نەخێر وەزیرى داد هێشتا ماوە شتى باشتر بكات.....
Monday, 05/04/2010, 12:00
ماوەیەكە وەزیرى داد لە چوار چێوەى بەكارهێنانى دەسەڵاتى خۆى كەوتۆتە گواستنەوە و لادانى كۆمەڵێك بەڕێوەبەر و بەرپرسى بەش لە دیوانى وەزارت كە وەك بەستەلەكى باكوور چەندین كابینەیە لەم شوێنەن . ئەمەش وەكو حەقێكى هەموو وەزیر و كاربەدەستێكە كە دەچێتە شوێنێك بۆ باشتر بە ڕێوە چوونى كارەكانى ئەو ستافە بگۆرێ كە لە چواردەوریەتى بەمەرجێك نەچێتە چوار چێوەى تۆڵە و تۆڵە كردنەوە.
بەڵام بەداخەوە لێرەو لەوێ لە زۆر كۆرو كۆبوونەوە بە شێوازى زۆر قسە لەسەر ئەو گۆرانكاریانە دەكرێ , كە گوایا وەزیرى داد بە ناحەق ئەم گۆرانكاریانە دەكات , بۆیە پێویستە لێرە خاڵ لەسەر پیت دابنێت.
- سەبارەت بە لادانى بەڕێوەبەرى كارگێرى وەزارەت ئەوەندى ئەو بەڕێوەبەرە پارتیە باوەرناكەم مەگەر كاك پشتیوان سادق ئەوندە پارتى بێت . بەڵام لە تامى دەركردبوو كورەكانى بە هەموو كوچە كانى وەزارەت لە پرسگەوە بۆ نووسینگە بڵاوكردبووەوە. بۆیە وەزیرى پێشوو تر جورئەتى ئەوەى نەدەكرد لاى ببات نەوەك پارتى بیكاتە تەقە لەسەرى كەچى وەزیرى تازە بەبەكارهێنانى دەسەڵاتى خۆى هەستا بە لادانى و حەقى خۆیەتى.
- سەبارەت بە بەڕێوەبەرى خۆیەتى ئەو ئافرەتەى لەوێ بووە وایە ئیش كەربووە بەڵام ئەگەر ڕێز لە مراجع نەگرێ و ئسلوبى نەبێت ئەوا هەموو چاكەكانى سفر دەكاتەوە. ئەوەى هاتۆتەى جێگای نەهاتۆتە سەر كەس بەڵكو هاتۆتەوە جێگا كۆنەكەى خۆى كە دواى ئەوەى مۆڵەتى دایكایەتى وەرگرێ هاتەوە یەكێتى لێ ى وەرگتەوە. و دەریان كرد بۆ فەرمانگە نادادیەكانى (ماڵى پیاوانى كۆسرەت و ئەرسەلان).
- بۆ ئەوەى لاى هەموو لایەك روون بێت ئەگەر وەزیرى داد مەبەستى دەست تێكەڵ كردن بێت لەكارى بەڕێوەبەرایەتیەكانى تر ئەوا دەبێت یەكەم كەس بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى فەرمانگەكانى داد بێتە خوارى كە بۆ ئاراستەكردنى نووسراوێك بۆ بەڕێوەبەرایەتى وەقایع كە لە قاتى سەروو خۆیانە نووسراویان ناردبووە بەرید پاش 20 رۆژ ئینجا گەیشتە شوێنى مەبەست كە ئەگەر بەدەست بوایە بە یەك دەقیقە دەگەیی. دەست خۆشى لەوەى ئەم نووسراوەى واژوو كردووە نەى خوێندەوە.
- نموونەیەكەى زەقى تریش ئەگەر وەزیرى داد مەبەستى دەست تێوەردان و سەرگەردانى بێت بۆ وەزارەت ئەوا تاكو ئێستا كە ئەنجوومەنى شورا نیسابى قانوونى تەواو نەبووە لەبەر نەبوونى كاندیدى شایستە. خۆ وەزیرى داد دەتوانێ كەسێك لە لاى خۆى دەست نیشان بكات بەڵام كارى لەو شێوەیە لە وەزیرێكى وەكو (رەئوف رەشید) ناوەشێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست