کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیکتاۆرەکان بە بەیاننامە ناڕوخێن

Thursday, 18/07/2013, 12:00



















ئه‌وه‌ى كه‌ چاوه‌رِوان ده‌كرا وپێش بينيمان ده‌كرد رويدا، جارێكى ديكه‌ مه‌سعود بارزانى و پارته‌كه‌ى بۆ دوو دانه‌ سالَى ديكه‌،بونه‌وه‌ به‌ فه‌رمان ره‌واو گه‌وره‌ى كوردستان. كه‌ دلَنياشم تا ره‌وشه‌كه‌ ئه‌وها بێت،هه‌تا ميلله‌ت و ئۆپۆزسيۆن بێده‌نگ و بێ هه‌لَوێست بن،ده‌سه‌لاَت و فه‌رمانرِه‌وايى پارتى به‌چه‌شنى ميرنشينى ده‌بێته‌ هه‌تا هه‌تايى.
مێژووى هه‌زاران سالَه‌ ئه‌وه‌ى سه‌لماندوه‌ كه‌ هيچ ده‌سه‌لاَتێكى ديكتاتۆر و پاوانخواز و خۆسه‌پێنه‌ر،نه‌بوه‌ ونه‌بيستراوه‌ ،به‌خواست و ئاره‌زوى خۆى كورسى ده‌سه‌لاَت چۆلَ بكات، يان شتێكى زۆر نامه‌نتيقى ودوور له‌ راستى يه‌،كه‌ لايه‌نێك بيه‌وێت به‌شێوازى ئاشتيانه‌ و قسه‌ى خۆش و دوور له‌توندو تيژى بخوازێت كۆتايى به‌ده‌سه‌ڵاَتێكى زالَم و ديكتاتۆر و ملهورِ بهێنێت..هه‌ركه‌س و لايه‌نێكيش خه‌ون به‌وه‌ وه‌ ده‌بينێت،و ده‌خوازێت ئه‌و خه‌يالَه‌ بكاته‌و واقيع وئه‌و ئه‌زمونه‌ پياده‌ بكات، كارێكى تابلَێى منالاَنه‌و پرِ مه‌خسه‌ره‌يه‌. چونكه‌ سه‌راپاى ميّژوو ته‌ى بكه‌يت و شتێكى له‌و چه‌شنه‌ نابينته‌وه‌. ته‌واوى شۆرِش و سه‌رهه‌لَدان و به‌رخودانه‌كانى سه‌رزه‌مين ،يه‌ك راستيمان پێ ده‌لَێن، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌، ديكتاتۆر و زالَم وچه‌وسێنه‌ره‌كان،ئيلان هه‌ر ده‌بێت به‌رزۆر وكوده‌تا و شۆرِش و خوێن ده‌بێت نغرۆ بكرێت،جوداى ئه‌وه‌ هيچ چاره‌يه‌كى ديكه‌ نيه‌.
ئيدى من تێناگه‌م ،كۆبونه‌وه‌ى ئۆپۆزسيۆن و ده‌ركردنى به‌ياننامه‌ى بێ كرده‌وه‌ ، هه‌لَوێستى شه‌رمنانه‌وه‌،چ ده‌ردێك تيمار ده‌كات؟له‌كاتێكدا به‌رامبه‌ره‌كه‌ت هيچ حساب و ره‌واجێك بۆ خۆت و هێز و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت دانانێت، كه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ لاتان مه‌علوم بوو كه‌ ئه‌و پيلانه‌ سه‌رده‌گرێت و به‌سه‌رتاندا تێده‌په‌رِێت، ئێوه‌ش جگه‌ له‌ قسه‌ سواوه‌كانى(له‌كات وساتى خۆيدا هه‌لَويسَتمان ده‌بێت، يان بۆ ئه‌وه‌ش قسه‌ى خۆمان هه‌يه‌) كه‌ ئه‌م دوو ده‌سته‌ واژه‌يه‌ بونه‌ته‌ بنێشته‌ خۆشه‌ وئه‌رزشى پولێكى قه‌لَبيان نيه‌.
رووى ده‌مم ده‌كه‌مه‌ ئۆپۆزسيۆن و به‌تايبه‌ت بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان ، خودى كاك نه‌وشيروان،به‌حوكمى ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌زمونى سياسى له‌سه‌رانى ئۆپۆزسيۆن زياتره‌ ،هه‌روابێته‌وه‌ زۆر باش نيه‌ت و مه‌رام و ناخى يه‌كێتى وپارتى وپيلان و پاوانخوازيه‌كانيان په‌ى پێده‌بات.ده‌لێم به‌رِێزه‌كه‌م تو خۆت ميژوويه‌كى پرِ ئه‌زموونت له‌گه‌لَ هه‌ردو پارتى فه‌رمانرِه‌وا هه‌يه‌، خوێندنه‌وه‌ت بۆ تاكتيك وستراتيژى هه‌ردولايان له‌هه‌موان زۆرتره‌، له‌هه‌موان باشتر ئه‌و راستيه‌ درك پێده‌كه‌يت كه‌ نه‌يه‌كێتى ونه‌پارتى وا به‌سانايى ده‌ستبه‌ردارى پۆست و كورسى نابن.ده‌ركردنى به‌ياننامه‌و كۆبونه‌وه‌ى چه‌ندين جاره‌ (ئه‌زعه‌فول ئيمانه‌) و بێ سه‌مه‌رو ئه‌نجامگيره‌ ، هيچ به‌هاناو فرياى ئێمه‌ نايه‌ت.گه‌ر به‌به‌ياننامه‌و و ناره‌زايى و مانگرتن و ئه‌م شتانه‌ بوايه‌ ده‌بوايه‌ ئێستا ئه‌و دولايه‌نه‌ تۆزيان نه‌مايه‌، به‌لاَم په‌يرِه‌وكردنى ئه‌و سياسه‌ته‌ و شه‌رمه‌زاركردنى ئه‌و مه‌رام پيلانه‌ له‌ ئێستادا بۆهه‌رێمه‌كه‌مان به‌تايبه‌تى كارێكى ساويلكانه‌ و خۆ هه‌لَخه‌لَتاندن و راكردنه‌ له‌ به‌رپرسياريه‌تى ميّژووى. جوداى ئه‌وه‌ش به‌رِيزتان ده‌زانن كه‌رێگه‌ گرتن له‌تێپه‌راندنى ئه‌و كاره‌ ناشه‌رعى وپيلانانه‌ى په‌رله‌مان به‌ ئۆپۆزسيۆنێكى ژماره‌ كه‌م ناگيرێت، بوتلَ هاويشتن و ته‌پلَ كوتان و،نه‌چونه‌ ناو هۆلَى په‌رله‌مان وره‌خنه‌و نوسين و تۆمه‌تباركردنى ده‌سه‌لاَت و هه‌لَدانه‌وه‌ى تۆمارى پرِ تاوانيان،جگه‌ له‌ خۆ ماندوكردن و خۆدزينه‌وه‌ له‌ راستيه‌كان هيچى ديكه‌ نيه‌، ده‌سه‌لاَتيش چاك له‌و راستيه‌ گه‌يشتوه‌ ،هه‌لَيسه‌نگاندون، ده‌زانێت كه‌ نارِه‌زايى و كه‌فو كولَ وتورِه‌يى و غه‌زه‌بتان كاتيه‌ و، وه‌كو هه‌لَچوونى شيرى كولاَوه‌،پاش ماوه‌يه‌كى ديكه‌ سارد ده‌بنه‌وه‌، به‌دۆرِاويى و ده‌ستى خالَيه‌وه‌ له‌گه‌مه‌كه‌ دێنه‌ ده‌ره‌وه‌.
حه‌دم نيه‌ ئامۆژكارى ورێنمايى هيچ كه‌س و لايه‌نێك بكه‌م، به‌لاَم نه‌ك من هه‌موو لايه‌ك گه‌يشتونه‌ته‌ ئه‌و راستيه‌ى كه‌ بۆ ئه‌م سات و كات و سياسه‌ته‌ى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌، به‌ياننامه‌ و ئۆپۆزسيون و نه‌يارى ناو په‌رله‌مان ده‌ردى ميلله‌ت ناخوات و هاوكێشه‌كه‌ هاوسه‌نگ ناكات، ئه‌بێت بير له‌رێگا چاره‌ى ديكه‌ بكه‌ينه‌وه‌، رێگا چاره‌ى ديكه‌ش، ديار و روون له‌به‌رچاوه‌،پێويسته‌ ئۆپۆزسيۆن و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى وميلله‌تيش خۆيان بۆ قوناغى داهاتوو ساز وته‌يار و ئاماده‌ بكه‌ن ،شتێكى به‌لَگه‌ نه‌ويسته‌ كه‌ديكتاتۆره‌كان به‌ره‌نگ وشێوه‌ و روخسار و زمان و نه‌ته‌وه‌ وئاين وداب ونه‌ريت جياوازن ، به‌لاَم سه‌رجه‌ميان به‌يه‌ك شێوه‌ و ره‌فتار كورسى پۆستيان لێ ده‌سێنرێته‌وه‌، ئه‌وكاره‌ش به‌((ارحل)) ده‌ست پێ ده‌كات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە