کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومەتی دز و سمێڵ زلەکان

Thursday, 19/06/2014, 12:00


جارێكى تر مه‌هزه‌له‌ و گالَته‌جارى به‌ناو حكومه‌تى هه‌رێم هاته‌ ئاراوه‌،جارێكى ديكه‌ كۆمه‌لَێك په‌رِپووت و درۆزن وساخته‌چى وبوون به‌وه‌زير، جارێكيتر ولاَت به‌ره‌و وێران و داته‌پين ئه‌رِوات، جارێكى تر قه‌يران به‌رۆكمان ده‌گرێت،جارێكى ديكه‌ كۆمه‌لَێك كه‌سى بێ ئيش و كار و نه‌فام ئه‌بنه‌ خاوه‌ن پۆست و پله‌و دوا رۆژيش به‌موچه‌ وئيمتيازێكى خه‌يالَى خانه‌نشين ده‌بن.
حكومه‌تێكى پياوانه‌،فول عه‌شايه‌ر،تا سه‌رئێسقان كۆنه‌ په‌رست، هه‌موو بيينيتان عانى هه‌لَبژاردن وبانگه‌شه‌كه‌ى چۆن ژنان وكچانى ولاَتيان كردبوو به‌كالاَ و بۆ ده‌سخستنى ده‌نگێك ته‌واو ته‌واو بێ رێزي و سوكايه‌تيان به‌ژنانه‌وه‌ ده‌كرد وێنه‌ى ئالَو والاَيا بلاَو ده‌كرده‌وه‌،به‌دواى كانديدى جوان ومه‌مك قوت و پاپو پوز خرِدا ده‌گه‌رِان، ئه‌و ساخته‌ چى يانه‌ وه‌ها خۆيان نيشان ده‌دا،كه‌ خه‌مخۆرو داكۆكيكارى ژنان و له‌پێناو ماف و داواكارياندا له‌كاردان،به‌لاَم كه‌هاته‌ سه‌ر ئه‌مرى واقيع وكردار ،سفر هيچ به‌ده‌سته‌وه‌.
له‌ناو ئه‌و هه‌موو رێكخراوه‌ى ژنان و ئه‌و هه‌موو كانديده‌ ژنه‌،ئه‌و هه‌موو كه‌سايه‌تيه‌ ناسراو و ناوداره‌ به‌دكتۆر ومامۆستاى زانكۆ و ئه‌ندازيار و ياسايى و دادوه‌ر و سياسى و...ـته‌نها ته‌نها هه‌ر يه‌ك ژنى موتوربه‌كراو به‌ هزرى حزب ره‌وايى پێدرا،ئه‌ويش له‌به‌ر قسه‌و لۆمه‌ و تانه‌ وته‌شه‌ر نه‌ك له‌دلسۆزى و خه‌مخۆرى.من وه‌ك خۆم ته‌مه‌نام ده‌كرد كه‌ ئه‌و تاقه‌ ژنه‌ش وجودى نه‌بوايه‌ و ره‌دى بكردايه‌ته‌وه‌، حكومه‌ته‌كه‌ سرِف پياوانه‌ بوايه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو ده‌زانن، ژنان به‌گشتى له‌ زۆر كارو ئه‌توارى نه‌خوازراوه‌وه‌ دوورن،ژنان دزى ناكه‌ن،خيانه‌ت و ناپاكى نازانن،له‌گه‌نده‌لَيه‌وه‌ دوورن، تاوان وكوشتن و تيرۆر وزولَم ماناى نى يه‌، ناخيان پاك وبێگه‌ردو بێ غه‌ل و غه‌شه‌. ئه‌وانيش پياوانى حزب،ئه‌لَقه‌ له‌گوێكانى تورك وفارس، له‌و بوارانه‌دا تواون قالَبوون، بۆيه‌ ناكرێت و ئه‌سته‌مه‌، دالَ و كۆتر له‌يه‌ك قه‌فه‌زدا بن، گورگ و كه‌ورێشك هاو پيشه‌بن. لاى من ژن زۆر ئازيز و مه‌زن وبه‌رِێزه‌ و پێم خۆش نى يه‌ له‌هيچ تاوان و شتێكه‌و بگلێت، ئيدى سه‌ر به‌هه‌ر پارت و لايه‌نێك بێت.
هه‌قه‌ له‌سه‌ر ئه‌م سوكايه‌تى وبێ رێزى وپه‌راوێزخستنه‌، ژنان هه‌لَوێستيان هه‌بێت، بێنه‌ ده‌نگ و چيدى ئه‌و ناهه‌قى و بێ رێزيىيه‌ قبولَ نه‌كه‌ن، چ ماناى هه‌يه‌، له‌نيو ئه‌و هه‌موو پۆسته‌دا جێگاى ژنێك نه‌بێته‌وه‌؟ خۆ به‌خێرێ ده‌مى هه‌ر حزبێك ده‌كه‌يته‌وه‌ به‌ئه‌ندازه‌ى ولاَتانى ئه‌وروپا ورۆژائاوا پرس وچاره‌سه‌رى بۆ ژنان پێ يه‌. داواى يه‌كسانى و عه‌داله‌تى كۆمه‌لاَيه‌تى ده‌كات. بۆيه‌ هه‌ق وايه‌ ژنان چيدى به‌و بێ رێزيه‌ قايل نه‌بن، سه‌ره‌تا فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و خانمه‌ وه‌زيره‌ تا ناچار بێت ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى بێت ، هه‌روه‌ها له‌مرِۆوه‌ رێكخراوه‌كانى ژنان وئافره‌تان مێينه‌كان، بێ به‌رى بوونى خۆيان له‌حزب رابگه‌يه‌نن و ببنه‌ رێكخراوێكى سه‌ربه‌خۆى وبێ لايه‌ن و له‌ژێر چه‌ترى حزب و هيمه‌نه‌ى پياوسالاريدا خۆيان ده‌ربازبكه‌ن،چونكه‌ بوونى ئه‌وان له‌حزب و حكومه‌تدا ته‌نها ديكۆر و شكلَه‌و هيچى تر ،مه‌به‌ستى ئه‌وه‌لَ وئه‌خيريان جوانكردنى روى ناشيرن و روخسارى تالَ و قێزه‌ونى حزب و حكومه‌تى پياوسالارى و دۆرِاوه‌كه‌ى هه‌رێمه‌. ئه‌گه‌ر بێت و بێده‌نگ بن وله‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ناهه‌قيه‌ ده‌نگ هه‌لَنه‌برِن، ئه‌وا ئه‌نجام وچاره‌نوسيان هه‌رچى بێت له‌ئه‌ستۆى خۆيانه‌و،به‌دوريشى نازانين سالَێكى تر بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌لَبژاردن وراكێشانى سه‌رنجى خه‌لَكى به‌لاى خۆياندا، چه‌ند كانديدَكى وه‌كو هه‌يفا وه‌هبى ونانسى عه‌جره‌م وميريام فارس بخه‌نه‌ ناوليسته‌كانيانه‌وه‌، ببمبورن كه‌واده‌لَێم نه‌خاسمه‌ بێ رێزى به‌ژنان بكه‌م،به‌لَكو ئه‌وه‌ى ده‌يلَێم واقيعيه‌ و سه‌رجه‌م حزبه‌كان ته‌نها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ژنان ورێكخراوه‌كانيان قبولَه‌. ئه‌م بيركردنه‌وه‌ى هه‌ر ليبرال ورۆشنبيره‌كه‌يانه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە