کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مه‌وسيمى سوتانى ئوتێله‌كان

Friday, 08/02/2013, 12:00


هه‌تا له‌و ولاَته‌يا بژين ئه‌بَيت چاوه‌رِێى كاره‌سات و نه‌هامه‌تى له‌وه‌ گه‌وره‌تريش بكه‌يت، ئه‌وه‌ش بزانيت كه‌ كه‌مته‌رخه‌م وبه‌رپرسان و كه‌سانى تێوه‌ گلاويش هاوشێوه‌ى ئوتێل سۆما و رووداوه‌كانى 17ى شوبات وه‌ك به‌رزه‌كى بانان بۆى ده‌رده‌چن
توخوا مايه‌ى گالَته‌و پێكه‌نين و ريسوايى نييه‌، پارێزگارێك كه‌ خۆى و داروده‌سته‌و سه‌رانى ،هه...‌موو خه‌م و مه‌راق و هه‌ولَێكيان بۆپاره‌يه‌، پێيان وايه‌ به‌پاره‌ هه‌مو شتێك مه‌يسه‌ر ده‌بێت،له‌برى ئه‌وه‌ى هه‌ولَى جدى بده‌ن و هه‌لَوه‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ بكه‌ن ، لێكۆلَينه‌وه‌ و به‌دواداچوون بكه‌ن، دێن وه‌كو منالَ ژير بكه‌نه‌وه‌ ده‌لَێن: برِيارمانداوه‌ وه‌كو قه‌ره‌بو بۆ هه‌ر خوێندكارێك برِى 100هه‌زار خه‌رجبكرێت؟ تۆبلَێت به‌و برِه‌ پاره‌يه‌ ئازارى دايكانى جگه‌رسووتاو سارِێژ بێ؟خوێندكاران به‌وچه‌ند هه‌زاره‌ ديمه‌نه‌ ناخۆش و جه‌رگ برِه‌كانيان له‌بير بچێت، له‌به‌ر خاترى ئه‌و هاوكاريه‌ مه‌رگ و بريندارى و هاوارو قيژه‌ى هاورێكانيان له‌بير بچێت. ئه‌وه‌ من له‌برى ئه‌وان وه‌لاَم ده‌ده‌مه‌وه‌ ده‌لَێم ، من يه‌كى 500 هه‌زاريش ده‌ده‌م به‌تۆ و به‌رِێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى شار به‌س به‌مه‌رجێك واز له‌پله‌و پۆست بێنن و له‌كۆلَمان بنه‌وه‌ و با له‌سايه‌ى تۆ و ئيداره‌ په‌رِپوته‌كه‌ته‌وه‌ دوچارى كاره‌ساتى له‌وه‌ ناخۆشتر نه‌بين.
نا كاكى پارێزگار واز له‌و شت بێ بايه‌خ ومنالاَنه‌يه‌ بهێنه‌،گه‌ر راست ده‌كه‌يت وحاكمى شاريت و ويژدانت هه‌يه‌،ده‌ستت ده‌رِوات، لێپرسينه‌وه‌ له‌هه‌موو كه‌مته‌رخه‌مه‌كان بكه‌وكه‌سانى به‌رپرس سزا بده‌ن،هه‌ردوێنێ بوو ئوتێل سۆما بوبه‌ قه‌ره‌بروت وچه‌ندان كه‌س بوونه‌ قوربانى و سوتان ،كوا كێ له‌سه‌رى سزا درا ،كێ كه‌مته‌رخه‌م بوو،چه‌ندێك ده‌رس و عيبره‌تتان له‌و كاره‌ساته‌ وه‌رگرت . چه‌ند كه‌ستان له‌سه‌ ركار لابرد؟
من وه‌كو خۆم، كۆمه‌لَێك كه‌س به‌ به‌رپرس و كه‌م ته‌رخه‌م و تاوانبار ده‌بينم، هه‌ر له‌وه‌زيرى خوێندنى بالاَوه‌ بگره‌ تا راگرى په‌يمانگا ئه‌وجا پۆليسى پاسه‌وانى؟،ئه‌وجا گه‌شتو گوزار و لايه‌نى مۆلَه‌ت ده‌ر به‌ و بينايانه‌،ئه‌وجا به‌رگرى شارستانى و له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه‌ تۆى پاريزگار.
وه‌زاره‌ت تاوانباره‌ له‌سه‌ر بێ به‌رنامه‌و پلانى ،تۆ ديققه‌ت بده‌ له‌سالَى 1992 تا ئه‌مسالَ زانكۆ كراوه‌ته‌وه‌، هه‌موو سالَێك به‌سه‌دان هه‌زار دۆلار بۆ كرێى بيناو پێداويستى ته‌رخان ده‌كرێت ،سالاَنه‌ برِێكى له‌بن نه‌هاتوو له‌ پاره‌ به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت،ئه‌گه‌ر بهاتايه‌ پاره‌ى ته‌نها دووسالَى كرێى به‌شه‌ناوخۆيى ته‌رخان بكرايه‌ بۆ دروستكردنى كۆمه‌لَگه‌يه‌كى زانكۆى مۆدێرن و پێشكه‌وتو له‌سه‌ر ستانداردى جيهانى و هه‌موو پێداويستى و كه‌لوپه‌له‌كانى له‌خۆى بگرتايه‌ و هه‌موو مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تى و پشوو حه‌وانه‌وه‌ى تێدا بوايه‌، له‌هه‌موو رويه‌كه‌وه‌ به‌قازانجى زانكۆ كۆتايى ده‌هات، به‌لاَم ئايا ده‌زانن بۆچى وله‌به‌رچى دروست نه‌كرا؟نانه‌كه‌ له‌وه‌يا بوو،ئايا ده‌زانن به‌كرێى بيناو كرِينى شتومه‌ك ،سالاَنه‌ ليژنه‌كان و به‌رپرسان چه‌ندێك خێر ده‌كه‌ن،چه‌ندێك ده‌فته‌ر له‌سه‌ر حسابى ئه‌و خوێندكارانه‌ ده‌چێته‌ گيرفانى كه‌سانى دزو پاره‌ خۆره‌وه‌، ئه‌گه‌ر نا تۆ بلَێت پاش 21 سالَ حكومه‌تێك كه‌خاوه‌نى هه‌زاران مامۆستاى زانكۆ و دكتۆر و پرۆفيسۆر و ئابورى ناس خاوه‌ن بروانامه‌ى به‌رزه‌ هه‌بێت، عه‌قلَى به‌وه‌ نه‌شكێت كه‌ به‌پاره‌ى چه‌ند سالَێك، نه‌ك يه‌ك دوو به‌شى ناوخۆى بگره‌،شاروچه‌ندين پرۆژه‌ى هاوشێوه‌ى چاڤى گه‌شتيارى و گوندى ئه‌لَمانى پێ دروست ده‌كرێتكه‌سێكى ديكه‌ كه‌لاى من ئه‌ويش تۆمه‌تباره‌و ئه‌بێت سزابدرێت،به‌رِێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى يه‌ ، به‌رگرى شارستانى بوون ونه‌بونى وه‌كو يه‌كه‌ ،هيچ سه‌نگ وقورسايى نيه‌، تا ئێستا نه‌مانبينيوه‌ كارێكى رزگاركه‌رانه‌ ئه‌نجام بدات، هه‌موو كاتێك پاش روداوه‌كه‌ به‌ماوه‌يه‌كى زۆر ئه‌وجا دێنه‌ سه‌ر شوێنه‌كه‌،كه‌ئه‌مه‌ له‌وه‌ته‌ى من بيرم دێت هه‌روابوه‌ واش ده‌بێت، به‌رگرى شارستانى له‌لاى حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كه‌ى په‌راوێز خراوه‌ ،چونكه‌ ئه‌وان وه‌كو پۆليس و ئاسايش و به‌رگرى فرياكه‌وتن نين و كاريان به‌سه‌ر خۆپيشاندانه‌وه‌ نيه‌ و تفه‌نگ به‌ده‌ست نين، ناتوانن خه‌لَك بكوژن ورۆژنامه‌نوسان بگرن وكاميرَا بشكێنن، دووشه‌ق له‌ خۆپيشانده‌ران بده‌ن،له‌به‌ر ئه‌و هۆيانه‌ ئه‌وان له‌جێى نه‌بوانن.. هه‌ميشه‌ به‌رِێوه‌به‌ره‌كانى كه‌سانێك بون يان زۆر بێده‌نگ وبێ ده‌سه‌لاَت بوون،يان كه‌سانێكى باش نه‌بون، گه‌ربيرتان بێت له‌سه‌رو به‌ندى كاره‌ساته‌كه‌ى هوتێل سۆما چ بێسه‌روبه‌ريه‌ك به‌به‌رگرى شارستانيه‌وه‌ هه‌بو، ته‌نكه‌ر ئه‌هات بێ ئاو بوو، خه‌رتوم و سۆنده‌ كورت بوو،په‌يژه‌يان پێ نه‌بوو، كه‌لو په‌ل و قيناعى پێويست نه‌بو، ئه‌وشته‌ى كه‌له‌به‌رزايه‌وه‌ خه‌لَك خۆيان هه‌لَده‌ده‌نه‌ سه‌رى يان ئوتومبيلى په‌يژه‌دار تائێستاش نييانه‌، ئه‌بوايه‌ ئه‌زمونيان له‌و كاره‌ وه‌ربگرتايه‌و به‌زۆرى زۆرداره‌كى ،داوايان له‌حكومه‌ت بكردايه‌ كه‌ هه‌رچى چۆنێك بێت وبه‌هه‌رچ نرخێك بێت ئه‌و شتانه‌ په‌يدا بكات ،ئه‌گه‌رنا ئه‌وا له‌رێگه‌ى راگه‌ياندن و ميدياوه‌ ئه‌وه‌ بۆ هاولاَتيان بخه‌ينه‌ رووكه‌ ئه‌و شتانه‌مان نيه‌،تا له‌كاتى هه‌ر روداو كاره‌ساتێكدا نه‌خرێنه‌ ژێر بارى به‌رپرسيارێتيه‌وه‌.
ئه‌م به‌شه‌ی نوسینه‌که‌مان لابرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م شتی شه‌خسی زۆر تێدا بوو، دووه‌م شتیشی تێدا بوو دور له‌ ڕاستیه‌وه‌یه‌ ، هیوادارم ئه‌وه‌ی بابه‌ت ده‌نوسێت کوردستانپۆست نه‌کاته‌ دارده‌ستی خۆی بۆ به‌ده‌ست هێنانی مه‌نسه‌بی باشتر..پاشقولگرتن له‌ خه‌ڵکانی تر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە