کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنگره‌ى گۆرِان و دونيايه‌ك تێرِامان

Saturday, 28/12/2013, 12:00


به‌ستنى كۆنگره‌ و پلينۆم وكۆنفرانس ئه‌ركى هه‌موو رێكخراو ئۆرگانێكى سياسيه‌، تا له‌رێگه‌يه‌وه‌ به‌خۆيدا بچێته‌وه‌ و گۆرِانكارى له‌ ئه‌داى كارو په‌يرِه‌وى ناوخۆ و پرسه‌ گرنگ و هه‌نوكه‌يه‌كان بكات،به‌ره‌و قۆناغى نوێ و ژيانێكى سياسى كاراترهه‌نگاو بنێت، گۆنگره‌كه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِانيش له‌و سۆنگه‌يه‌وه‌ شتێكى ساده‌و ئاسايي و رۆتينيه‌، پێويست به‌وه‌ ناكات ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه‌و خۆبادان و ريكلامه‌ى بۆ بكرێت.
ئه‌وه‌ى مايه‌ى تێرِامان و هه‌لَوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنه‌،كه‌ من بۆخۆم لام بۆته‌ شتێكى سه‌ير و عاجباتى،كرۆكى ئه‌و كۆنگره‌يه‌يه‌،كه‌ له‌ئێستاوه‌ به‌ كۆمه‌لَێك موحه‌ره‌مات و قه‌ده‌غه‌كارى و كێشانى هێلَى سور، هه‌ندێك پرس و خواستى له‌كۆنگره‌دا وه‌لاخستوه‌،كه‌ ئه‌وه‌ زياتر وزۆرتر ده‌مانخاته‌ گومانه‌وه‌، سه‌ره‌كيتيرينيان هه‌لَنه‌بژاردن و خۆ له‌قه‌ره‌نه‌دانى پرسى سكرتێر يان رێكخه‌رى ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه‌يه‌، بمانه‌وێت يان نا؟ پێمان خۆش بێت يان دلَته‌نگ ،سروشتى هه‌موو كۆنگره‌يه‌ك ،به‌پله‌ى يه‌كه‌م هه‌لَبژاردن و ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر دانانى كه‌سى يه‌كه‌م، به‌لاَم ئه‌وكۆنگره‌يه‌ خۆى له‌و شته‌ ئه‌بوێرێت،كه‌ ئه‌مه‌ش جێگاى تێرِامان و پرسياره‌ و زياتر كاريزماى و خۆسه‌پاندنى خودى نه‌وشيروانمان پێ ده‌لَێت، من گومانم ده‌كرد، وا شيمانه‌م ده‌كرد،كه‌ ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ش ئه‌و پرسه‌ى به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتايه‌،يان خۆى لێ ببواردايه‌، ئه‌وا نه‌وشيروان بۆ سه‌لماندنى ساده‌يى و خاكيه‌تى خۆى و ،خولَقاندنى مۆديلێكى نوێى حزبايه‌تى پێداگرى ده‌كرد له‌سه‌ر هه‌لَبژاردنى كه‌سى يه‌كه‌م بۆ ئه‌و پۆسته‌، ئه‌گه‌ر به‌ديكتاتۆري و زۆره‌ملى و بێ ركابه‌ريش بوايه‌ ،رێگه‌ى نه‌ده‌دا ئه‌و خالَه‌ بێ گفتوگۆ و پرس ورا به‌سه‌ر كۆنگره‌دا باز بدات.
خالَێكى ديكه‌ى ئه‌و كۆنگره‌يه‌ ،بونى كۆمه‌لَێك كه‌سه‌،كه‌ مرۆڤ نازانێت بۆچى و به‌چ مه‌به‌ستێك بونه‌ته‌ ئه‌ندامى كۆنگره‌كه‌،به‌شى زۆريان جگه‌ له‌عه‌تف و خۆشه‌ويستى هيچ شتێك نه‌ له‌باره‌ى سياسه‌ت نه‌ له‌باره‌ى گۆرِانه‌وه‌ نازانن،ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت، كه‌ به‌ئاشكرا يان به‌نهێنى له‌دژى ده‌سه‌لاَت بوون،ده‌نا وه‌كو تر هيچ شتێكيان له‌هه‌گبه‌ و هزرو بيردا نه‌بووه‌، به‌نمونه‌ى ئه‌و كابرايه‌ى كه‌ ماتۆرِێكى نيلى پێيه‌ و(خه‌لَكى سلَيمانى و دانيشتوانى عه‌والَ پاش ده‌يناسن) رۆژتا ئێواره‌ زۆر نادروست و نائاسايى هه‌لَسوكه‌وت ده‌كات و، به‌ده‌نگى به‌رز ريكۆردى ماتۆرِه‌كه‌ى ئيش پێده‌كات و دروشم وگۆرانيه‌كانى گۆرِان و پياهه‌لَدانه‌كانى نه‌شيروان ده‌لَێته‌وه‌، له‌وه‌زياتر من هيچى ديكه‌م له‌و ئه‌ندامى كۆنگره‌يه‌ نه‌ديتوه‌، بێجگه‌ له‌م ئه‌ندام كۆنگره‌يه‌،براده‌رێكى رۆژنامه‌ فرۆشيش له‌گه‌لَ رێزم بۆ پيشه‌و كاره‌كه‌ى، به‌لاَم ئه‌ويش هه‌مان شته‌، كه‌ جگه‌له‌ هاواركردن بۆ فرۆشتنى رۆژنامه‌گۆڤاره‌كانى په‌يداكردنى ره‌واج بۆ خوێنه‌رانى هيچى ديكه‌ى نه‌بوه‌. ره‌نگبێت زۆرى تريش هه‌بن له‌وان نه‌شياوتربن،به‌لاَم به‌رچاوم نه‌كه‌وتون يان نايان ناسم.
جوداى ئه‌وانه‌ش به‌ستنى كۆنگره‌ له‌م ساته‌ و له‌هه‌ولێر و له‌ژێر سايه‌ى پارتى دا بۆخۆى دونيايه‌ك پرسيار هه‌لَده‌گرێت! زۆر زۆر سه‌يرو سه‌مه‌ره‌يه‌،كۆنگره‌ له‌لايه‌ن زێره‌فانيه‌وه‌ پاسه‌وانى ده‌كرێت، تێكراِى ئه‌ندامانى كۆنگره‌ 1100 كه‌سه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش بۆ گۆرِان قورساى و خه‌رجيه‌كى زۆرى ده‌وێت، وه‌كو باسده‌كرێت ته‌نها كرێى هۆلَه‌كه‌ بۆ ئه‌و دوو رۆژه‌ 16 هه‌زار دۆلاره‌، هه‌روه‌ها زۆرينه‌ى به‌شدارانى كۆنگره‌ خه‌لَكى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێرن و شه‌وان له‌ئوتێل ده‌مێننه‌وه‌ كرێى ئوتێليش ئاشكرايه‌ له‌هه‌ولێر كه‌ هه‌رزانترين و په‌رپوت ترين شوێن له‌ 50 دۆلار كه‌متر نيه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ مه‌سره‌فى هاتو چۆو خواردن و پێداويستيه‌كانى ديكه‌، كه‌ مرۆڤ ئه‌گه‌ر تۆزێك بير بكاته‌وه‌ ،ده‌زانێت ئه‌و پاره‌ زۆر و خه‌رجيه‌ گرانه‌ ،به‌ بزوتنه‌وه‌يه‌كى تازه‌ و بێ داهاتى وه‌كو گۆرِان هه‌لَناسورِێت كه‌ هه‌ر ئه‌مرِۆ له‌گۆنگره‌دا مسته‌فاى سه‌يد قادر ئاماژه‌ى پێدا كه‌ ئه‌وان نزيكه‌ى 2 مليۆن دۆلار قه‌رزدارن، ئه‌مه‌ سه‌ره‌تاى دياريه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانيه‌ كه‌له‌ كۆبونه‌وه‌ نهێنى و شاراوه‌كه‌ى نه‌وشيروان دا گفتى پێدا.
دلَنياشم كه‌ ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ و راگه‌ياندنه‌كه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان وه‌كو ئێستا خۆيان له‌ زمانى زبر و ته‌شهير ببوێرن ،ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كابينه‌ تازه‌كه‌ى پارتى دروست نه‌كه‌ن، له‌برى حكومه‌تى ماوه‌ به‌سه‌ر چوو بلَێن(حكومه‌تى كار به‌رِێكه‌ر) ئه‌وا ئيش و كارو ئومورى ئه‌وانيش له‌جاران زياتر ماشى ده‌بێت، به‌و مه‌رجه‌ى ،به‌لَێن نه‌شكێنن و سوربن له‌سه‌رى و، وه‌كو ئێستا ببنه‌ كاربه‌ده‌ست و مه‌ئموري له‌قسه‌ ده‌رنه‌چوى پارتى و مه‌سعود.ئه‌وا له‌ ئاينده‌يه‌كى نزيكدا گۆرِانيش ده‌بێته‌ خاوه‌ن كۆمپايناى زه‌به‌لاح و له‌نه‌وت داهاتى ژووره‌ تاريكه‌كاندا پشكى باشى ده‌بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە