کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منيش ده‌لَێم سه‌دام و بەعسییەکان له‌م به‌رپرسانەی ئەمڕۆی كورد شه‌ريفتربوون

Friday, 12/07/2013, 12:00



يه‌كێتى وپارتى هيچيان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى شه‌رعيه‌ت بده‌ن به‌زولَم وناهه‌قى و ناره‌وايى و فرت و فێله‌كانيان،تا له‌رێگه‌يه‌وه‌ خۆلَ بكه‌نه‌ چاوى ميلله‌ت و جه‌ماوه‌رى كوردى پێ چه‌واشه‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ستاون ئه‌و ده‌سته‌ واژه‌يه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى گۆرِان يان كردوه‌ به‌ بنێشته‌ خۆشه‌و به‌موناسه‌به‌ و بێ موناسه‌به‌ ئه‌يلَێنه‌وه‌, بۆ ئه‌وه‌ى زياتر وزۆرتريش خيانه‌ته‌كه‌ى په‌رله‌مان و به‌زۆر فه‌رزكردنى مه‌سعوديش له‌بيرو خه‌يالَى خه‌لَك بسرنه‌وه‌، دێن له‌رێگه‌ى كۆمه‌لَێك كاسه‌ لێس و پپاو و ئه‌لَقه‌ له‌گوێى خۆيان ئه‌و پرسه‌ ده‌وروژێنن، به‌و بيانوه‌ى گوايه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ سوكايه‌تى به‌خۆێن و جه‌سته‌ى شه‌هيدانى كوردستانه‌وه‌ كردوه‌.
سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌نالَه‌ دۆرِاو ودرۆزن و چه‌واشه‌كاريانه‌ پياده‌ى ده‌كه‌ن و،ده‌خوازن به‌هۆيه‌وه‌ بارى سه‌رشانى خۆيان وئه‌وفشارو نارِه‌زاييه‌ى له‌هه‌مبه‌ر حيزبه‌كانيان ده‌كرێت سووك بكه‌ن، به‌و هۆيه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ چه‌په‌لَ ودزێوه‌ پرِ شوره‌يه‌ى خۆيان ئارايشت وجوان بكه‌ن، كارێكى كۆن و سواو و به‌سه‌ر چووه‌،چونكه‌ سه‌رده‌م و كات گۆرِاوه‌ و،خه‌لَكى كوردستان زۆر زۆر له‌وه‌ هوشيارتر و ژير تره‌ كه‌ لايه‌نێك بيه‌وێت به‌لارِيدا به‌رێت و، له‌رێگه‌ و ئامانجى پيرۆزى دورى بخاته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ گه‌مه‌و كارتێكى سوتاوه‌ . كه‌س به‌و فروفيشالَ و نارِاستيه‌ فريو وناخوات وبه‌ ديوه‌كه‌ى تر ئه‌و شته‌ ده‌خوێنێته‌وه‌
بۆ پشتگيرى له‌وته‌ى ئه‌و خانمه‌ پێم وابێت،زۆرينه‌ى خه‌لَكى كوردستان دان به‌ وراسته‌يدا ده‌نێن،كه‌ سه‌دام و دارو ده‌سته‌كه‌ى زۆر زۆر له‌و به‌رپرسانه‌ى ئێستا حاكمى كوردستانن شه‌ريفترو عاديل تربووه‌..
راسته‌ سه‌دام كيمياى كرد به‌ هه‌لَه‌بجه‌دا، به‌لاَم ئايه‌ كێ بووه‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى كه‌ سه‌دام په‌نا به‌رێته‌ به‌ر ئه‌و تاوانه‌؟ كێ رێ خۆشكه‌ر و سه‌به‌ب كاربوو؟ ئه‌دى كێ بوو پاش خاپوركردنى هه‌لَه‌بجه‌ قاسه‌ى فه‌رمانگه‌كانى ده‌دزى؟ كێ بووله‌به‌ر خاترى ملوانكه‌ و گواره‌ى ئالَتون قولَى و گوێچكه‌ى ژنانى به‌قه‌مه‌ ده‌برِييه‌وه‌؟ئايا ئه‌وانه‌ پياو كوژه‌كانى سه‌دام بوون،يان شۆرِشگێره‌كانى كورد؟؟ ئه‌دى ئه‌نفال و راگواستن و بێ سه‌رو شوێنكردنى سه‌دان هه‌زار هاولاَتى كورد، به‌هۆى چيه‌وه‌ بوو؟؟ ئه‌وه‌ كه‌مال كه‌ركوكى كۆنه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان زرت وزيندوه‌ و شايه‌ت حالَه‌، ئه‌و سه‌ربه‌پارتى يه‌ و پارتيش زۆر زۆر له‌ رژێمى به‌عسه‌وه‌ نزيك بوو، كه‌ركوكى له‌ يه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانى ميديا تيڤى زمانحالَى په‌كه‌كه‌،ئه‌وه‌ى خسته‌ روو كه‌ كاره‌ساتى ئه‌نفال، يه‌كێتى لێى به‌رپرسياره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌سه‌رو به‌ندى مفاوه‌زاتى سالَى 1984 ى نێوان يه‌كێتى و به‌عس، يه‌كێتى بۆپاراستنى حكومه‌تى به‌عس له‌هێرش و په‌لامارى ئێران و رێكخستنه‌وه‌ى خۆى داواى سه‌دان هه‌زار پارچه‌ چه‌كى له‌ رژێم كرد، رژێميش ئه‌وه‌ى لا سه‌ير بوو،كه‌ سه‌راپاى ئه‌ندامانى يه‌كێتى ناگاته‌ چه‌ند هه‌زارێك،ئيدى ئه‌و هه‌موو چه‌كه‌ ماناى چى بۆ چ مه‌به‌ستێكه‌؟ بۆ وه‌لاَميش يه‌كێتى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ ژماره‌ى دۆستان وئه‌ندامان لايه‌نگرانى خۆى ده‌دات له‌سه‌دان هه‌زار كه‌س و ته‌واوى خه‌لَكى گه‌رميانيش هه‌وادارى يه‌كێتين، ئه‌مه‌ چه‌ندى راسته‌ يان نا ئه‌وه‌ قسه‌ى كه‌ركوكى يه‌،تا ئه‌مرِۆش يه‌كێتى هيچ وه‌لاَم و به‌درۆخستنه‌وه‌يه‌كى نه‌بووه‌.
جوداى ئه‌مانه‌ش جاران ئێمه‌ كه‌له‌ رژێم ئه‌ترساين و سلَمان لێده‌كرده‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ زۆرجار به‌تاوانى هه‌واداريمان بۆ لايه‌نێكى نه‌يار سزا ده‌دراين،ئه‌مه‌ش ئه‌و لايه‌نه‌ نه‌يارانه‌يه‌ كه‌ ده‌يبينن ئه‌مرِۆ له‌سه‌ر حوكمن، به‌سه‌دان وهه‌زاران كه‌س و كارى شه‌هيد و ئه‌نفال كراو هه‌يه‌، بۆ بژێوى ژيانى و بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى ناچار به‌له‌ش فرۆشى ده‌كرێن.
جاران سه‌دام ته‌نها وته‌نها هه‌ر خۆى بوو، واته‌ له‌ عێراقدا ته‌نها هه‌ر خۆى ديكتاتۆر و زالَم بوو، به‌لاَم ئێستا به‌سه‌دان وهه‌زاران به‌چكه‌ ديكتاتۆر هه‌يه‌، ئه‌رێ كورِى كام مه‌سئولى بچوك هه‌يه‌، به‌ئه‌ندازه‌ى قوسه‌ى و عوده‌ى زالَم نه‌بێت، كام به‌رپرس هه‌يه‌ هێنده‌ى له‌خه‌مى شه‌روالَ پيسى وبێ ناموسى و پاره‌ پێكه‌ونانه‌ ،نيو هێنده‌ له‌ خه‌مى كورد و دۆزه‌كه‌يدايه‌؟ ئه‌رێ جاران چه‌ند بيناو ئه‌پارتمان وكۆمپانيا و بازرگانى گه‌وره‌ وگران هه‌بوون،كه‌سه‌ر به‌رژێم و به‌رپرسه‌كانى بوون؟ بێگومان هيچ، ئه‌ى ئێستا كام به‌رپرس هه‌يه‌ خاوه‌نى بيره‌ نه‌وت و ده‌يان كۆمپانيا و سه‌دان پرۆژه‌ى گه‌وره‌ وگران وهه‌زاران بازرگانى جۆراوجۆر نه‌بێت؟
باشه‌ به‌رِێزان سه‌رده‌مى سه‌دام كه‌س هه‌بوو بوێرێت ئاوا بێ منه‌ت و وبێ خه‌م به‌ده‌رزى قاچاخ چاوى ده‌يان كه‌س كوێر بكات، ئايا كه‌س هه‌بوو بوێرێت وزاتى ئه‌وه‌ى هه‌بێت بتوانێت خۆراكى خراپ و ماوه‌به‌سه‌ر چوو بهێنێته‌ بازارِه‌وه‌؟ نيوه‌ى ميلله‌ت توشى سيل وسه‌ره‌تان بكات و كه‌سيش له‌گولَ كالَترى پێ نه‌لَێت.. سه‌دام كه‌زولَم زۆرى وناهه‌قى ده‌كرد ،زۆر جار له‌گه‌لَ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌يكرد كه‌ له‌دژى بوون،ده‌نا وه‌كو تر من بۆى ناپارِێمه‌وه‌ و له‌ولاتر چێت،به‌لاَم ئه‌گه‌ر هه‌قت به‌سه‌ريه‌وه‌ نه‌بوايه‌ و نه‌يارى نه‌بويتايه‌ هيچى لێ نه‌ده‌كرديت. ئه‌وه‌شى كه‌ قبولَمان ده‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ كوردين و چاومان له‌ئاسۆى شۆرِشێك بوو، به‌لاَم مخابن ئه‌وه‌ ده‌رئه‌نجام و به‌رهه‌مى ئه‌و شۆرِشه‌ بوو.
به‌يه‌ك نمونه‌ى بچووك كۆتايى به‌م نوسنيه‌م دێنم، له‌ راپه‌رينه‌كه‌ى سالَى 1991 ىشارى سلێمانيدا كه‌خه‌لَك په‌لامارى بنكه‌و باره‌گاكانى به‌عسيان ده‌دا، زۆرێك له‌خه‌لَكى شرِه‌ خۆر،هه‌لَيان كوتايه‌ سه‌ر مالَه‌ ئه‌منه‌كان(دور الامن) ئه‌وه‌ى سه‌ير نه‌بوو،له‌و مالاَنه‌ هيچى واى تيانه‌بوو، جگه‌له‌ كۆمه‌لَێك نوێن وشرِو شيتالَ نه‌بێت، ئه‌وه‌ى كه‌ مايه‌ى سه‌رسورِمان بوو، زۆرێك له‌خه‌لَكه‌كان خۆيان بۆ مالَى به‌رِێوه‌به‌رى ئه‌من حازركردبوو، چونه‌ سه‌ر ئه‌و مالَه‌ش و حالَى ئه‌وان له‌مالَه‌كانى تر باشتر نه‌بوو،ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت مالَى ئه‌و ئوتومبيلێكى كرۆلاى ره‌فيق حزبى تيابو كه‌ سه‌نه‌ويه‌كه‌ى به‌ناوى ده‌زگاى ئه‌منه‌و بوو،واته‌ مولَكى حكومه‌ت بوو، هه‌روه‌ها ته‌له‌فزێونێكى ره‌نگاو ره‌نگيش له‌مالَه‌ كه‌يدا بوو، كه‌لێى نوسرابوو(هديه‌ سيد الرئيس)هيچى تر. پرسياره‌كه‌م ئه‌وه‌يه‌ كه‌ئه‌و رژێمه‌ بۆ دلَسۆز و پياوانى پله‌يه‌كى خۆشى به‌وچه‌شنه‌ بوو،رێگه‌ى نه‌ده‌دا گه‌نده‌لَى و به‌رتيل خۆرى و قۆرخركدنى پله‌ و ناونيشانيان بۆ مه‌رامى تايبه‌ت بقۆزنه‌وه‌،به‌لاَم ئێستا باسى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تىو سياسى و وه‌زير و ئه‌ندام په‌رله‌مان ناكه‌م، ته‌نها باسى ئه‌ندام كۆميته‌يه‌كى ساده‌وبچووكى شارۆچكه‌يه‌ك ده‌كه‌م، ده‌پرسم كاميان هه‌يه‌ خاوه‌نى چه‌ند مليۆن موچه‌ى مانگانه‌ نه‌بێت؟ كاميان هه‌يه‌ خاوه‌نى چه‌ندين سه‌ياره‌ ى گران به‌هاو به‌رزترين مۆديل نه‌بێت،كاميان هه‌يه‌ چه‌ندين جار زه‌وى و خانووى پێ نه‌درابێت؟ كاميان هه‌يه‌ هه‌رچى خزم وناسياوێتى له‌ وه‌زيفه‌دا داينه‌مه‌زراندبن؟ كاميان هه‌يه‌ له‌ چه‌ندين پرۆژه‌ وكۆمپانياو كارگه‌ وه‌به‌رهێناندا پشكى نه‌بێت؟
من بۆخۆم هيچ هيچ جياوازيه‌ك نابينم له‌نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و مجليس تشريعى يه‌كه‌ى سه‌رده‌مى سه‌دام،هه‌ردوكيان له‌لايه‌ن كه‌سانى نه‌فام و بوده‌لَه‌و كارتۆنى به‌رِێوه‌ ده‌برِان، ئه‌وان هه‌موو هه‌ولَو ته‌قه‌لايه‌كيان بۆ ئه‌وه‌ بوو ره‌نگ وروخسارى حزبى قائيد و سه‌رۆكه‌كه‌ى جوان بكه‌ن، په‌رله‌مانه‌كه‌ى خۆشمان كه‌چه‌ندين رۆبۆتى تيايه‌ وبه‌ كۆنترۆلَى حزب كارده‌كه‌ن، هه‌موو هه‌ولَو ته‌قه‌لايه‌كيان بۆئه‌وه‌يه‌ دزێوى ناشيرنى و قه‌بيحى يه‌كێتى وپارتى ئارايشت بكه‌ن، سه‌رۆكه‌ نه‌زان و هيچ له‌بارانه‌بوه‌كه‌ى هه‌رێميش له‌به‌ر چاومان پيرۆز بكه‌ن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە