کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى و خیانەت دوانەیەكى لێك دانەبڕاون

Tuesday, 06/01/2015, 12:00


كورتە وڵامێك بۆ پرۆفیسۆر(ئەبوبكر جاف كە دەڵێت خواى پارتى دەتانگرێت)
نەگبەتى ئێمەى كورد لەوەدایە كە هەرگیز ئەزموون لەرابردوو وەرناگرین و،هەڵەو خیانەت و ناپاكىیەكانى پێشوى بەرپرس و حزبەكان زوو لەبیر دەكەین، زۆرجاریش پێچەوانە دەبێتەوە كارە پڕ شورەییەكانیان دەكەینە شانازیى و شكۆ و رۆژى مێژوویى، گەر گوزەرێكى خێرا بەمێژووى پڕ لە نسكۆ و ناپاكى وچەواشە كارى پارتى بكەین ،ئەو دیاردەیە بەزەقى بەرچاو دەكەوێت، هەمیشە كەسانێكى خۆفرۆش و هزر فرۆشراو بەپارتى و بنەماڵەكەى، خەریكى جوانكردن و پەردەپۆشكردنى ئەو كارە ناشیرین و پڕ قێزەونانەى بارزانی و بنەماڵەكەى بوون ، بەدیوێكى جوان و پێچەوانە ئابڕو چون و خیانەتى پارتیان بۆدەرخستوین.
راكردن و بەزین و سەنگەر چۆڵكردنى مەلا مستەفا لە مەهاباد و، چوونى بۆ روسیا، لەسێدارەدانى پێشەوا و هاوڵانى، یەكێكە لەكارە پڕ لەتاوان و خیانەتەكانى مەلا مستەفا، كە دەبوایە میللەتى كورد لەسەر ئەو بێ هەڵویستى وكارە ترسنۆكانەیەى دادگاى بكردایە و،ناوى بخرایەتە لیستى ناپاكان و بەزیوانەوە،كەچى بەپێچەوانەوە ئەو هەڵهاتن و قوچاندنەى مەلا كراوەتە كارێكى پڕ لەشكۆ سەفرازى بەناوى پەرینەوە لەئاراس))
دژایەتیكردنى سەرجەم بزوتنەو رزگاریخوازەكانى كورد، لە سەرجەم بەشەكانى كوردستان ئێستاشى لەگەڵدا بێت، پیشەو كارێكى هەمیشەى پارتى ومەلا و مەسعود پێرٍەكەیەتى،كەچى هەرجارەو لەژێرناو وبیانویەكدا رەوای دەدەن بەو تاوانانەو، بەرامبەرى پێ تاوانبار دەكەن .خۆشیان وەك بەرزەكى بانان بۆ دەردەچن بەنمونەى(شەڕى هەكارى و شەڕى ساڵانى 1979ى رۆژهەڵات و،شەڕى دژى پەكەكە و، شەڕ و دژایەتى پەیەدە و رۆژئاوا)
سەربارى ئەوانەش تاڵترین و قێزەونترین ئاكارى پارتى خیانەتى 31 ئاب و دەست تێكەڵكردن لەگەڵ زاڵمترین دوژمن. كە ئەگەر لەهەر وڵاتێكى دونیادا بوایە، ئەبوایە ئابڕوى پارتى و مەسعود و بنەماڵەى ببرایەو شاربەدەر بكرایە، توندترین سزا بدرایە،كەچى بەپێچەوانەوە لاى پارتى وبنەماڵەو لایەنگرانى رۆژێكى مێژووى و شكۆدارەو ، بەرۆژى سەركەوتن ژیانەوەیە وەسفى دەكەن.
پارتى ئێستا لەهەوڵدایە تەواوى كوردستان بخاتە ژێر ركێفى خۆیە ، بۆ ئەوەش بە جۆرەها پیلان و تاكتیك كار دەكات ،چ لەرێگەى پاراستن و چ لەرێگەى حزب ولق و ناوچەوە، تا پارتى بكەن بەپارتى پێشڕەو مەسعودیش بكەنە كوێخاو سەرگەورەى كوردستان. ئەمەش شتێكى سروشتى یە و لاى هەموو حزب ورێكخراوێك رەوایە ، هەقى خۆیەتى كار بۆ بەرەوپێشبردن و جوانكردنى حزب و سركردەكەى بكات، بەڵام ئەوەى جێگەى داخو مایەى نیگەرانی و كەسەرە، ئەوەیە كە كەسانێك بەو كارە هەڵدەستن و هەوڵى سڕینەوەى رابردووى تاریك و پڕ تاوانى پارتى دەدەن ،كەسانێكن خۆیان بە رۆشنبیر و ئەهلى قەڵەم و، خاوەن بڕوانامەى بەرز و مامۆستاى زانكۆ دەزانن، بەچەشنى ئەو كۆیلانەى كەلەسەر حسابى پارتى ئێستا بوونەتە مامۆستا و پرۆفیسۆر و فەیلەسوف و لەزانكۆكانى هەولێر و دەوام دەكەن ،بەچەشنى فەرهاد پیرباڵ و ئەبوبەكر جاف. كە لەمن و تۆ باشتر راستى و پاشیینەى پارتى دەزانن ،كەچى مخابن بوونەتە كۆیلە و دەربارى پارتى و، لەم سات و كاتەدا كەپارتى لەخیانەتێكەوە دەكەوێتە ناو خیانەتێكى دیكە، لەتاوانێكەو بازدەدات بۆتاوانێكى ئابڕوبەرتر. لەپێش چاوى هەموومان بۆتە چاوساغى تورك و بەخواستى ئەوان دەبزوێت ، شەڕى بۆدەكات. لەسەر تەكلیف و داواى ئەوان چەندین شارو شارۆچكەى وەكو شەنگال و مەخمور تەسلیم بەداعش دەكات. لەسەرێك سنورلەهەمبەر كوردانى رۆژئاوا دادەخات، لەسەرێكى دیكە لەدژى پەكەكەو یەپەدە ،پارتى كارتۆنى بە بیرو باوەڕى كەمالیزم دادەمەزرێنێت، لەولاشەوە جاڕى كۆنگرەى نەتەوەیى دەدات و خەون بەوەوە دەبینن كە مەسعود بكەنە قارەمانى نەتەوە ورابەرى كورد.
ئەوەى تۆزێك ویژدانى هەبێت ،ئەوەى زەڕەیەك هەست بە كوردایەتى بكات ، زۆر چاك ئەو راستیە دەزانێت كە تا پارتى وبنەماڵەكەى مابن، كورد ناحەوێتەوە، ئەگەر سبەى رۆژ دیكتاتۆرێك سەر هەڵبداتەوە ،بەچەشنى سەدام و قەزافى ستالین مامەڵە بكات، ئەوا تەنها هەر مەسعود یان نەوەكانیەتى. من زۆر زۆر دڵنیام كە سبەى رۆژ ئەگەر خوانەكردە پارتى بوو بە حزبى حاكم و وڵاتى خستە ژێر ركێفى خۆی ئەوا ئەبێت بەچەشنى سەردەمى سەدام، ئەبێت بەناچارى هەموومان لەلق و ناوچەكان خۆمان تۆمار بكەین و ئیمزاى پارتیەتى بكەین.
من دڵم بەوە خۆش بوو ئەمگوت خۆ ئەگەر پارتى كۆمەڵێك كەسى نەخوێنەوار و پی،ر بەسۆز و خۆشەویستى دواى كەوتون یان لەبەرخاترى پارە و مووچەى ئەیلول وگوڵان بونەتە پارتى، سەردەمێكە وتێپەڕدەبێت و بەمردنى ئەوپیرانە و یان تێگەیشتن و رونكردنەوەى راستى مێژووى پڕچەواشەى پارتى بەهۆش دێنەوە، ئەویش لەرێگەى رۆشنبیرى و ئەهلى قەڵەمەوەیە، بەڵام داخى گرانم ئەى ئەگەر ئەوان بۆخۆیان پارتى بن و، لەژێر سایەى پارتى خیانەتكاردا بژین و، هەوڵى جوانكردن و ئارایشتكردنى تاوانەكانى مەسعود و پارتى بدەن،مرۆڤ چ قسەیەكى هەبێت و چى بەو كۆیلە و خۆفرۆشانە بڵێت ؟!كە بەم چەشنە ئەیانەوێت رووى زەرد و پر تاوانى پارتى جوان بكەن، كە پرۆفیسۆر و مامۆستاى زانكۆ ئەبوبەكر جاف دەڵێت (زەمەن پێچەوانەى دەردەخات ودەریخست كەهێشتا ئێوە لەوە نەكەوتن وانەیە وەربگرن كە نییەت و ئیرادەى پارتى پاكەو جگە لە خەمى كورد بوون شتێكى تر نییە).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە