کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كارتى دەنگدانەكەم ئەفرۆشم

Monday, 10/03/2014, 12:00




لەسایەى سەرى حزبە بێخێر و بودەڵەكانى كوردستانەوە رۆژ بەرۆژ ئەچین بەچالى نەعەلەتاو، بەدووسێ ئیش و مەعاشیش ئەوجا ئەتوانین ژیانێكى مەمرەو مەژى بەریتە سەر، ئەوە گرانى بازاڕ و قۆرخكردنى لەلایەن حزب و دەسەڵاتەوە هەرمەپرسە، سەربارى ئەوەش ئێستا بێ مەعاشى و نەبونى پارەشى هاتە سەر.
لەم رۆژانەدا بیرمكردەوە كە لەو شڕوشیتاڵەى ناوماڵ، چیم هەیە باش بێت و، دووپول بكات بیفرۆشم و، ژیانى ماڵ و مناڵمى پێ تەئمین بكەم، هەرچیەكم ئەهێنا و ئەبرد پارەیەكى واى نەئەكرد،كەس قیمەتى پێ نەئەیا. ئەخیر جار هات بەخەیاڵما كە كارتى دەنگدانەكە، لەهەموو شتێ باشترە و، ئەمڕۆ حزبەكان پارەیەكى چاكى پێ ئەدەن، بۆئەوەش لەسەر پەیجەكەى خۆم ئاگاداریم بڵاو كردەوە، خستمە مەزادەوە، تا نزیكەى 400$ رۆیشت، بەڵام تەماع گرتمى،هەروەها بێ پارەى و گیرفان بەتاڵیش زیاتر هانى ئەیام تا زیاتر سیعرى بەرزبێتەوە.تا ئەخیر جار برادەرێك هاتە ناو مەوزعەكەوە وتى ،بەڕێز ئەوە كارێكى هەڵەیە،چونكە ساڵى 2017 جارێكى تر دەنگدانە ،ئەوەى ئەو كارتەى فەوتاندبێت بەمردو حساب دەكرێت.
منیش بەكورتى و بەكوردى وەڵامم دایەوە وتم: بەڕێزم من بەنیازم بیفرۆشم و، بەو دوو پولە كونێكى پێ بگرم ،شەرتبێ ئەگەر پارەیەكى باشم بدەنى سێ و دووى لێ نەكەم! خەڵ هەیە شەرەف و ئابڕو نیشتمانى دەفرۆشێت، من بۆ ئەوە نەفرۆشم!! بۆ مەسەلەى دەنگدان و بەشدارى كردن، ئەوا لاى من شتێكى گاڵتە قەشمەریاتە، بچم دەنگ بەكێ بدەم؟كامیان نوێنەرى راستەقینەن؟ كامیان لەخەمى میللەت و خەڵك دان؟ كامیان بەراستى دڵسۆزن وپەرۆشى ئێمەیانە؟ ئەوەتا واقیعەكە بەدووچاوى زەق دەبینى، ئەوا شەشە مانگە لایەنێك جورئەتى نەكرد حكومەت تەشكیل بكات،یان نهێنى و شتە ژێریەژێرەكانى پیچكەنەهێنانى بخاتە روو،هەرهەموویان بۆخاترى ئەوەى وەزارەتە سەربازی وچەكداریەكان بگرنە دەست تاسبەى رۆژ بەهۆیەو سەركوتمان كەن و بمانتۆقێنن ،شەرو بەزمیانە،وەزارەتەكانى دیكەشى وەكو رۆشنبیرى و پەروەردەو كشتو كاڵ و پلان دانان و... كەبڕبڕە پشتى هەموو حكومەتێكن، كەس پولێكى قەڵبیان پێ نایات. ئیدى چ دڵێكم بە نوێنەرى ئایندە خۆش بێت؟
بۆئەوەشى كە دەڵێت بۆساڵى 2017 ناتوانیت دەنگ بدەیت، ئەو مافەمان نامێنێت.ئەوا رەنگبێت منیش و تۆش و هەزاران كەسى دیكەش، بەهۆى ناهەقى وزوڵم وزۆرى ئەو سەلكە زۆڵانە ،ئەو بەناوبەرپرسە قژ بۆیاخكراوانە، ئەگەرهاوشێوەى سەردەشت و كاوە گەرمیانى مان بەسەر هەێنن،ئەوا بەدڵینیایەوە لەداخى ئەوان هەموو توشى سیل و سەرەتان دەبین
بەدەر لەوانەش بەڕێزان ،ئێمە دەمێكە مردوین و بەخۆمان نەزانیوە، ئەوەتا رۆژانە جۆرەها سوكایەتى بەخۆمان و خاو خێزان و ژیانمان دەكرێت،كەچى مردوى سەرقەبران بێنە جواب ئێمە نایەین.جا توخوا مردوو باشترە یان ژیانى زەلیلى و ژێرەدەستەیەى كە تیایداین؟ ئەى سبەینێ چى جوابى نەوەكانى دواى خۆمان بدەینەوە؟ بەچ رویەكەوە باسى ئەو مێژوو رۆژگارە رەشەیان بۆبكەین. بڵین چى؟
بۆیە بڕیارێكەو یاومە ئەگەر پارەیەكى باشم بدەنێ و بەشى دوومانگ ى بژێوى خۆم و خێزانم بكات سێ و دووى لێ ناكەم. هەركەسێكیش موشتەریە پارەیەكى باشم دەداتێ ئەوا لەخزمەتى یام، خاتریشى ئەگرم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە