کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حاكم قادرمان لێ مەكەن بەفریشتە

Thursday, 13/09/2012, 12:00







پێم وابێت زۆربەتان ئەو چیرۆكەتان بیستوە كە باس لە كابرایەكى فەقیرو كەم درامەت دەكات ،دەچێتە لاى عەریزە نوسێك تا عەریزەیەكى بۆبنوسێت وشەكواى حاڵى خۆى بكات وببات بۆلاى لایەنى پەرپرسى شار تا ئاوڕێكى بەخێرى لێ بداتەوە،عەریزەنوسەكەش زۆرجوان و ئەدەبیانە بۆى ئەهۆنێتەوە پاش ئەوەى لەنوسینى سكاڵاكە دەبێتەوە بۆ كابراى هەژارى دەخوێنێتەوە كە حاڵى وا و گوزەرانى واو چى وچى لێقەوماوە هەرلەدواى تەواوبوونى سكاڵاكە كابراى هەژار یەك بەخۆى لەویا دەست ئەداتە پرمەى گریان،ئەلێت ئەى باوەكەڕۆ براڕۆ تازەم زانیوە من هێندە داماو و قوڕبەسەرم.جالەم رۆژانەدا و لەیەكێك لەماڵپەڕە كوردیەكان نوسینێكم بەرچاو كەوت لەژێر ناوى (دیسانەوە حاكم قادر) بەپێنوسى پێشمەرگەیەكى دێرین رێك و رەوان ئەو بەسەرهاتەى بیرهێنامەوە ،ئەگەر بێت و حاكم قادر ئەو نوسینەبیخوێنێتەوە یان بی بیستێت تا سبەینێ ئەم كاتانە قاقاى پێكەنینى نابڕێتەوە وبەوبەڕێزەش ئەڵێت ماڵت ئاوابێت درۆى وات كردوە خەریكە خۆشم باوەڕت پێبكەم لەخۆم كەوتومەتە گومانەوە.
پێدەچێت ئەوەبەڕێزە خێرى چاكى لەدەستى قالەى حەمەجان كردبێت وچەورایى چاكى لەماڵیان خواردبێَت ،یان بۆخۆى لەوكەسانەیە كە كاروكاسبى تەنها مەدح وستایش و پیاهەڵدانە بەەسئولەكاندا ،ئەگەرنا بڕواناكەم كەس نەبێت ئەو پیاوە نەناسێت و نەزانێت چ ماڵێكە،هەتا لەئاسایش بوو ئەوەى خراپە و بێ ویژدانى وتەعزیب و كارەبا و بوتڵ تێبڕین و هەڵواسین و ئووتوكردن وچى وچى بۆ لەدژى نەیارەكانى یەكێتى بەكارى دەهێنا وتاكو ئێستاش بەدەیان كوڕى كورد بەتۆمەتى پارتى یان ئیسلامى یان پەكەكە بێسەرو شوێنن،ئەوە باسى زاناى قایمقام ناكەم كەچۆن چۆنى قالەى حەمەجان بەچ پیلانێك كوشتى و ئەو قەزیەیەى دیزە بەدەرەخۆنە كرد،نەك كەسوكارى زانا وخەڵكى سلێمانى بگرە دانیشتوانى هەندەرانیش لەمن و تۆ زیاتر وردو درشتى پیلان و كوشتنەكەى دەزانن كەچى ئەو بەڕێزە بەهەموو قەناعەت و عەقڵى خۆیەوە ئەیەوێت خۆڵ بكاتە چاومان مامە قالەى خوێنرێژمان لێ بكاتە فریشتەو لەهەموو تاوان بۆخڵەواتێك دایماڵێت. ئەو دەمەشى پارێزگار بوو چى نەكرد لەگەڵ چەند كۆمپانیا و بازرگاندا شەریك بوو هەرلە بانزینخانەكان ودزینى خۆراكى هاوكارى رێكخراوەكان وسەر رانە سەندن لەدەوڵەمەندانى شارـئەرێ ئەو دەمە چەند مەشروعى سەقەت و بێخیرَى تەقدیمى شار كرد؟جگە لە رێخۆشكردن بۆ ئیتلاعاتى ئێران تا بەئارەزوى دڵى خۆیان ئەندامانى كۆمەڵەو دیموكرات تیرۆر بكەن،ئەگەر دیقەت بدەیت لەسەردەمى ئەودا زۆرترین كوشتن وتاڵانى و ئەتك كردن رویداوە.كاتێكیش بۆ بە سەرۆكى شارەوانى ئەوە هەر مەپرسە چۆن بەكەیفى خۆى زەوى باش وچاكى بۆ یادى لەدایكبوونى خوشكەزا وبرا زاكانى ئەبەخشیەوە ،هەمووخەڵكى سلێمانى براكەى قایەر ،(سلێمان) چاك ئەناسن كە پێشان چى بوو خاوەنى چى بووچ كارە بوو،بەڵام پاش ئەوەى قایەرى براى چووە شارەوانى بوو بەچى لەسەدا هەشتاى زەویەكانى قرگە وبرایم ئەحمەد وچەندین شوێنى ترى بەنرخى هەرزان وبەزۆر و هەڕەشە لە خەڵكى دەكڕیەوە واى لێهاتبوو خەریك بوو قرگە ناو بنرێت سلێمان ئاوا ،ئێستاش لەبەرخاترى ئەوەى ئەوزاتە هەستاوە هەنێك كتێبى بەخشیوە بەكتێبخانەیەكى شارەزوور ئیدى وەكو ئەوەوایە چوبێتە حەج و لەهەموو گوناحەكان پاك بوبێتەوە ئەوە خەیاڵ پڵاویى و بیركردنەوەیەكى كاڵفامانەیە، لەخۆت زیاتر كەس بەو كارە دڵخۆش نابێت ـ من بەو بەڕێزانەش دەڵێم ئەوانەى كە ئەو كتێبانەیان پێدراوە بۆكتێیخانەكەیان واچاكترە هەرنەیخوێننەو پەرواێزى بخەن، چونكە كاتێك كتێب یان گۆڤارو رۆژنامە خۆشەویست و مانادار دەبێت كەبەپارەى حەڵال و رەنجى شان كڕدرابێت یان كەسێكى ئەهلى قەڵەم و سەقافەت ئەوكتێبانەى كردبێتە دیارى نەك پیاو كوژ و زاڵم،من بەدڵنیایەوە دەیڵێم تاكە یەك كتێبیش لەوانەچییە بەپارەى گیرفانى خۆى نەكڕدراوە هەمووى پارەى یەكێتیە و هەمووش دەزانن داهاتى یەكێتى لەكوێوە دەست دەكەوێت ..ئامۆژگاریشم بۆ ئەو برا پێشمەرگە دێرینە هەیە كە قەت باوەڕناكەم پێشمەرگەى دێرین بێت،لەبەر ئەوەى لەسەرانسەرى كوردستاندا بگەڕێ دووپێشمەرگەى بەویژدان و خاوەن هەڵوێست نابینیتەوە نەك داكۆكى لە قالەى حەمەجان بگرە لەیەكێتى وتاڵەبانیشى بكات ئەڵاهومە مەگەر كەسێك غەرقى دۆلارو مونیكاو ئافرەت بوبێت..پێشمەرگە دێرینەكە تۆ دەزانیت سەدان پێشمەرگەى قارەمان ودانەبڕِاوى وەكو قالە عەرەب وهاوڕێكانى هەن لەبرى ئەو هەموو قوربانى تێكۆشان وخەباتەى بۆیەكێتیان كرد ئێستا بەپلەى بەموچەیەكى سێ سەد و هەشتاهەزارى پاداشتیان دەدەنەوە لەولاشەوە حاكم قایەرى ئاشنات لەموقابیلى یەك شەوێك رابواردن لەگەڵ سۆزانیەكدا مۆنیكاى ئاخر مۆدیلى بۆدەكڕێت.هیوادارم كە ئیدى واز لەو نوسینانە بێنیت ئەمە دواین نوسیتنان بێت چونكە سەردەمى هەڵخەڵەتاندن و فریودان و دەمامك لەروو كردن وئارایشتكردنى رووى ناقۆڵاودزێوى ئەو كەسانەبەسەر چوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە