کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چى ئه‌بينم؟

Tuesday, 01/07/2014, 12:00


سى چل سالَه‌
من هه‌ر ئه‌مانه‌ ئه‌بينم
بۆيه‌ دايمه‌ غه‌مگينم
**
سه‌ركرده‌ى ره‌ززا گران و
گه‌وادى مل زل وپان ى
ريزه‌ تاج و نه‌جمه‌ى شان و
ته‌ويله‌و ئاخورِو خان ى
ناو به‌رزه‌گردان
تيا ئه‌بينم
**
پپاوى زۆلَ و به‌بێ نرخ
ياساى پرِ له‌پرخه‌ پرخ
گورگى پاسه‌وانى به‌رخ
سه‌رو ژێرى ده‌ور و چه‌رخ ى
تيا ئه‌بينم
**
هه‌ست و ويژدانى مردوو
شه‌ره‌ف و ئابرِوى بابردوو
بازارِى پرِ له‌گه‌نو گوو
هه‌زاران حزبى لێكه‌وتو
به‌وچاوانه‌ى خۆم ئه‌بينم
**
سه‌ركرده‌ى خۆفرۆش و
سياسى دايم سه‌رخۆش و
سۆزانى فێرى ناو كۆش
رۆشنبيرى هزر بۆش ى
تيا ئه‌بينم
**
ئوتوميبلى ئاخير مۆديل
ده‌ولَه‌مه‌ندى قه‌به‌ وه‌ك فيل
دزى گه‌وره‌ى ورگ به‌رميل
ميلله‌تى زه‌بوون و زه‌ليل
باش ئه‌بينم
**
جه‌سته‌ى به‌ناحه‌ق كوژراوى
خاتوو وزين و
سه‌ره‌ى درێژى به‌نزين و
مه‌سئول وبه‌رپرسى هين و
باخچه‌ى پرِ له‌گولله‌ ومين و
شێخى بازرگانى دين و
مه‌لا له‌به‌رگى لينين و
كۆترى پرِ رق و قين و
گريان و شه‌پۆر و شين ى
تيا ئه‌بينم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە