گۆردەكانى پاراستن بناسن لەنێو كۆمپانیاكانى نەوت و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بەنموونە UN

Thursday, 26/01/2012, 12:00


گومانم لەوەدا نیە كە زۆربەمان ئاشناین بە زاراوەى گۆردە لەنێو كەلتوورى كوردەوارى، بەڵام بەپێویستى دەزانم دووبارە پێناسەیەكى كورتى بكەمەوە بەتایبەتى بۆ ئەو كەسانەى كە گوێیان لەو دیاردە ناشیرنەى نێو كۆمەلگا نەبوە.
گۆردە بەوكەسانە دەگوترێت كەوا لەبەر نزمى ئاستى كەسایەتیان پەنا بۆ كارى قێزەوەن و ناشیرن دەبەن بۆ ئاغاكانیان بەمەبەستى خۆ ڕەپێشكردن و پەیدا كردنى سەرمایە لەسەر حسابى خەڵكانى تر. بەم شێوەیە انسانى گۆردە هەڵدەستێت بەڕازاندنەوەى شەوە سوورەكانى ئاغا و گەورەکانیان بەهێنانى لەشفرۆش و خۆ فرۆش. هەروەها كارێكى ترى گۆردە ئەوەیە دەبێتە چاوساغى ئاغاكەى بۆ تێكشكاندن و ناو زڕاندنى خەڵكانى خاوەن ڕابردوو پاك و كەسایەتى لەنێو كۆمەڵگادا، ئەم جۆرە گۆردانە هەر لە كۆنەوە ڕاستەوخۆ كارێگەرى زۆر خراپیان كردۆتە سەر كۆمەلگاو هەر ئەمانەشن بوینە هەوێنى مانەوەو درێژەپێدانى حوكمى دیكتاتورو دزو جەردەكان.
انسانى گۆردە (هەرچەندە ستەمە پێیان بڵێى ئینسان یان پیاو) هەردەم چاوشۆڕە، درۆزنە، داوێنپیسە هەموو شتێك دەكات لەپێناو مانەوەى خۆى و هەمان سیفەتى ئاغاكانى هەلگرتوە.
پارتى و یەكێتى پڕ بووە لە نموونەی ئەم گۆردە چاوشۆڕانەو پەلیانهاویشتۆتە نێو هەموو كۆڵەگەكانى كۆمەڵگەى كوردستان بەڕێكخراوە مرۆیى و نێودەوڵەتى یەكانیشەوە وەكو UNAMI, NDI, MAG, UNDP, UNOPS, UNICEF, UNFPA, UNIDO و كۆمپانیا نەوتیەكان.
لە UN چەند كەسانێك هەن زۆر بە ئاشكرا كارى نابەجێى سیخوڕى دەكەن بۆ پاراستن، گرنگترین كارەكانیان ئەوەیە كەوا ئەگەر كارمەندێكى ناوخۆى واتە كورد زمان ئەگەر بیانەوێت تووشى كێشەى بكەن ئەوا ناوى دەنێرن بۆ دەزگا تایبەتییەكانى خۆیان و ئەوانیش بە نووسراوێك یان بە شەفەوى بە لێپرسراوانى UN ڕادەگەیەنن كە ئەم شەخسە گومان لێكراوەو لاى ئەوان پەسەند نییە بۆیە داوادەكەین كەوا بەزووترین كات دەبێت لەكارەكەى لاببرێت. نموونە بۆ ئەمە چەند كەسانێك وەك (ه. ق) و (ن. ش) لە UNAMI هەوڵیاندا كەسێك بەناوى (أ. ح) كە گوایا جێگەى گومانى ئەوانە و گێچەڵیان پێكرد و خەریك بوو لەخشتەى بەرن، بەڵام بەهەوڵى چەند كەسانێكى خاوەن هەڵوێست، كارە گڵاوەكانیان پوچەڵ كرایەوەو شەخسى لێپرسراوى یەكەمى UN تەداخولى كردو نەیهێشت ئەو برادەرە دەربكرێت. ئەوەى شایانى باسە ئەم دوو كەسە گڵاوە چڵكاو خۆرە یەكەمیان (ه.ق) پۆلیس بووە لە لاى پارتى كەس نازانێت چۆن لەناكاو بەرزكرایەوەو ئەم پۆستەى وەرگرت، خاوەن كەسایەتیەكى زۆر لاوازەو تەنها كارى ماستاو ساردكردنەوە و هین لێسینەوەى بیانیەكانە، بەلام دوەمیان (ن ش) زۆر ناسراوە كە بۆگەنترین گۆردەیە و هەموو كەس و كارەكەى كۆنە بەعسى و بێ موڕاڵ و شەوانە لەلاى كەریم سنجارى دەبینرێت. من دەلیلى تەواوم پێیە بۆ ئەم وتانەى سەرەوەو ئەگەر ئەوانە واز لەو كارە قێزەوەن و نامۆیانە نەهێنن ئەوا لە ئەلقەى داهاتوودا ناوى هەموویان ئاشكرا دەكەم.
لەبەشى دووەم سیخوڕى پاراستن لە نێو كۆمپانیا نەوتییەكان ڕوون دەكەمەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە