ئیسرائیل ستەمكارە یان وڵاتەئیسلامێەكان؟

Monday, 02/01/2012, 12:00






لەساڵى 1947ز كە وڵاتى ئیسرائیل دروستبووە تاوكو ئێستا جینۆسایدى ترسناكى وەكو وڵاتە ئیسلامیەكان نەكردووە.
نموونەكان:- لەلیبیا: لە بەندیخانەیكدا هەزاروپێنج سەد بەتەزووى كارەبا لەناویبردن.
لە سوریا: هەر بەهاتنى سەرحوكمى بنەمالەى ئەسەد كوردوعەرەب كوشتوو بركران بۆ نموونە لەساڵى1982شارى حەما قەتڵ وعام كرا كەپانزەهەزارمرۆڤ كوژرا تەنانەت مناڵى ساواى سەربێشكەشیان شەهیدكرد وە رەگەزى بارى شارستانى لە كوردسەندبووە كە لەهەمووخێروبێریكى ئەووڵاتە بێ بەشكران وە لەوكاتەو تا ئێستابەبەردەوامى ستەم لەكورددەكریت وەتا ئێستا رۆژانە زیا لەسى كەس دەكوژرین وەلە ماوەى نۆ مانگدا زیا پێنج هەزاركوژراون بەدەسى هێزەكانى ئەسەد.
لە حكومەتى ئیسلامى سودان :ستمێكى زۆر لە كریستانیەكانى دارفوردەكرا كەكوشتوبروتاڵان كردنى ماڵەكانیان دەكرا.
لەئێران:بەبەرداومى كورد دەكوژریت لە سایەى ئەوحكومەتەئیسلامیەدا.
لەوڵاتى ئێراقى سونیدا:هەشتاساڵى ڕەبەق ستەم لەكورد دەكرێت تائێستاشى لەگەلدابێت كە لە شارەكانى جەلەولاوسەعدیەدا.
ستەمەكانى سەركوردى باشور(كوردستانى ئێراق):لەچەن چركەساتێك پێنج هەزار پەپولەى شارى هەڵەبجەشەهیدكران,چوارهەزاروپێنج سەد(گوندوشاروشارۆچكە)تێكدران وروخێندران,نزیكەى چوارهەزارمزگەوت روخێندران و نزیكەى شانزەهەزارقورئانى پیرۆزسوتێندران,سەدهەزارمرۆڤى كورد زیندەبەچاڵكران لەگەنج وپیرولاو لەناوبران,وەهەشت هەزاربارزانى ئەنفالكران,وەزۆربەى شوێنەكانى كورد تەعریب كران.
لەتوركیاى دەسەڵاى ئیسلامى تیرۆرست:كورد شەهید دەكرێن(باكورى كوردستان)كوردستانى توركیا,تەنانەت دەسى لە مناڵى شەش مانگیش نەپارەست,وە بەردوامى شاخ ودەشت كێودەرى كوردستان دەسوتێندرێت كەهەمووگیان لەبەران درخت لەناودەبرێت ژینگەى كوردستان پیس دەكات,وەشەهیدكردنى پێشمەرگەكانى (پەكەكە)بەچەكى كیمیایى وەشەهیدكردنى چل گەنجى بێتاوان شارى شێرناخ لە29.12.2011.
بەراودكاریك لەنیوان ستەمەكانى وڵاتى جولەكەو وڵاتەئیسلامیەتیرۆرستەكانى خۆرهەڵاتى ناوەراست:
*لەوەتى ئیسرائیل دروست بووە جینۆسایدى ترسناكى بەرامبەر گەلى فەڵستینى نەكردووە,نموونە كاتێك لەساڵى2008ئیسرائیل هێرشى كردە سەر شارى غەزەى فەَستین لەماوەى 21رۆژدا1400كەس كوژران دوو مزگەوت بەركەوتن بەنزیكەى 100قورئانى پیرۆز سوتێنرا.
بەڵام لەزۆربەى وڵاتەئیسلامیەتیرۆرستەكان بۆ نموونە:
-لەچەندچركەساتێكدا پێنج هەزار پەپولە شەهیدكران لەشارى هەڵەبجە.
-چوارهەزاروپێنج سەد گوند وێران كران,كەنزیكەى چوارهەزار مزگەوت رووخێنران ونزیكەى بیست هەزارقورئان سوتێنران.
-وە نزیكەى سەوپەنجاهەزار گەنج و پیرو لاو و ژن و مناڵ زیندە بەچاڵكران.
خۆتان حەكەم بن كە كێ تیرۆرستە جولەكە یان وڵاتە ئیسلامیەكان؟
بۆیە من داوا لە ولایەتە یەكگرتووكانى ئەمریكا و یەكێتى ئەوروپا دەكەم كە هەرێمیك بۆ هەریك لە جولەكەو مەسیحى دروست بكەن لە كوردستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە