کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆكوشتنمان ...چەند ئازان

Monday, 23/07/2012, 12:00







   نزیكەى چەند مانگێكە لەگەڵ سایتە هەق بیژەكەى كوردستان پۆست ئاشنایەیتم پەیدا كردوە، جارجارە و بەپێى دەرفەت بابەتیان بۆدەنێرم وئەوانیش بەسوپاسە بڵاویدەكەنەوە،هەڵەبەتە هەر بەڕێزێك كە نوسینەكانى منى خوێندبێتەوە دەزانێت كەمن كێم و نوسینەكانیشم ئاراستەى  كێ و چ كەسو لایەنێكن ؟؟،بۆەئەوەش زۆرێك لەو تاوانكار و خائین و ناپاكانە بەدوامدا دەگەڕێن  و هیواوخواستیانە بمناسن وبمدۆزنەوە بۆ ئەوەش چەندین رێگەو شێوازى ترسنۆكانەیان هەڵبژاردووە، جارێك بەیجەكەم هاك دەكەن،جارێك نامەى ڤایرۆساویم بۆ دەنێرن،جارێكیش نامەى پڕ لەهەڕەشە و ترس و تۆقاندنم بۆرەوانە دەكەن، پێم دەڵێن تۆ نوسەرێكى دۆڕاو و ترسنۆكیت ناوێریت و جورئەت ناكەیت خۆت دەربخەیت ،نوسەر ئەبێت ئازاو بوێر وچاونەترس بێت  ئەگەر بەغیرەتیت تەنها یەك وێنەى خۆتمان بۆ دەربخە با بزانین چ فس فس پاڵەوانێكیت؟؟
    سەیرە لەم وڵاتە دیلان واتەنى(گورگ پاسەوان شوان دانى لەگۆشت جیرە) ئێمەى دەرخەرانى راستیەكان  وئاشكرا كردنى ناعەدالەتى و دزى و فزى بێ ئابڕوى مەسئولەكان و پارتە دەسەلات دارەكان بە كارێكى ترسنۆكانەو ناڕەوا دەزانن،ئێمە دەچینە خانەى كەسە بێ هەولێست و دۆڕاو ترسنۆكەكان  بەڵام چەندین كەسى قەڵەم فرۆش و ویژدان بابردو و دۆڕاو و لێكەوتو كە غولام و نۆكەرى بنەماڵەكانن، ئەوان نوسەر و ئەندامى باڵاَى سەندیكاى رۆژنامەنوسان و یەكێتى نوسەران و یەكێتى هونەرمەندانن و سەندیكاكانى ترن،تەنها لەبەر ئەوەى باش وچاك دەزانن مەدح وستایش و ماستاو بۆ كۆێخانیان بكەن،ئێمەو مانانیش لە بوارەدا ساویلكەو نابەڵەدین و لەوخوە بێ بەرین ،بۆیە لایان قورس  وگران و ئەستەمە كەبەوشێوەیە راستیەكان دەخەینە بەرچاوى خوێنەران،من وە هەروەها سەرجەم نوسەرانى هەق بێژ لەگەڵ هیچ پارت و دەسەڵات وبەرپرسیكدا  ناكۆكى و ململانێمان لەسەر هیچ شتێك نیە و رق و قینمان لەهیچ كامێكیان نەبوە وناشبێت،ئەوەى كە هەیە و وادەكات سوربین لەسەرى دەرخستنى ئەو كارە  پڕ گەندەڵى و قێزەونانەیانە تا بنبڕیان بكەین، ئێمە دەمانەوێت چاكسازبین و رێنیشاندەربین، بۆ ئەو كەسانە تا بەخۆیاندا بچنەوە چیدیكە قوتى خەڵك نەخۆن ، لەخۆِرا زوڵم لەكەس نەكەن ،كەس لەسەر ئازادى رادەربڕین نەكوژن و زیندانى نەكەن،مافى هاوڵاتى بوون بۆ هەر تاكێكى وڵات فەراهەم بكەن،خێرو بێرى وڵات تەنها نەچێتە گیرفانى چەند كەسێكەوە ،مەسئولێك خاوەنى سەدان سەیارە و كۆمپانیا وفێلا پرۆژەى قەبە و گران و قاسەى پڕ لەدۆلار نەبێت وشەوانى سورى بە چەندین  دەفتەر دۆلار بەرێنەكرێت ، لەبەرامبەردا دەیان كەسى هەژارو نەدار و روت و بێ لانە چەند دینارێكى نەبێت و پێى رەوانەبینرێت  چەند مەترە  زەوى و مشتێك خۆراك و بەرگێكى پۆشتەى بەباڵا ببڕێت .
    بەرێزە كانم ئەى ئەوانەى كە هەڕەشە دەكەن و چەقۆتان بۆ سەربڕینماتن تیژ دەكەنەوە بونەتە كۆڵەكەو پشت وپەناى ئەو زاڵم و زوڵم و ناهەقیانە،  باش بزانن نوسین وتوڕەیى ئێمە بۆ ئەو شتانەیە،من وەكو خۆم وە ئەتوانم بەناوى زۆرێك لەو بەڕێزە نوسەرانەشەوە كە لەم ماڵپەرەدا نوسین و زانیارى دەخەنە روو، پێتان رادەگەینم كە شین و هاوار و رۆ رۆى ئێمە بۆخۆمان نیە كورد واتەنى بۆ (حسێنە نەك هەریسەكە)، هەمیشە پێمان خۆشە كە وڵات ببێتە شامى شەریف، گورگ ومەڕ پێكەوە بژین،خەڵك و خوا هەست بە ئازارى گەدەیان نەكەن،پیرێژنێك لەتاو بێ لانەیى لەناو كارتۆن و نایلۆندا نەژى، نەدارێك موحتاج نەبێت دەست  لەم و لەو پان بكاتەوە،بێوەژنێك بۆ قوتى رۆژانەى مناڵەكانى ناموسى هەراج نەكات،مەسئولەكان بەڕیز تەنكەرە نەوت ئاودیو نەكەن و شەو لەسەر سیسەمى پڕلەدۆلار و بەزم كەیف و بادەدا بەسەر نەبەن، ئێمەش بۆ دەبەیەك نەوت و قومێك ئاوى پاك و چەند ئەمپێرێك  كارەبا سەر بەهەموو كونێكدا نەكەین؟ بەڕێزەكەم ئەى ئەو كەسەى كە بەردەوام هەڕەشەو ترس و بیم دەخەیتە دڵمانەوە نامەى توقێنەرانە دەنێریت بۆمن و هاورێكانم ،من زۆر زۆر چاك دڵنیام تۆش یەكێكیت لەو ملیۆنان هاوڵاتیەیەى بەدەست ئەوپارت و مەسئولە بێخێرانەوە گیرت خواردوە بەمەعاشێكى كەم و ئیش و كارێكى زۆر بەكوشت توقاندن و چاوسوركردنەوەشتەوە  ئەوجا دەتوانیت مەمرەو مەژى ژیانى خۆت و ماڵ ومنداڵت بگوزەرێنیت،دڵنیام ئێستا تۆش شیرى منداڵ ، خواردنى باش زەخیرە و پارەى دانراوت بۆ ئەم رەمەزان و جەژنە لە ماڵدا نیە ،موچەكەت بەشى نیوەى مانگێكت ناكات،من زۆرێكتان دەناسم و گوێم لە گلەیى و گازندەتان بوە، كە لەچ بارێكى ناهەمواردان، زۆرجاران باسكراوە كە مەسئولەكەتان شەو تابەیانى خەریكى كارى بێڕەوشتین ئێوەش بەوپەڕى دڵسۆزیەوە پاسەوانى دەكەن ودەبنە....یان  ؟ ئێ بەخوا من ئەوەم پێ ناحۆشەو لام شورەییە  بۆ دەبێت گەنجێكێ وەك بەڕێزتان بەو شێویە ژیان بگوزەرێنێت و ئەو پارە پیس و حەرامە بكات بەگەرووى مناڵەكانیدا؟؟ بەخوا نوسینەكانى ئێمەش كە هەڕەشەمان لێدەكەن و هەوڵى كوشتنمان دەدەن پەرۆشى و خەمخۆریە بۆ ئێوەش ،ئێوەش بەشێكن لەو ملیۆنان خەڵكەى گیرۆدەى دەستى ئەو زاڵمانەن،بەڵام لەبەرخاترى مووچە ونان بڕینەكەتان فزە ناكەن و نوتق نادەن،دەلێگەرێن با ئێمە لەبرى ئێوەش سكالاو گلەیى و خراپى ژیانتان بخەینە روو،لەبرى ئەوەى دەست خۆشى  سوپاسمان بكەن و كە حاڵ و وەزعتان بەیان دەكەین بۆچ ئەتانەوێت ئەو دەنگانەمان بخەنەژێرگل، باشە دەپرسم بە كوشتنى (سۆران و سەردەشت و عبدالستار و چەندانى  تر) چیتان دەست كەوت؟ توانیتان دەنگى هەق و راستى بخنكێنن؟؟ بەكوللە و ترسى دەزگاكانى زانیارىو پاراستن تا چەند توانیتان خامەى چەندانى وەك من لەكار بخەن؟؟ دە ئیتر بڕۆن وازبێنن،لەبرى ئەوەى هەڕەشەو پیلانى كوشتن و لەناو بردنمان دانێن بۆ بیر لەحاڵى خۆتان ناكەنەوە ، بۆ دەبێت هەمیشە ئێوە ببنە جەلاد و قامچى بەدەستى ئەوان كە هیچ منەتیان پێتان نییە،ئیدى بۆچى دەستان بەخوێنى ئێمەو مانان سوردەكەن بۆ لەبەر خاترى پاراستنى كورسى و پلەو پایەى ئەو بەرپرسانە كە مایەى بەدبەختى و هەزران نەهامەتى وڵاتن  ئەو پەڵە رەشە پرتاوانە دەدەن لەتەویلى خۆتان؟
 


 [email protected]
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە