چۆن ئەبیت نێچیر بگیرێت؟
Tuesday, 24/07/2012, 12:00
نێچیر ئاراس ئەو كوڕە گەنجە بوو كە لەگەِرەكى بەختیارى ولەروداویكى تەموو مژاویدا كۆتایى بەژیانى دایك وباوك وخوشكەكەى هێنا، ئێستاش بەهۆى لێبوردنەكەى سەرۆكایەتى هەرێمەوە ناوى ئەویش خراوەتە لیستەوە و دەنگۆى زۆر بەهێز هەیە كە ئازاد دەكرێت.
سەرەتا من وەكو شەخسى خۆم رقى دونیام لەكۆت وبەند و دەستەبەسەریی وزیندانیە،بەڵام بۆكارێكى هاوشێوەى ئەو تاوانانە وتاوانى دیكە لام زۆر ئاساییە كە كەسى تاوانكار قورسترین سزا بدرێت،تا ببێتە نموونەو پەند بۆ هەموو كەسێك كەنیەتى خراپەو تاوانى هەبێت بەتایبەت هاوشێوەى ئەو كوڕە هەرزەكارە.
هەمان كات هەر لەو زیندانە و زیندانەكانى دیكە بەدەیان وسەدان كەسى دیكە هەیە بەندكراون كێشەو تاوانەكانیشیان زۆر لەوەى ئەو سانا ترو ئاساى ترە ،بەڵام چونكە بەهیچ شێوەو رەنگێك لەگەڵ بنەمالًەى زەرد و جامانەى سوردا سەرو سەودایان نیەو لەلق و ناوچە كەس ناناسن پەراوێز خراون.
بەڕاستى حكومەتێكى پرٍ مەهزەلەو قەشمەرى وگاڵتەجاڕییە،تاوانبارێك دەستى بچێتە خوێنى كەسە هەرە نزیك وئازیزەكانى ولەماوەى چەند خولەكێكدا و بێ هیچ پاساو بەهانەیەك كۆتایى بەژیانیان بهێنێت، هۆڤیەتى و دڕندەیى بگاتە ئەو رادەیە ناچاربێت كارى لەوشێوەیە بكات ئەبێت مرۆڤ چ هیوا و ئومێدێكى بەو كەسە هەبێت لەكارى لەوە خراپتر و دڕندانەتر زیاتر چاوەڕێى چى لێ دەكرێت ئازاد كردن و دەرهێنانى لەزیندان چ كەڵكێكى دەبێت ؟بەچ مەبەست و هیوایەك رزگاریدەكەیت چ ئایندە ورۆژ گارێكى گەشى لێ بەدیدەكەیت؟؟، ئەوێك كە وەفاو سۆز و بەزەیى بەدایك وباوك وبنەماڵەكەیدا نەیەتەوە و دەنگى فیشەك و هاوارونالّەى خوشك ودایكى بریندارى لاى ئاوازێكى خۆش و خەم رەوێن بێت،چ خێرو پاداشتێك و بەرهەمێك دەدات ؟جگە لە پیاوكوژى و خراپە و تاوان؟؟
ئیسَتا بیرى لێدەكەمەوە لێكى دەدەمەوە كە هەرلەسەرەتاوە گرتنى ئەو هەرزەكارە كارێكى هەڵەو ناڕەوا بوو،پێویستە ئەنجامدەرانى و ئەوانەى كە ناچاریان كرد دان بەتاوانەكەیدا بنێت و زیندانیان كرد و كەیسیان بۆ كردەوەو ومەلەفەكەیان بردە بەردەم دادوەر ئەوان بخرێنە شوێنى ئەو،دەزانن بۆ چى و لەبەرچى؟؟،
ئەو كوڕى پیاوێكە كە تا دوا هەناسەو ترپەى دڵى لە خزمەتى پارتیدا بوو،ناویشى ئاراس بوو كەئەوە شكۆمەندیەكە بۆ پارتى و هەروەها لەوەش گرنگتر تاوانبارەكە هەڵگرى ناوێكى زۆر مەزن و پیرۆزە ناوى(نێچیر)ە كەئەمە بۆخۆى كوفرێكى موتڵەقە چۆن ئەبێت كەسێك كە هەڵگرى ناوێكى واگەورەو گران بێت وسەر بەپارتى بێت بچێتە زیندانەوە؟!.
ئەمانە هەمووى لەلایەك ئەوە چ كاڵفام و نەزانێكە ئەیەوێت یاسا بخاتە سەرو پارتى و جامانەى سورەوە و باڵادەستى دادوەرو دادگەرى بەسەرئاڵاى زەردى پارتیدا بسەپێنێت؟
،ئەوە بەدرۆ بخاتەوە كە سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت و سەرۆكى ئاسایشى هەرێم كە پارتى وبارزانین سومعەیان نیە و جەلادەكانى ئەوانیش تاوان ئەكەن و ئەبێت راپێچى دادگاو لێپرسینەوە بكرین؟
.ئازادكردنى ئەو كەسە بۆخۆى پەیامێكە بۆ هەموو پارتى و چەكدارێكیان پێیان دەڵێت مەترسن تا دەتوانن و بۆتان دەكرێت تاوان و كوشتار و ئەنجام بدەن و لەگرتن وسزاو لێپرسینەوە سڵ مەكەنەوە چونكە ئێمەتان لەپشتین ،ئەوەتا بۆخوتان ئاگادارن بەدەیان وسەدان تاوانبارى گەورەو ناسراو وچەندان پیاوكوژى كۆنە بەعسى وئەنفالچى و چەندین كەس لەبكوژانى رێژوان و تەقەكەرانى لقى چوارمان داڵدەداوە و پاراستومانن،ئێوەش بێخەم كار و تاوانى خۆتان بكەن
بۆچوونى من سەبارەت بەئازادكردنى ئەو هەرزەكارە ئەوەیە كەپارتی كەسى لەو شێوەیەى مەبەست و مەتڵەبە و گرنگى وبایەخى زۆرى پێدەدات ،بۆى بكرێت چەندین یەكەو سوپاى زێرەڤانى لەو تاوانكارو پیاو كوژانە دروست دەكات،و ئەشیان كاتە دڵسۆز ومتمانەدارى خۆى،لەبەر ئەوەى ئەمانە كەسانێكى بێزراوى كومەڵن و كۆمەڵگا وبنەمالًە و كەسەنزیكەكانیان بەچاوى كەم وسووك لێیان دەڕوانن وخۆیانى لێ بێ بەریدەكەن و كەسیان ئامادەنین نەك بیانگرنە خۆیان بەڵكو سڵاوێكیشیان لێ بكەن، تاكە شوێن و پەناگەیەك كە بۆیان دەست بدات چونە ژێر سایە و سێبەرى پارتى یە ولاى ئەو ئێستا پارتى لەهەموو شت پیرۆزترە،چونكە لەم دونیا پان وبەرینەدا تەنها وتەنها هەر پارتى وسەرۆكەكەى بو ئەوى لەیاد مابوو وخستیە ناو لیستى لێبوردۆكانەوە وئازادیكرد ، بیگومان پاشە رۆژ ئەویش دڵسۆزى وئەمەكدارى و خۆى بۆ پارتى دەسەلمێنێت و هەر لە ئەزەلیشەوە بەخۆى و بنەماڵە هەر دڵسۆز ملكەچى پارتى بوون ، پارتیش وەكو نێچیریكى خرت و قەڵەو بەخێوى دەكات و لەئێستا زیاتر لە مرۆڤایەتى و هەست وسۆز و ویژدان دایدەماڵێت لەسەر شێوازى خۆى رایدەهێنێت و پەروەردەى دەكات و بۆ دەیان كارو مەبەست و بەرنامەى پڕتاوانكارى سوودى لێ دەبێنێت ئەگەر لەهەر روداو و تاوانێكیشا تێدا بچێت نە پارتى زەرەر دەكات نەكەسى هەیە لەسەرى بێتە جواب، خۆ ئەگەر گریمان هەر هیچیشى پێ نەكرێت و وتوانا و وزەى پیاو كوشتنیشى نەمابێت خۆ دەتوانێت ببێتە دەربارو غولام و مەسینە بەدەستى بابۆى كوڕى مەسعود و جێگەى فرانسۆ عەلى عەبدولڵا وفازیل میرانى خاڵىنەیەڵێتەوە..
تهماشای ئهم وێنهیه به ئینجا دهزانیت بۆچی وا به ئاسانی کهسێک که بهیهکجار دایک و باوک و خوشکی بکوژێت تهنها 11 مانگ له زیندان دهبێت و ئازاد دهکرێت لێبووردنی گشتی دهیگرێتهوه !!
ئەو کەسەی وێنەی خۆپیشاندەرانی بەردەرکی سەرای دەگرت و دەیگەیاندە دەستی پارتی،بەبڕیاری بارزانی و بەلێبوردنی گشتی ئازاد کراو دان بەوەدا دەنێت کە ئەودەمانچەی باوک و دایک و خوشکەکەی پی کوشتووە باوکی لە پارتی وەرگرتووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست