و زۆردراى لەلوتكەدایە، جیاوازى و فەرق لەنێوان خەڵكدا .زۆر زۆر هەیە ،زەلام هەیە بۆ دینارێك ئەچێت بۆحەوت تەبەقەى عاسمان ،هەیشە بە سەد دەفتەر دۆلار ئەڵێت یەك بلۆك، وڵات بۆتە بەرەڵاخانە و جگە لەكورد هەمووى حاكمى وڵاتە، دزى و راوە روت و تاڵانى ئەتكردن بۆتە كارو پیشەى رۆژانەى مەسئولین و بێ ئابڕوەكان، بە كەیفى خۆیان یارى بە چارەنوس و مەعیشەت و موقەدەساتمان ئەكەن،ئەوان بونەتە فیرعەون و ئێمەش لە مسكێن و گەدا و سك هەڵوشەرە زیاتر هیچى دیكە نین ، تەنانەت لە موچەى خۆشمان دزیمان لێدەكەن و لێمان دەماشنەوە، وەكو خۆى پێمان نادەن، ، لە داهاتى گومرگ ونەوت و سامانە دزراوە بەتاڵانبراوەكانى دیكە ئێمە بەشمان نیە بۆمان نیە هیچ بڵێن تەنانەت باسیشى بكەین تەنها مافى ئەوەمانە هەیە زەقەى چاومان بێَت ،كە داوى مافى خۆشمان دەكەین دەڵێن ئەوانە موڵكى حكومەتە ئێوە بۆتان نیە باسى بكەن ئێوە سەر بەبەرەكەى ترن واتە بۆ مەعاش حساب و كیتابمان عائیدى بەغداین و لە بەشە بودجە بەشمان هەیە لەوە بترازێت هیچى دیكە نابێت باس بكەین، چى رەخنەو گلەیى وشتێكمان هەیە بۆئەوانە تاوانەكە بخەینە ئەستۆى حكومەتى فیدرالێ، چونكە ئەو رێگرە ونایەڵێت و لەسەدا حەفدەكە زیاد بكات ، ئەوەى كەباقیە ماف و پارەى حكومەتە حكومەت ،حكومەتیش واتە(بنەماڵەى جەلال و مەسعود و چەورە و كاسە لێسەكانى) كەچى كاكى بەناو سەرۆك بەناوى ئێمەوە فڕوفیشاڵ دەكات و لازو گەزافمان بەسەردا لێدەدات كە ئەوسەرۆكى كولى كوردستانە ونایەڵێت بەعسى و عەرەبەكان مافمان بخۆن،و ناهەقیمان لەگەلًدا بكەن، بۆیە لەگەڵ مالیكیدا كەوتۆتە شەڕە دەنوك و سەنگەرى لێگرتوە گوایە لەپێناوو خەمى ئێمەدا تووشى ئەو بارگرژییە بووە، دەنا وەكو تر ئەو هیچ مەجبور نیە خۆى پیاو خراپ بكات ،پێویستە ئێمەش وەكو مواتنێكى ساڵح و بەوەفا لەپاى ئەوە هەموو دەسكەوت و داهێنان و خۆشگوزەرانیەى كاكى سەرۆك بۆى فەراهەمكردوین خۆمان فیدا بكەین و هەر لەئێستاوە نەفیرى عام دەربكەین و جاڕى شەڕبدەین، شەڕەكەش لەسەر ئەوەیە كە كاك مالیكى بەئاغاى جامانە سورى لەمەڕخۆمان ئەڵێت بەسە ئیتر واز لەدزینى نەوت و بەقاچاغ بردنى بێن و بیرێك لەحال َو ئەحواڵى میللەت بكەنەوە دەبەسە بەس هەرچى كورسى دەسەڵات هەیە بەخشیت بە مەسرور منێور و مرور و كلاو سور، هەرچى پارەیەكى نەوتیشە خڕ خستە گیرفانى خۆتە و نەوتت لەكوردستاندا نەهێشت چۆڕ بڕت كرد، دەى ئیتر ستارەیەك بە با ئێمەش قومێكى لێ بەرین ،جەنابى سەرۆكى هێژاش كە قائیدى نەتەوەیى و رەمز و سەروەرى ئومەتمانە بەو وتانە قەڵس بووە پێى وایە سوكایەتى بەخۆىو میللەتەكەى كراوە وكەوتۆتە هەڕەشە گوڕەشە بەنیازە بە دوو مودرەعە و سێ چوار دۆشكە و بەفەرماندەیى (عەزیزى وەیسى و جەمالى قەیسى*) عەرزى عەزەڵات بكات و بیكاتە منەت بەسەر مانەوە گوایە مالیكى و حكومەتەكەى بەنیازن دەست بخەنە ناوكاروبارى هەرێمەوە ئەو خێرو بێرەى هەیە لێمان بسَینن و بۆخۆیانى بەرن، وە بەشە بودجەى كوردستانیش لەبنا ببڕن ، كەئەمەش راگەیاندنى شەڕە لەدژى كوردستان، بەڵى راستە منیش دەڵێم راگەیاندنى شەڕە ـئەبوایە چەندین ساڵ لەوەوپێش مالیكى یان هەر سەرۆكێكى عیرَاق ئەوشەڕەى بەفیعلى بكرادیە،بەڵام جەنابى سەرۆك بزانە كە شەڕەكە شەڕى مالیكیە لەگەڵ ئێوەدا نەك لەگەڵ هاوڵاتیان و میللەتەكەى ، تكایە فەخامەتى سەرۆك لەمەولا و لەوتارەكانى دیكەتاندا جەخت لەسەر ئەو دەستە واژەیە بكەنەوە كەشەڕەكە شەرى ئێمەى میللەت و هاوڵاتى نییە و ئێمەى تێوە مەگڵینن،بەڵكو شەڕى بنەماڵەیە لەسەر تەماح و قۆرخكارى،چونكە بەڕێزتان بۆخۆتان چاك چاك دەزانن كە كێ لەبڕینى بودجەو یاساى نەوت و غاز زەرەرمەند دەبێت و بارى لا دەبێت ؟ئەو ئێوەن نەك ئێمە. سەرۆكە كارتۆنیەكەم بەدرێژایى بیست دانە ساڵى رابردوو لە خیانەت و كاسەلێسى وپڕكردنى گیرفان وبەتاڵانبردنى قوتى میللەت و كوشتن و بێسەروشوێًكردن زیاترچ خێرو بێرێكتان بۆ رۆڵەكانى ئەم نیشتمانە هەبووە تا ئەوانیش پاداشتان بدەنەوە و دڵسۆزى وئەمەكدارى خۆیان بنوێنن و ببن بەسەرباز و قەڵغانى حكومەتەكەتان؟. رۆژگار رۆژگارى چەواشەكارى و فریودان و لەخشتەبردن نییە ئیمڕۆ منداڵێكى دە ساڵانیش زۆر باش دەزانێت كە ئێوە و دارو دەستەتان بونەتە چ بەڵاو و دز و جەردەیەك و لەماشینەو تاڵانبردن و گیرفان هەڵتەكاندنى خەڵكدا درێغى تان نەكردوە و لەدوژمن خراپترتان بەسەر هێناوین، بۆ چاوت ناكەیتەوە تا ببینى دەیان منداڵ و بێ لانە هەیە مانگانە بە موچەیەكى كەم ومەمرەو مەژى شوكورە نایدەنێ، هەزاران نەخۆش و دەردەدارمان چاو لیێە بۆ دەرمان ودەوایەك سەر بەهەموو كونێكدا دەكات دەستى ناكەوێت ، كەسێك ئاوڕیان لێ ناداتەوە، دەیان پیرێژن و پیرەمێرد و بێ لانە هەیە تامردن بۆ كولانە ولانەیەك ئەگرى دەستى ناكەوێت بەو ئاواتەوە سەر ئەنێنەوە، سەدان منداڵى بێ دایك وباوك هەیە چاوەریى لوتف و كەرەم و جەژنانەو دڵدانەوەیەكە كەچى كەس نیە دەستێك بەسەریاندا بێنێت ، بەڵام لەولاشەوە بەسەدانى وەكو مەسرورى هەرزە و نێچرى جەردەو مەنێور و بابۆى فیڕنە گوللە و زۆڵەكانى بارزان ئەبینین كە ئەوەندەیان بۆ هەڵڕژاوە نازانن چى لێ بكەن ،نە بەقومار نە بە بێناموسى نە بە ڤێلا و ئاپارتمانى دوبەى و ئەوروپا و كۆشكى چەند ئەستێرەى هێشتا ناگاتە نیوەى ، بۆیە بەكوردى وبە كورتى ئەو شەڕەى باسیدەكەیت شەڕى ئەوانەیە، ئەوانن سەروەت و سامان وپۆست و داهاتیان دەكەوێتە مەترسیەو ، ئەوانن ئەو خێرو بێر و ناز ونیعمەتەیان نامێنێت، ئەوباوكەیان ئەتۆپێت ،كوڕو برازاكانى بەڕێزتن لەسایەى ئەو دزیانەوە وەكو عودەى و قوێەى و سەیفولئیسلام بەخۆشترین شێوە رادەبوێرن، بۆیە پێویستە ئەو شەڕە بەوان بكەیت، چونكە ئێمەى هاوڵاتى هەش بەسەرى ئەم دەڤەرە هیچمان نیە تا لێى بترسین ولەئەنجامى ئەو شەڕە خۆتڕێنە لە دەستى بدەین ئێمە تەنها هەر موچەیەكى كەم یان عەرەبانەیەكى حەماڵى یان هێزى بازومان هەیە و شك دەبەین ،بەوە بە سەربەرزى ژیانى خۆمان و ماڵ و منداڵمان دابین ئەكەین و پەنا نابەینە بەر دزى و تاڵانى وكارى سەرشۆڕى ،لەبەر ئەوە ئەگەر بەنیازیت شەڕێكى وا ئەنجام بدەیت ئەوا بەقەولى كاك فازیل موتنى ئەڵێت بەهەزاران فیدایى تان هەیە خۆیانت بۆ بەخت ئەكەن ، هەروەها وەجیە و مەسرویش پلەدارى عەسكەرى گەورەن هەزاران چەورە و ماستاوچیان لەدەورە،هەروابێتەوە چەندین مارشاڵ وجەنەراڵى لێهاتوى وەكو شێخ جەعفەرى وەزیر و ئەنورى حاجى عوسمانیش لەتەشكیلەى حكومەتەكەدان كە بۆخۆیان لەبوارى زانستى سەربازى وتاكتیك هێرشدا هیچیان لە خەبیرەكانى ناتۆ و پینتاگۆن كەمتر نیە بۆیە چاكترە ئەو شەڕە بەوان بكەیت چونكە ئێمە لە هیچ بەرێك نین.
*عەزیزى وەیسى فەرماندەیەكى باڵاى پارتیە ،نەك هونەرمەند عەزیزى وەیسى لەگەڵ رێزم بۆى
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست