بەنزین و ماتڵكردن و غیرەت
Tuesday, 08/07/2014, 12:00
هەرچەندە سەربوردەكە كۆنە، بەڵام وەك بیرخەرەوەیەك پێم خۆشە بیهێنمەوە یادى ئێوەى بەڕێز، چونكە رێك لەگەڵ ئەم كات وسەردەمەدا ئەگونجێت
ئەگێڕنەوە كاتى خۆى لەناوچەیەكى كوردستان، رێگاى كەرو بار زۆر سەخت و عاسى بووە،یەكێك لەئاغاكان هەستاوە پردێكى بۆ پەڕینەوە دروست كردوە،رۆژ بەرۆژ خەڵكى پیایدا هاتوچۆیان كردوە و رویان تێكردوە، بۆیە ئەو ئاغایە بڕیاریداوە ،لەمەولا هاتوچۆ بەپردەكەدا بە پارە بێت،هەر كەس بەسەریدا بڕۆیشتایە بڕێك پارەى لێ بستێنن ،تێبینیان كرد كە خەڵكەكە بەوە رازییە و ورتە ناكات و پارەى خۆى ئەدات، نەخێر ئەمجار جگە لەپارەى پەڕینەوە ،بڕیاریاندا ئەو شمەكانەى كە باردەكرێن باج وسەرانەیان لێ بسێنن، خاوەن كۆڵ و بارەكان بەوەش رازى بوون، بەبێدەنگى پارە و حسابى خۆیان ئەدا وبچوكترین گلەیشیان نەئەكرد. دەى هەرەبەوەشەوە نەوستان، بریاریاندا ، جگە لەسەندنى پارەى پەڕینەوە و، باج وگومرگ، ئەمجارە عەیب نەبێ كارى خراپیشیان لەگەڵدا بكەن(بەكوردیەكەى سواریان بن) بەیانیەكیان ئاغا ئەچێت بۆ ئەو شوێنە ، ئەبینێت قەرەباڵغیەكە ئەوسەرى دیار نى یە، زۆر ئەترسێت وئەسڵەمێتەوە، ئەڵێت تەواو ئەوە رۆژەكە بوو كەلێى ئەترسام، ئێستا ئەو خەڵكە هەلا هەلامان ئەكەن و، لەهەقى ئەو هەموو زوڵم وناهەقى و تەعەدایە ،خاكمان بەتورەكە ئەبێژن. بەپەلە پیاوەكانى كۆ ئەكاتەوە، ئەڵێت ئابڕۆن، برۆن بزانن چ باسە؟یەكێك لەو خەڵكەم بۆبنێرن بابزانم موشكیلە وگرفتیان چى یە؟ ئەوانیش یەكێك لەهەرە ئاقڵینى ئەو كەسە ناڕازیانە ئەدەن پێش خۆیان، ئەبیەنە خزمەت ئاغا.. ئاغا ئەپرسێت ها كورە ئەوە بۆچى وا ئەكەن؟ ئەوقەرەباڵغى وپاڵنان و شەڕو هەرایەتان لەچى یە؟ كابراى داماویش ئەڵێت،ئاغام سەلامەت بێت، ئەوا لەسەباى ساڵحانەوە ئێمە لەبەردەم پردەكەین، سەرەمان گرتوە، كرێى پەڕینەوەمان داوە، باج وسەرانەى شمەكەكانمان بەزیادەوە ئیستیلام كردوە، ماوە وەنەماوە هەر عەیب نەبێ (سورابونەكە) جەماعەتیش لەوە ئەچێت زۆریان كردبێت و تاقەتیان نەمابێت، ئەوا ئێمەش چاوەڕێى لوتف و كەرەمى ئەوانین، ئێرەكو ئەكرێت وئەتوانیت عەرزیان بكەین، ئەگەر ئەمان...ێن با بمان... ێن. ئەگەریش نا با ماتڵمان نەكەن.
جا بەو خوایە گرفت وكێشەى ئێمەش لەگەڵ حكومەت و دەسەڵاتدا رێك ورەوان عەینى ئەوفلیمەیە،تۆ سەیركە لێرە لەم ماڵپەڕە دەیان وسەدان جار تكاو رجامان لێكردن،كە نەچن بۆدەنگدان،بەشدارى هەڵبژاردن مەكەن، شەرعیەت بەو دزو خیانەتكارانە مەدەن، بایكۆتى بكەن، ریسوایان بكەن ئەوانە ساختە چى و شەڕواڵ پیسن. كەچى بەداخەوە،بەشى زۆرمان ساویلكەو خۆش باوەڕ بووین، بەقسەو درۆكانى كاندیدە پەڕپوت و ئاست نزمەكان لەژێرناوى ئۆپۆزسیۆن و ئیسلامى و دیانەت، فریومان خوارد و چوین دەنگمان پێدان، بوین بەپەیژە وپلیكانە بۆیان و بەسەرماندا سەركەوتن و لەپاداشت وئەجرى ئەوەش ئەوانیش زۆر پیاوانە هینى خۆیانیان پیشان داین و بەمیز ئاورشێنیان كردین.
بڕواناكەم میللەتى وەكوكورد هەبێت لەسەر ئەم زەمینە، 33 ساڵە فریو دەدرێت،دزى لێدەكرێت،خیانەت لەسەر خیانەت بەناویەوە دەكرێت، ئابڕو و ئاكارى هەراج دەكرێت،لەسەر وتنى قسەى هەق و راستى زیندانى وسەرنگوم دەكرێت ،دەكوژرێت، ئەوەتا سەیركە سەرگەورەكان دزەكانى وڵات كلاو سور و ورگ زل و قژ بۆیاخكراوەكان ،چ مەئسات و نەهامەتیەكیان بۆ خوڵقاندوین؟
بەخوا عەیبە پێم شەرمە كە خۆم بەمرۆڤ دائەنێم، ئاخر مرۆڤایەتى و غیرەت و شەهامەت و كەرامەت چ مانایەكى هەیە؟ منێك نەتوانم لەسەر بچوكترین داواكارى خۆم، لەسەر، سادەترین مافى خۆم زار هەڵبێنم.. ئەوەتا تەماشاكەن بەم گرانى و بێ سەروبەریەى بازاڕ موچەخۆر بەدوومانگ پتر ئەو جا موچەى پێدەدرێت،كەچى كەس بۆڵە ناكات، بەم گەرما و رەمەزانە كارەبا نى یە و خەریكە لەگەرما دەتەقین و، مانگانەش یەكى بڕێكى زۆر پارەمان بۆدێتەوە،كەچى مێش میوانمان نى یە، زۆر بەئاسودەیى ئەچین تەسلیمى ئەكەین، ئاو بۆتە ئاوى حەیات و دەست زۆركەس ناكەوێت، سەربارى بێ موچەیى و گیرفانى خاڵى ئەچین تانكەرى بە پارەیەكى زۆر ئەكڕین، ئەڵێن هەر هەبێت قەیناكە، گەورەترین كێشە كە رویكردۆتە ئەم ناوچەیە كێشەى بەنزینە،كۆمەڵێك دزو بێ ئابڕوى هاوشێوەى ئاشتى هەورامى و بێناموسەكانى حكومەت وپەرلەمان لەهیچ و خۆڕایى خوڵقاندویانە. بەجۆرێك بەنزین بۆتە خەمى گەورەى هەمووان،كەچى ئەو ناكەس بەچانە، ئەو درۆزن و روو رەشانە، لەبرى ئەوەى چارەسەرى كێشەكە بدۆزنەوە، خەڵك لەومیحنەت وعەزابە رزگار بكەن، بەبڕیارى یوسفى سەرۆكى پەرلەمان ،كۆنە ئیسلامى یە هەق خوازەكە، كۆنە گۆڕانە ئۆپۆزسیۆنە داكۆكیكارەكەى فەقیران و هەژاران ،بڕیاریدا نرخى نیواو نیو بەرزبكرێتەوە، لەولاشەوە لەناو ئەو هەموو ئەندامەى پەرلەمان پیاوێكم نەبینى بڵێت كاكى خۆم ئەوبڕیارە ،بڕیارێكى نەفامانەیە و گەوجترین پەرلەمانیش شتى واى بەخەیاڵا نایەت، تۆ لەبرى ئەوەى گرفتى میللەت چارەسەر بكەیت ،ئەوەندەى دیكە بردت بەناخى عەرزا،(من پێم وایە پشكى ئەوزیادەیە بەشێكى بۆ نەوشیروان بۆیە ئەویش لات پاڵ لێى كەوتوە)
جا با نەبێت بەمەسەلەكەى سەرەوە ، بەهەمووشتێك رازى بین ،سەرى خۆمان هین كەینو، بە هەموو قەرارو بڕیارێكى ئەو چڵیتانە رازى بین ،بیرێك لەحاڵى خۆمان بكەینەوە ،پێش ئەوەى ئەوان كارى خۆیان بكەن و ماتڵمان بكەن.لەبرى ئەوەى زوونەجاتمان بێت و خێرا سوارمان بن، بۆ ئەوەش بەدواى وسیتەدا بگەڕێن. با ئێمە دەست پێشخەر بین، ئەگەر نا هەربێدەنگ بین و زار هەڵنەهێنینەوە ،شتێك نامێنێتەوە بەناوى پیاوەتى و غیرەت و كەرامەت، ئەوشتانەش خۆرسكن لەناخ وهاناوى میللەتەوە سەردەردەكەن ،ئەگەریش و ورە و ئازایەتى و جوامێرى و نەبەردى ئەوسامان تیا نەماوە، ئەوا من پێشنیاز دەكەم، كە خەڵكانى بەنگلادیشى یان نیپاڵى یان فلیپینى لەبرى ئێمە هەستن بەو كارە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست