کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرتن و لێدان و كوشتن عامیلى ئازادیە

Tuesday, 20/08/2013, 12:00


سمایل ئەو گەنجەیە كە لەسەروبەندى خۆپشاندانەكانى بەر سەراى ئازادى یەكێك بوو لە كەسەدیارەكان و رق و توڕەیى خستبوە دڵى پیاوانى دەسەڵات,
من وەكو خۆم ئەو بەڕێزە ناناسم و لەوێنە و دیمەنى ڤیدیۆیدا نەبێت هەرگیز نەمدیوە،هەروەها وەكو بیروبۆچوونى سیا سیش زۆر لێ یەوە دوورم.بەڵام كاتێك بیستم كۆمەڵێك لەچەكدارانى دەزگاى هاندانى تیرۆر و پیاو كوژەكانىوەستا حەسەن ، بەشێوەیەكى زۆر هۆڤیانە بەربونەتە گیانى كەسێكى بێ دیفاع و لەسەر هیچ وخۆڕایى ئازاریان داوە، زۆر بەلامەوە كارێكى ناشیرین و قێزەون و قورس بوو. بەڵام لەلایەكى دیكەوە ئەو هەڕەشەو تۆقاندن و ئازاردان و ئیهانەو سوكایەتیەى ئەو پێڕە چەقۆ وەشێن وپیاو كوژە ئەنجامى دەدەن، لاى من كارێكى دڵخۆش كارە، بەدواى لێبوردنەوە بۆ ئەو بەڕێزەى ئازاریان داوە، بەڵكوكرۆكى باسەكەو مەبەستى من ئەوەیە،كەسروشت و رەفتارىتەواوى فاشیەكانى جیهان ئەوهایە،هەركاتێك دیكتاتۆر وملهوڕ و خوێنڕێژەكان بەرەو لێوارى مەرگ ونغروبوون و نەمان نزیك دەبنەوە، وەكو گورگى برسى و ئاژەڵى دڕندە بەردەبنە گیانى كەسان و هاوڵاتیان و نەیاران، بۆ ئەوەش دەیان و سەدان نمونەى وەكو سەدام وهیتلەرومۆسۆلنى ستالین و قەزافى و موبارەك و شاوشیسكۆ لەمێژوودا دیار ولەبەر چاون.
لێرەدا و لە بەڕێوەبەر و ستافى بە ناو ئاسایش دەپرسم، كارى ئەوان چیە؟ دەبێت ئارامى وئاسایش و سەروماڵى كێ بپارێزن؟ لەبرى ئەوەى شەق وەشاندن و كلكە دەمانچە و قۆناغە تفەنگ بۆ گیانى هاوڵاتیان و كەسانى بێ تاوان و لاشەڕ بەكار بهێنن، بۆچ ناچن كەسانى تاوانكارو پیاو كوژ بگرن، وەكو ئەوەى كەدەبینین لەسەرچنار پیاوێك سەردەبڕێت! لە سەیدسادق منداڵ دەفڕێندرێت، دەیان وسەدان پیاو كوژى ناسراو لەناو شاردا تەراتَێن دەكەن كە زۆربەیان خزم و كەسى نزیكى بەرپرسانن؟؟ تۆ بڵێیت سمایل هێندە تاوانبار و ترسناك بێت، تا واز لەو هەموو دڕندە و قاتل و دزو جەردانە بێنن هەڵكوتنە سەر گیانى و
خەڵتانى خوێنى بكەن؟ بەوەشەوە نەوەستن داواى یاسایى لەسەر تۆمار بكەن و زیندانى بكەن؟، من دەپرسم ئەرێ تاوانى ئەو گەورەترە، كەدڵنیاشم هیچ تاوانى نیە، چونكە لەم وڵاتە عەسكەرتاریەدا كێ دەوێرێت بەبێ چەك و تفەنگ لەدژى پیاو كوژ و چەتەكانى ئاسایش روبەروو بێتەوە، یان ئەوەى حاكم قادر و خنكاندنى زاناى قایمقام؟ ئەرێ تاوانى ئەو بەناوە و تەعەداكردنى مەحمود سەنگاوى لەكچانى هەرزەكار و بردن ودزینى تەواوى موڵك وماڵى میللەت؟ ئەرێ ئەو تاوانكار و گەندەڵ و پاشەڵ پیسە یان وەزیرە گرنگنەكەى پێشمەرگە؟
هەى هەش بەسەر حكومەت و ستاف وحزبەكەى،پارتێك بەرپرسى ئاسایشى هەستیارترین شارى بدرێت بەكەسێكى نەزان و نەخوێنەوار، كە هیچ فڕى بەسەر ئاسایش و ئارامى یاساوە نەبێت،لەتەختە بەستن و كرێكارى زیاتر سەرەواوێك زیاتر لەسكى دا نەبێت (لەگەڵ رێزم بۆ ئەو دوو پیشەیەو ئەو كەسانەشى ئەو كارە دەكەن) ئێستا بكرێت بە بەڕێوەبەر و پلەى عەمیدى پێبدرێت . ئەبێت حاڵ و وەزع و گوزەرانمان چۆن بێت، من بەدورى نازانم پاش هەڵبژاردن،رێك وەكو سەردەمى بەعس،لەناو شار و كۆڵانەكاندا بازگە دابنێن و بەبیانوى جۆراو جۆر گەنجان دەستگیر بكەن.یان شەوان هەڵكوتنە سەرماڵان و تەفتیش بكەن بەفانیلەو بیجامەوە راپێچى ئاسایشمان بكەن. لەفەرمانگە و شوێنە گشتەیكاندا لەسەر وتنى قسە و دەربڕینى بیرو راى جیاواز بخرێنە كونجى زیندانەوە، ئەگە زۆریشیان بۆهات و تەواو شپرزە و بێ حاڵ بون ،بۆ درێژكردنەوەى تەمەنى بەهەدەرچوویان بەدورى مەزانە حوكمى عورفى و پەتى سێدارەش لەناوشاردا هەڵ بخەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە