کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانی به‌سه‌ركه‌وتنى كورد نيگه‌رانه‌

Monday, 16/03/2015, 12:00


هه‌ڵبژاردن و دروستكردنى كانتۆن و خۆبه‌ڕێوه‌بردن و پێكهێنانى فه‌رمانرٍه‌وايه‌كى خۆجێى له‌رۆژئاوا، مايه‌ى دڵخۆشى و شاديه‌ بۆهه‌ر كوردێك كه‌ هه‌ستى كوردايه‌تى و وڵاتپارێزى تيابێت، پێويسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو لايه‌كمان كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتگيرى و هاوكارى بكه‌ين، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه‌ى باشوور گه‌لێك گرنگ و پڕبايه‌خه‌ له‌زۆر رووه‌ وه‌ ئه‌بێته‌ پاڵپشت و پشگيرى بۆ كوردانى باشوور، له‌سه‌رێك سنورى ده‌سه‌ڵاتى كورد فراوان ده‌بێت، هيوا وئاوات و مژده‌و به‌رچاوروونى ده‌داته‌ به‌شه‌كانى ديكه‌ى وه‌ك باكور و رۆژ هه‌ڵات، تائه‌وانيش بكه‌ونه‌ خۆيان و له‌و ئه‌زمونه‌ وانه‌ وه‌رگرن، هه‌ست و دڵنيا بن كه‌ پاڵپشت و هاوكاريان هه‌يه‌، به‌تايبه‌ت بۆ باكور ده‌بێته‌ قه‌ڵا و شورايه‌كى محه‌كه‌م و خه‌ون و خۆزگه‌ى سه‌دان ساڵه‌ ده‌كاته‌ واقيع و، له‌ هه‌مبه‌ريشدا ترس و بيم وناڕه‌حه‌تى به‌دوژمنان ده‌به‌خشێت.جوداى ئه‌وه‌ش له‌رووى ئابوريه‌وه‌ بۆ باشور زۆر گرنگه‌ چونكه‌ هه‌رێمه‌كانى عه‌فرين وكۆبانى نزيكى ده‌ريان و كورد ده‌توانێت له‌برى توركيا و ئێران له‌و ده‌روازانه‌وه‌ سود ئابورى و بازرگانى وه‌رگرێت و، به‌ڕوى جيهاندا بكرێته‌وه‌ وچيدى چاوه‌ڕێى ده‌ستى ئه‌م و ئه‌و نه‌بێت و سنور و مه‌رز و خاڵه‌كانى ئاڵوگۆڕى بازرگانى بۆى نه‌بێته‌ كارتى فشار.
ئاساييه‌ ئه‌گه‌ر دوژمنان ئه‌و هه‌نگاوه‌ و پێشكه‌وتنه‌ى كورديان لا قورس و گران بێت، چونكه‌ له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ به‌درێژايى مێژوو ئه‌وانه‌ تا سه‌ر ئێسقان دوژمن و داكيركارى خاكه‌كه‌مانن و، له‌وه‌ش باشتر چاوڕێى هيچيان لێناكرێت،
وه‌لى مخابن بۆ هه‌وڵه‌ نه‌زۆك و شكست خواردوه‌كه‌ى مه‌سعود و حيزبه‌كه‌ى كه‌ ده‌خوازن ئه‌و ئه‌زمون و ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنه‌ شكست بێنێت، وبه‌فيتى توركيا وئه‌ردۆگانه‌كان پيلان له‌دواى پيلان بۆ له‌ناو بردنى ئه‌و كانتۆن و حكومه‌ته‌ خۆجى يه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر، دوێنى ويستى له‌رێگه‌ى دروستكردنى خه‌نده‌ق و داخستنى سنوور، مل به‌ شۆڕش و خه‌باتى ئه‌وێى كه‌چ بكات و، ته‌نزول و سازش به‌ خه‌باتكارانى ئه‌و به‌شه‌ بكات، به‌ڵام به‌ به‌رخودانى قاره‌مانان و خۆراگرى سه‌ربه‌رزانه‌ى كوردانى رۆژاوا ئه‌و كاره‌ نه‌زۆكه‌ مايه‌ پوچ ده‌رچوو، جگه‌ له‌سه‌رشۆڕى وشكست بۆمه‌سعود و ئاغاكانى هيچى لێ شين نه‌بوو.
بۆيه‌ ئێستاش كه‌وتۆته‌ په‌له‌قاژه‌و ته‌نگه‌ تاو بووه‌، كاتێك ده‌بيستێت كه‌ له‌ رۆژئاوا هه‌ڵبژاردنى حه‌قيقى و پياده‌كردنى ديموكراسى زۆر به‌ ئازادى و دوور له‌ته‌زوير و چاوسوركردنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، هيچ هێز و لايه‌نێك ناتوانێت خروقات بكات، يان ده‌نگ و ويژدان به‌پاره‌ بكڕێت، يان فرتو فێل و ته‌زوير و ساخته‌ى چه‌شنى ئه‌وه‌ى لاى خۆمان بكات، بۆيه‌ ته‌نگه‌ تاو و سه‌غڵه‌ت بووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پارته‌ كارتۆنى و كۆيله‌كانى دروستكراوى خۆيان ناتوانن ئه‌نجامَيكى وه‌ها به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌سعود و پارتى شتێكى ناخۆش وپه‌سه‌ند نه‌كراوه‌، ئه‌نجامه‌كه‌ى جگه‌ له‌شكست و شه‌رمه‌زارى هيچى تر نيه‌.
گه‌ربڕوانين ئه‌بينين كه‌ چه‌ند مانگێكى تر ده‌سه‌ڵاتى مه‌سعود بارزانى و پۆسته‌كه‌ى يه‌كلايى ده‌كرێته‌وه‌، لاى هه‌موومان روون و ئاشكرايه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ و چه‌ندين جارى تريش هه‌ر مه‌سعود ده‌بێته‌وه‌ به‌سه‌رۆكى به‌زۆر سه‌پێنراوى باشور، بۆ ئه‌وه‌ش كۆيله‌ و چڵكاو خۆره‌كانى كه‌وتونه‌ته‌ خۆيان تا ئه‌مجاره‌ش خۆڵ بكه‌نه‌ چاوى ميلله‌ت و به‌ بيانوو درۆ و چه‌واشه‌كارى جۆراو جۆر، وه‌ها به‌گوێى خه‌ڵكيدا بده‌ن كه‌ بوونى مه‌سعود بۆ كورد و پارچه‌كانى ديكه‌ شتێكى زه‌رور وفه‌رزه‌، به‌قه‌ولى خۆيان هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وايكردوه‌ كه‌ دوژمنان و ناحه‌زان چاويان به‌رايى نه‌يه‌ت ئه‌و قائيده‌ مه‌زنه‌ ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك، گه‌ر تێبينى بكه‌ين وتاره‌كه‌ى ساڵح قه‌لاب كه‌ له‌ميدياكاندا بڵاوكرايه‌وه‌، ئه‌و درۆ و چه‌واشه‌كاريانه‌ خرايه‌ روو كه‌ گوايه‌ رژێمى ئێران له‌ هه‌ولى له‌ناوبردن و ته‌سفيه‌كردنى مه‌سعود بارزانيدان. كه‌ ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌ درۆيه‌كى ئيعلامى و فێڵ و ته‌له‌َكه‌يه‌كى ديكه‌ى پارتى و پاراستن هيچى ديكه‌ نى يه‌، ئه‌رێ به‌ڕاست كێ بيستويه‌تى يان بينيويه‌تى، كه‌ ئاغا و ده‌سه‌ڵات دار بخوازێت نۆكه‌ر و سه‌پانى گوێڕايه‌ڵ له‌خۆى دوربخاته‌وه‌ و نه‌يه‌وێت، تا ئێرانيش هه‌مان هه‌ڵوێستى هه‌بێت؟؟!. له‌وه‌ش زياترماوه‌ي پێشوو ئاخاوتنێكى عوسمان ئۆجه‌لانى ناپاك و ده‌ربارى مه‌سعود بڵاوكرايه‌وه‌، گوايه‌ كوردانى باكور ده‌خوازن، لقێكى پارتى له‌وێش بۆكوردانى ئه‌وێ بكرێته‌وه‌، جه‌نابى كاك مه‌سعوديش گه‌وره‌ و رابه‌رى بێت. كه‌ ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌خۆيان و سه‌رانيان كه‌س باوه‌ڕى پێناكات.كه‌رواش بێت، دڵنيام رژێمى توركيا به‌هاوكارى عوسمان ئۆجه‌لان و خۆفرۆشه‌كانى ديكه‌ هه‌رچى ناپاك و ميت و سيخوڕ و زۆڵه‌ كورده‌ له‌و پارته‌ ده‌يكاته‌ ئه‌ندام. كه‌ به ‌بڕواى من جگه ‌له‌ مه‌سعود بارزانيش هيچ كه‌سێك قابيلى ئه‌و پۆسته‌ نى يه‌، له‌ويش زياتر كه‌س به‌و سوكايه‌تى يه‌ قايل نىيه‌.
پارتى و پياوه‌كانى زياد له‌قه‌باره‌ى خۆى هه‌واو فويان له‌ مه‌سعود كردووه‌، زياد له‌ وه‌زنى سوكى خۆى سه‌نگين و گه‌وره‌ و پيرۆزيان كردوه‌، به‌جۆرێك هه‌ندێك كۆيله‌ى له‌چه‌شنى (شێج جه‌عفه‌ر و كاميل كاوێز و جه‌لال په‌ريشان)، فه‌رمايشته‌كانيشى وه‌كو قورئان پيرۆز و به‌رزراده‌گرن ده‌يخه‌نه‌ ريزى پێغه‌مبه‌ر . پێيان وايه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر شتێك بۆكورد به‌ده‌ست بێت و كورد پاشه‌رۆِژێكى رۆشنى هه‌بێت، تا سبه‌ى شانازى پێوه‌ بكات، ته‌نها و ته‌نها هه‌ر مه‌سعوده‌ و هيچى تر. بۆيه‌ كه‌ ده‌بينين رۆژ ئاواى وڵات كه‌رنه‌ڤاڵى ديموكراسى واقيعى ده‌گێرَێت، بۆخۆيان نوێنه‌ر و متمانه‌ پێكراوى خۆيان هه‌ڵده‌بژێرن و، له‌ولاشه‌و حزبه‌ كارتۆنى و دروستكراوه‌كانى پارتى له‌و راستيه‌ گه‌يشتون كه‌ خه‌ڵكى رۆژئاوا زۆر له‌وه‌ هۆشيارتره‌ و زۆر له‌وه‌ بيرو هۆشكراوه‌تره‌ كه‌ قوربانى وخوێنى رژاوى شه‌هيدانى كۆبانى وعه‌فرين وحه‌سه‌كه‌ به‌هه‌ده‌ر بده‌ن و، جارێكى ديكه‌ به‌ده‌ستى خۆيان ديكتاتۆرێك بۆخۆيان دروست بكه‌نه‌وه‌. هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وايكردوه‌ كه‌ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم وسه‌رانى بنه‌ماڵه‌ و، پياوانى پارتى ناره‌حه‌ت و دڵته‌نگ بن به‌و هه‌ڵبژاردنه‌ و ئاكامه‌كانى، چونكه‌ وه‌ك رۆژى روون لايان مه‌علومه‌ خه‌ڵكى رۆژئاوا هيچ كات و ده‌مێك، خۆشيان له‌مه‌سعود و پارتى نه‌هاتوه‌ و نايه‌ت، بۆ ساتێكيش قايل نين كه‌ هاوشێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى باشور مه‌سعود ببێته‌ بارگرانى و سه‌پێنه‌رى ده‌سه‌ڵات له‌وپارچه‌يه‌. ئه‌مه‌ش زه‌نگێكى مه‌ترسيداره‌ بۆ مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌كه‌ى، هه‌موو ئه‌و ريكلام و درۆ و چه‌واشه‌كاريانه‌ مايه‌ پووچ ده‌كات كه‌ پێشتر ده‌هۆڵيان بۆده‌گوتى و، وه‌ها خه‌ڵكيان تێده‌گه‌ياند كه‌ نفوس و ده‌سه‌ڵاتى پارتى و خۆشه‌ويستى خه‌ڵكى رۆژئاوا بۆ ئه‌وان له‌هه‌موو كه‌س زياتره‌، كه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ى سه‌د ده‌ر سه‌د راست ده‌رچوو، به‌م ئه‌نجامه‌ش سه‌ره‌تاى لێك ترازانى ده‌سه‌ڵاتى مه‌سعود بارزانى و درۆ و له‌خشته‌ بردنه‌كانى ده‌ستپێده‌كات و، كاريگه‌ريشى بۆ باشور و باكوريش ده‌بێت.به‌تايبه‌ت بۆ ئه‌م نه‌ورۆزه‌ كه‌ هه‌موو لايه‌ك چاوه‌ڕوانى په‌يامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان و ده‌سه‌تپێشخه‌ريه‌كانيه‌تى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد، به‌م شيوه‌يه‌ش هێنده‌ى ديكه‌ باره‌كه‌ى مه‌سعود قورستر و لار ده‌بێت، و سه‌رۆكێكى واقيعى و خۆشه‌ويستى وه‌كو ئۆجه‌لان، له‌به‌رامبه‌ر به‌ناو سه‌ركرده‌يه‌كى موفليس و بێ چاره‌و خاوه‌ن رابردو تاريك و ته‌ماوى وه‌ك مه‌سعود قووت ده‌كاته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە