پایەى ژن لە چاوى پیاوانى حیزبدا
Wednesday, 08/08/2012, 12:00
هەر یەكێك لە ئێمە پێمان خۆشە كە ژنان و كچانى وڵاتمان جۆرەها پۆست و پلە بگرنە دەست و حاكمیەت و باڵا دەستى خۆیان بسەلمێنن و ئەوبیرو باوەر ِو بۆچوونە كۆنە وەلا بنێن كەدەڵێن ژنان وكچان تەنها هەربۆ كارى ناوماڵ منداڵ خستنەوە دروست بوون، لەم چەند ساڵەى دواییشدا زۆرێك لە ژنان و كچانى كوردستان بە پراكتیكى بوونى خۆیان سەلماندو لەچەندین بوارو پلەو پایە وزۆر شوێن وئیش و كاریشدا پێش پیاوان كەوتون و بوونە سەرمەشق،كەئەمەش بۆخۆى مایەى دڵخۆشیەوەو نیشانەى بەرەوپێشچوون و گەشەكردنى بیرو هزرى كۆمەڵگاكەمان دەردەخات.
بەڵام پێویستە هەموو ئەو كچ و ژن و خانمانەى پلەو پۆست وپایە وەردەگرن چ حكومى یان رێكخراوى یان حیزیى زۆر هەستیار و ژیرو وریایانە مامەڵە بكەن و بە قسەو وتەو فڕو فیشاڵى كەسانى دیكە یان چاكتر بڵێم پیاوان فریو نەخۆن و تەسلیم نەبن،هەروەها لەپێناو پلەو پۆستەكەیاندا سەر بۆ ویست و داواو ئیرادەى گڵاوى هەندێك كەسى بەناو بەرپرس كەچ نەكەن، ژیانى خۆیان نەخەنە مەترسیەوە، هەموومان راپۆرتەكەى كوردستان پۆستمان خوێندەوە كەلەسەر پارتى و رێكخستن و حزبەكەى نوسراوبوو دیتان كە ئەو بەناو مرۆڤانە چ ریسواو بێ ناموسێكن لەپێناو دەستەمۆكردنى كچان و ئەتكردنیان پەنا دەبەنە بەر چ كارێكى پڕ لە خەجاڵەتى وشەرمەزاریى.
تاكە سەرمایەیەك كەمرۆڤ شانازیى پێوە دەكات و خۆى پێ بادەدات و سەرى پیێ بەرزە ،رەوشت و ئاكارو كردەوەكانیەتى، هەركاتێك مرۆڤ ئەوەى لەدەست دا و خۆى دۆڕاند ئیدى شتێك نامێنێتەوە لەژیانیدا كە پێ بنازێت و بێتە توێشو و ناسنامەى ژیانى ،لەبەرامبەریشدا هەست بە كەمى و بچووكى قێزەونى و ئاست نزمى خۆى دەكات و خۆى بەدۆڕاو وبێزراوى كۆمەڵ دەزانێت. بەمەش دەبێتە نێچیرو دەستەمۆى زۆرێك لەكەسان ولایەنەكان. بەنموونەى پارتى، پارتى هەرلەسەرەتاى دامەزراندنیەوە تا رۆژى ئەمڕۆ بەو عەقڵ ونەفەس و بیرەوە كاریكردوە و هاوشێوەى رژێمى بەعس و ماكیافیلىیانە بۆ گەیشتن بەدەسەڵات و مانەوە پەنادەباتە بەر هەموو كارێكى بێ شەرمانەو ئابڕوبەرانە ، بەچەشنى ئەوەى كە ئێستا پەیڕەوى دەكات و كارى لەسەر دەكات وەك تێبینیتان كردبوو پێشتر هەرچ ژنێك كە لەلایەنى رەوشت و سومعەوە ناو وناوبانگى خراپ بوایە و خەڵك بەچاوى كەم سەیریان بكردایە لە ریزەكانى پارتی دا جێى خۆى دەگرت و هاموشۆى لق و ناوچەو قوتابیان و ئافرەتانى دەكرد ، پارتى دەربەست نایەت كە خەڵكى چۆن وبەچ شێوەیەك لێى دەڕوانن و سەیرى دەكەن كەپارتێكى نیشتمانیە، خائینە ،داوێن پیسە ، وڵاتپارێزە و چیە و چى نییە ،ئەوەى لاى ئەو گرنگ و مەبەستە یەكەم: مانەوە و سەلامەتى پلەو كورسى مەسعودو كوڕو برازاكانیەتى،دووەم زۆرى وبۆرى ئەندامەكانیەتى ئەو ژمارەى ئەوێت نەك بیرو راو كەسى بەرەوشت ناودار، بۆئەوەشى لەهەرمەترسیەك بەدووربێت لاى ئاساییە ئەگەر سەرى رەش و پیرمام و بارزان پڕبێت لە كەسانى سۆزانى و لەش فرۆش و داوێن پیس بەس بەو مەرجەى لەخزمەت بارزانى وبنەماڵەدا بن وهەر سرتەو باس و خواس و شتێك هەبێت لەسەریان زوو پێیان بگاتەوە وئەو مەترسى و هەرەشانەى هەیە بۆ سەریان بەهۆى ئەوانەو بێ كاریگەریان بكات ئەوانیش بخاتە خزمەتى پاراستن و دەزگا سیخوریەكانەوە .
هەموومان دەزانین كەسروشتى ژنان و ئافرەتان كچان وا دروست بووە كە لەپیاوان زیاتر خاوەن سۆز و نەرم نیان بن وخۆش باوەڕتربن و بە زۆرێك لە قسەو وتەو كردەوەكانى پیاوان فریو دەخۆن ولەخشتە دەبرێن ودە كەونە تەڵەو داوەوە، لەسایەى بێ ناموسى وهیچ وپوچى هەنێك پیاوى سمێڵ بابڕ و قژ بۆپاغ چارەنوسى خۆیان بەرەو ئاقارێكى مەترسیدار دەبەن ، كە زۆرێكیان بەهۆى ئەو هەڵەو تێوەگلانەوە رۆژگارێكى رەشیان بەنسیب بووە و مەرگ و تاریكى و تیاچوون چاوەڕێى كردوون.
زۆرجاریش خواست وئیرادەى ژنە یان كچەكە وایكردووە كە لەپێناو بەرژەوەندى و دەستكەوتێكدا بەو كارە رازیبێت،یان ئەگەر هیچى نەكردبێت و لەوەشەوە نەگلابێت وزۆریش بەڕێز و ناوداریش بووبێت دیسان بۆتە باس و خواس و جێگاى تانەو تەشەرى خەڵكى و دەوروبەر بەنموونەى ئەو خانمەى كە كرا بەوەزیر و هیچ زیرەكى وشارەزایى و پاشینەیەكى ئەوتۆى نییە بۆ ئەو پۆستە وكارەى ، بەڵام لەبەر ئەوەى كە كەسێكى وەكو كۆسرەت رەسوڵ گەورە بەرپرسى یەكێتى عاشقى بووە وشێت وشەیداى پاو پوز و لەش و لارى بووە بەزۆرى زۆردارى كاندیدیكردوە بۆ و شوێنە، هەرهەمان خانم لەسەردانێكیدا بۆ وڵاتى فەرەنسا یاوەرى مەسعود بارزانى بووە ،مەسعود بارزانى لەوێندەرێ وەكو خێزانى خۆى بە سەرۆكى فەرەنساو گەورە بەرپرسانى ئەووڵاتەى ناساندوە ، تا كار گەیشتۆتە ئەوەى كەئەم خانمە لەنێو ریزەكانى پارتى و بنەماڵەدا بووەتە جێگەى باس و گاڵتە جاڕى و دەڵێن سەرۆك زەواجى سیغە یان میسارى لەگەڵ ئەو خانمەى یەكێتى كردوە ، بۆیە لێرەوە بەهەموو خانم و ژنێكى وڵات دەڵێم چەندى دەكرێت بۆیان دەست دەدات خۆتان لەو شتانە ببوێرن و ئەگەر خۆیان بە شایستەى ئەو پلەو پۆست و پایەیە نەبینى هەرگیز توخنى نەكەون چونكە بەخشینى پۆستێكى ئاوا پێیان بێ مڵامەت نیەو هەزاران ئینەو قسەو قسەڵۆكى تێدایە، هەروەها لە كارو ئەركى رۆژانەدا زۆر وریابن لە هەستان ودانیشتن و گفتوگۆ و جموجوڵدا ئەوپەڕى هۆشیار و چاوكراوەبن،چونكە گورگە برسیەكانى پارتى و یەكێتى و لایەنەكانى دیكە هەمیشە لە بۆسەدان بۆئەو خانم و ژنە بەڕێزانە، ئەوان بە قسەو درۆى بریقەدار هیچیان نەهێشتۆتەوە دەمى هەركامێكیان دەكەیتەوە خۆى بە یەكەم داكۆكیكارى ژن و دۆزەكەى دەزانێت و پێى وایە كە ژنانى وڵات لەسایەى ئەمانەوە هەموو مافێكیان بۆ فەراهەمكراوە، كەچى مەسعودو چەورەكانى كەس نەك هەر خێزانەكانیانى نەدیتوە بگرە هەر ناشزانرێت ناویشیان چیە بوك یان نیرَەموكن؟،بەڵام بۆ خۆروتكردنەوە سنگ وبەرۆك دەرخستن و خۆنمایشكردنى ژنان و نیشاندان یان بەوڵاتانى دەرەوە یان بردنیان بۆ وڵاتان بەبێ مەبەست تابڵێن ژنانى كورد لەسایەى كورتە باڵاى كڵاو سوردا تەواو ئازادن و هەموومافێكیان بۆ دەستەبەر كراوە زۆر سەخى تەبیعەتن وشانازى دەكەن بەبوونى ژمارەیەكى زۆر بەرەڵاخانەوەو مەلهاو تیاترۆخانە.چونكە بوونى دەیان شوێنى لەوجۆرە بۆئەوان باشترە لە سەدان قوتابخانەو كتێبخانەو فەرهەنگخانە چونكە ئەوان ئەوە بەپێوەرى ئازادى وسەربەستى ژنان نیشانى دەرەوە دەدەن ولافو گەزافى پێ لێ دەدەن.
چەتۆ بینایى
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست