کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تانكەرەكەت ئەى خولە نەزان

Sunday, 08/07/2012, 12:00



كەم رۆژ هەیە سودفه‌ نه‌کات نەڵێن لەسەرێگاى دەرەبەندیخان پیًكدادانى ئوتومبیل روویداوە و تیایدا چەند كەسێك بونەتە قوربانى بِروا بەكەن چەندین ساڵە ئەو رێگا یە بەرێگاى مەرگ و شەرەتفەنگ ناوبانگى دەركردوە ،تاكو بۆخۆت سەردانى نەكەیت و بەچاوى خۆت سەقەتى و بێ سەروبەرى رێگاكەوە تەسكى و باریكى نەبینى نازانیت حاڵى چۆنە، كە چاوت بە وێرانى و هەڵوەشاندنى قیرەكەو رێگاكە ئەكەوێت یەك بەخۆت قەستە بە كامى دڵى خۆت جنێو بدەیت بۆ هەموو ئەو كەس و لایەنانەى ئەمڕۆ لەكوردستاندا حاكم و بالاًَدەستن ، لاى هەمووتان روون و ئاشكرایە كەبەشى زۆرى كارەساتەكانیش بەهۆى ئەو تانكەرە نەوتە قاچاغانەوەیە كە موڵك و ماڵى موسئولینە تاكو ئێستا چەندین كارەسات و دیمەنى جەرگ بڕمان بینى ،چەندین مناڵ بێ باوك كران،چەند خێزان هەر پوكانەوە تیاچوون و ئەسەریان نەما، بەڵام تاكو رۆژى ئەمڕۆ هیچ كام لە بەناو دەسەڵاتداران خۆیان ناكەنە خاوەنى ئەو گرفتەو بیر لە رێگا چارەیەك ناكەنەوە، تۆ بڵیى خەڵك و هاوڵاتیانى ئەم وڵاتە هێندە بێ نرخ و بێ رێزبن و وەكو مێگەلە مەڕ بكرێنەقوربانى تەنكەرەكانى خولە سەنگاوى هێروى بلەى ئەحەرەشى گۆپاندروو كەسیش زات نەكات بڵێت لەل؟،.بەڕاستى شەرم و عەیبو شورەیى یە ئەگەر ئەو كارەساتە لەهەروڵاتێكى دنیادا بوایە گەر سەرلەبەرى كاربەدەستانى حكومەت ئیستیقالەیان نەكردایە ئەوا بەدڵنیایەوە كەسى بەرپرسى یەكەم یەكسەر وازى لە پۆست و دەسەڵات دەهێنا و ئەو لەكە شەرمەزارییەى لەسەر تەویلى خۆى لادەبرد، بەڵام لێرە لەم وڵاتى پڕ لەوەزیر و پەرلەمانتار و مسئولى بێ هونەر حیكمەتەدا هەركەس بۆخۆى كوێخایەكە هەر هەموویان خۆیان لەسەرو یاساو حكومەت لێپرسینەوە دەبینین بەكفرنەبیت خۆیان ئەخەنە ئاستى خالقى عەرشى عەزیم، جاران هەموومان ترسمان لە دەزگاكانى ئاسایش و دژەتیرۆر و زانیارى و پاراستن هەبوو مەكۆ و شوێنى ئەوانە ببوونە كونى رەش و تاریك و خەڵكیان بەرەو چارەنوسى نادیار ئەبرد ،بەڵام ئەمڕۆ سەربارە ئەوە خەمێكى دیكەشمان زیادیكردوە خەمى ئەو تانكەرە نەوتانە كە ترس و تۆقاندن و زیانەكەى بۆ ئێمەیە و داهاتو خێرەكەشى بۆ بەرپرسانە ،تۆ بڕوانە هەر هەموو بەناو مسئولەكان لەو گەندەلێ و دزى و بەقاچاغ بردنى نەوتەدا شەریكن بڕواناكەم تاكە یەك نەفەر هەبێت لەو تاڵانیەدا پشكى نەبێت و مانگانە بڕێكى پاش دۆلار نەخاتە تەنكەى باخەڵیەوە، ئەمە چیە كاكم چەند ساڵێك لەو شاخ و كێوە بەناو كوردایەتى كردووە، كوردایەتى چى؟؟كوا بۆ هەتا ساڵى 95یش ئەو گزگلانە لە كونى دەرزیشەوە بۆدیار نەبوون؟؟ بەڵام لەسایەى فەزڵى تەكەتول و بێناموسى و دزى و راوە رووت وەكو قارچك هەڵتۆقین و دەركەوتن و بوونە بۆرە و چەورەىگۆڕەپانەكە، ئێستا هەرهەمویمان بەدەقیقە و سەعات پێ دەفرۆشێنەوە وخولەوشێخ جەعفەر و پێڕەكەى لەبن هەر بەردێكا پشقلێكیان كردبێت ،یان چوبێتنە هەر ماڵێكەوە بێناموسى و دەستدریّژیان كردبێتە سەر هەر ژنێك و، یان هەر تاڵانى و كوشتن و فەلاقەیەكیان ئەنجام دابێت ،یان چەند كەسیان لە شەڕى براكوژیدا كوشتیبێت ،ئەمڕۆ بە چالاكى و قارەمانى و پاڵەوانى بۆیان ئەژماركراوە و لەبرى ئەو رۆژگارە پڕ خەجاڵەتی و شەرمەزاریانە هەر رۆژى 5 بۆ10 هەزار دۆلاریان بۆ حساب كراوە.من هیچى دیكەم نیە لەگەڵ ئەو گەمژەو نەفام و نەزاندا تەنها هێندە ئەڵێم كاكینە قیروسییا لەسەر و ماڵى خەڵكى جار بەجەهەنم با رۆژى دە پانزەیەك كەلە پاچەبن و شین وتەعزێ بخەنە ناو ماڵانەو چەندەها مناڵ لە نازى باوكیان بێ بەش بكەن، قوربكەن بەسەر عالەمان ئەوانە بەنەزەرى ئێوە مرۆڤ نین و مافى ژیانیان نیە بۆیەوا بەبێ بایەخ و كەم و سووك و بچوك سەیردەكرێن و هیچ حسابێكیان بۆناكەن ، بەڵام هەر هیچ نەبێت لەبەر خاترى تەنكەرە جوان و پر لەنەوتە خاوەكەى خۆتان ، من خەمى ئەوەمە دەڵیم با زوو زوو تەنكەرەكان وەرنەگەڕێن و لەجادە لانەدەن و قڵپ نەبنەوە و نەسوتێن چاكترە جادەكە بكەنە دووساید ئەزانن كە بوو بەدووساید ئەوكاتە ئەتوانن تەنكەرەكانیش گەورە بكەن یان مەقتورەیان لێ ببەستن ؟ هەروەها ئەوەش بزانن بە خێراتیش و سەلامەتریش ئەگەنە شوێنى خویان و ئەو كاتە ئیدى سەیارەى هاوڵاتیانى چاوپیس و تەماعكاریش لەداخ و رقدا خۆیانى پێدا ناكێشین . وەیان بۆچى وەكو زەمانى سەدام ئەو جادەیە ناكەنە تایبەت و عەسكەرى و موحەڕەمە و تەنها هەر بۆ تانكەرەكانى بەڕێزتان بێت ، خۆئەگەرترسى خەڵكتان هەیە من بەدڵنیایەوە پێتان دەڵبَم هیچ خەمى خەڵكتان نەبێت خەڵك زۆرزانە و پەكى ناكەوێت رێگاى دیكە ئەدۆزێتەوە هەر نەبێت بەوڵاخ وئەسپ و شت هاتوچۆ دەكات ئەو دەمە هەردولاتان قازانج دەكەن و لەزەرەو زیان بەدور ئەبن.


Chato. [email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە