کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكردنه‌وه‌یه‌ك، له‌سه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی (سه‌رباز هه‌ورامی) و ئاشكراكردنی نهینیه‌ك!

Monday, 20/12/2010, 12:00


ئه‌مرۆ رۆژی دووشه‌ممه‌، به‌رواری ٢٠ی١٢ی ٢٠٠١٠ ، له‌ ژماره‌(٩٣٠) ی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر له‌لاپه‌ره‌ی(٢ ٩) به‌شی ناوخۆ، سه‌رباز هه‌ورامی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌زیلانه‌و گاڵته‌جاڕیانه‌ی بلاو كردۆته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ له‌ ژێر فشارو هه‌ڕه‌شه‌دا، ئه‌و له‌ خۆكاندید كردنی بۆ سه‌ركرداه‌یه‌تی پارتی نه‌كشاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی نێچیره‌ڤان كشاوه‌ته‌وه‌!
خوینه‌رانی ئازیزی كوردستانپۆست
ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی
ئه‌ندامانی پارتیو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی
ئه‌مرۆ هه‌ر كه‌ ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌م له‌ ڕۆژنامه‌ ڕووزه‌رده‌كه‌ی هه‌ولیر، كه‌ ده‌زگای پاراستنی تیرۆرست ده‌ریده‌كات، نه‌ك ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی!
تووشی شۆك هاتم چۆن سه‌رباز هه‌ورامی شه‌رم وشوره‌یی ونه‌كرد، كه‌ ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ی دا، له‌كاتیكدا زیاتر له‌ ١٧٠٠ ئه‌ندامی كۆنگره‌ وجودی هه‌بووه‌، له‌كاتی پرۆسه‌كه‌داو، له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ره‌شه‌و فشارو چاوسوركردنه‌هوانه‌ی خودی مه‌سعود ساخته‌كارو مه‌سرۆری تیرۆرست و ئه‌ندامانی ده‌زگا به‌دناوه‌كه‌ی پاراستن بوون، كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌وتوبونه‌ ناو حه‌شاماتی ناو ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه‌ بۆ دژایه‌تی باله‌كه‌ی نیچیره‌ڤان بارزانی، به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك كه‌ فازیل میرانی كه‌زانی و هه‌ستی كرد، خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ قشه‌مه‌ریات و گألته‌جاری و یاری بۆكێنه‌ی ده‌ستی منداڵه‌كانی پاراستنه‌وه‌، خێرا بریاری خۆكشانه‌وه‌ی له‌ كاندید كردن داو، ئارامی و هیۆری ناو هۆڵه‌كه‌ی هه‌ڵته‌كاند!
ده‌بوو سه‌رباز هه‌ورامی خۆی بێده‌نگ بكردایه‌و، ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ پرشه‌رمه‌زاریه‌ی نه‌دایه‌، چونكه‌ هه‌ر ئه‌و نه‌بوو له‌ ستافه‌كه‌ی نیچیره‌ڤان له‌لایه‌ن منداڵه‌كانی بارزانی و پاراستنه‌وه‌ (فۆرمی خۆ كاندید) كردنیان لێسه‌ندنه‌وه‌، ئێمه‌ ئاگاداربووین كه‌ مه‌سعود وه‌رقه‌یه‌كی دایه‌ ده‌ست نێچیره‌ڤان بۆ جیبه‌جیكردن!!
له‌و وه‌رقه‌ زه‌رده‌ی مه‌سعودا، ناوی هه‌ریه‌كه‌ له‌:
سه‌رباز هه‌ورامی
سه‌ركیس ئاغاجان
دكتۆر نوری سه‌نجاری
فه‌لاح مسته‌فا
ئیجرا بارزانی
عیسمه‌ت ئه‌رگووشی
.....تیدابوو، كه‌نابێت خۆیان كاندید بكه‌ن؟!
هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش له‌وانه‌ ، فه‌ریق شیروان و شێخ زرار به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆنه‌ ئه‌من و به‌عسی و پیاوی به‌عس بوبوون، و(حسێن كه‌لاری) گه‌وره‌ دزه‌كه‌ی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێریش فۆرمه‌كه‌یان لێوه‌رگرته‌وه‌!
خوینه‌رانی ئازیز...
له‌و ساته‌وه‌ كیرڤی گه‌مه‌كه‌ گۆڕدرا، كه‌ نیچیر وه‌ك مندالیكی مراهیق دانه‌ویه‌وده‌ستی مه‌سعودی مامی ماچ كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ كیشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌ر لیبووردن كه‌وتبێ!
ویرای هه‌موو ئه‌مانه‌..كاتێ مه‌سعود زانی بادینانیه‌كانی سنوری دهۆك بێ به‌شداربوونی فازیل میرانی ده‌نگ ناده‌ن، داوای كردبوو له‌ میرانی خۆی كاندید بكات، چونكه‌ مه‌سجیكی هه‌ره‌شه‌یان به‌ محه‌مه‌د موحسین كه‌تانی به‌رپرسی لقی ئامێدی به‌ده‌ست گه‌یشتبوو، گه‌ر میرانی به‌شداری نه‌كات، ئه‌وا هه‌موویان سه‌حب ده‌كه‌نه‌وه‌!
لێره‌وه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ نیچیر پیاوێكی زۆر لاواز بووه‌ له‌ خۆ دروست كردن و، پشتیوانی كردنی كاندیده‌كانی و، تا ئه‌وه‌ی عه‌لی عه‌ونی كه‌زانی وه‌زعی زۆر خراپه‌ ، مه‌سجیكی به‌یعه‌تی بۆ مه‌سرۆری تیرۆرست ناردبووه‌، كه‌ ده‌بێته‌ پاراستن و، ئه‌وجا ئه‌وانیش ده‌نگیان بۆ كۆكرده‌وه‌!
ده‌زگای پاراستن به‌ هه‌موو توانایانه‌وه‌ هه‌وڵیان دا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م مه‌حمود محه‌مه‌د كه‌ به‌ كوتله‌ی میرانی و نیچیر ناسرابوو ده‌نه‌چێت، كاتێ مه‌سرۆر لبه‌رچاوی هه‌موومان ئیعازی دایه‌، منداڵه‌كانی پاراستن تا دژایه‌تی بكه‌ن، به‌ڵام ڕه‌وه‌ندی برای نیچیرو هه‌وڵی میرانی ئه‌وسا ده‌رچوو!
ئه‌وه‌بوو تۆڵه‌ی خۆیان له‌ محه‌مه‌دی مه‌لا قادر خه‌زوری مه‌حمود محه‌مه‌د كرده‌وه‌و، نه‌یانهیشت ده‌ربچیت!
پێموایه‌ مه‌لا محه‌مه‌د پیاویكی به‌ته‌مه‌ن بوو، ده‌بوو خوی بكشایه‌ته‌وه‌، كه‌ چه‌ند ڕۆژپێش ئه‌و واده‌یه‌ پیان وتبوو، جارێكی دیكه‌ پیناخه‌یته‌وه‌ ناو مه‌كته‌بی سیاسی مه‌گه‌ر به‌ میوانی بیت!
بۆ ویژدان ده‌لێم مه‌لا محه‌مه‌د رۆژێك له‌ ژیانیدا خیانه‌تی نه‌كردووه‌و هه‌ر دوای ماڵی مه‌لا كه‌وتووه‌، به‌ڵام بێویژدانی له‌ كوشتنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسماندا به‌وته‌مه‌نه‌وه‌ كرد، كه‌ ده‌یویست پاساو بۆ منداڵه‌كانی مه‌لا و مه‌سعود بهینێ
ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ خوین گه‌رمه‌یان تیرۆر نه‌كردووه‌، ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه‌ی كوردستانیان زۆر گرنگ بوو، نه‌ده‌بوو خۆی بكاته‌ محه‌مه‌د سه‌عید سه‌حافی بنه‌مأله‌، كه‌ تیرۆرست نین، خۆ هیچ كه‌سێك ئه‌وه‌ندی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د شاره‌زای ماڵی مه‌لا و كوره‌كانی نه‌بووه‌، كه‌ چۆن فاخر میرگه‌سوری و شێخ محه‌مه‌دی هه‌رسینی و چه‌ندانی دیكه‌یان به‌ ئاشكرا به‌ بڕیاری مه‌لا تیرۆركرد، خۆ ئه‌و ئاگاداربووه‌، كه‌ به‌ بریاری مه‌لا كه‌مال سابیری خه‌ڵكی سلێمانی ته‌قه‌ی له‌ ناهیده‌ی شێخ سه‌لام دایكی دكتۆر ڕۆژ كرد!
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا مه‌سعود ماوه‌ی دا تا زۆرترین پیاو خراپ و ئه‌نفالچی و به‌عسی نه‌ك هه‌ر به‌شداری كۆنگره‌ بكه‌ن، به‌ڵكو ژماریه‌ك له‌ خائینانه‌و نه‌وه‌كانیان بوونه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نوێی پارتی، له‌وانه‌:
هۆشیار زیباری ....، كه‌ خاڵی مه‌سعوده‌و باوكی بۆ ماوه‌ی ٣٠ ساڵ گه‌وره‌ جاشی رژێمی به‌عس و ئه‌وانه‌ی پیش به‌عس بوو!
سیروان سابیر بارزانی.......برازای مه‌سعود، هه‌موو كورد ده‌زانیت كه‌ سابیر و عوبێدڵاو لوقمان جاشی به‌عس بوون/ كه‌ دووجار خیاه‌نتیان كرد یه‌كیان له‌ شورشی كورد ئه‌وی دیكه‌یان له‌ باوكیان!
نه‌زهه‌ت حالی....... كۆنه‌ جاشی ڕژێمی به‌عس بوو، هه‌موو جارێك عیسمه‌ت ئه‌رگووش ومحه‌مه‌د ئه‌مین بارزانی به‌ ئاشكرا هاوارده‌كه‌ن كۆنه‌جاشێك جێگه‌ی به‌ هه‌مووان له‌ق كردووه‌!
عه‌لی حوسین سورچی....كه‌ هه‌موو به‌ره‌باه‌كانی جاشی سه‌دام بوون!
هیمن هه‌ورامی... ناسراوه‌ به‌ كوری ئه‌حه‌مه‌د ته‌نزیلاتی هه‌ڵه‌بجه‌یی كه‌ له‌ ساڵی ١٩٧٤ وه‌ په‌ویه‌ندی به‌ ئه‌منی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ هه‌بووه‌و، تا ئه‌وه‌ی دووجار به‌ خزمه‌تی فه‌ریق رۆكن سابر دوری و، حاجی عه‌بدی زربرای سه‌دام كه‌تووه‌!
دلشاد شه‌هاب ئه‌رگووشی ...... سه‌ربه‌ ئیستیخباراتی هه‌ریر بووه‌و، معته‌میدی ئه‌منی شیمایش بووه‌ له‌ هه‌ولێر!
هیوا ئه‌حه‌مه‌د مسته‌فا....دارێژه‌رو پیلانگیری تیرۆركردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌و دكتۆر عه‌بدولستار ساڵح شه‌ریڤ له‌ناو كه‌ركوداو، باوكی جاشی برایم ئاغای سه‌ركه‌پكان بووه‌ و، برای حه‌سه‌ن ئه‌حه‌مه‌د مسته‌فایه‌، كه‌ سكرتیری سه‌رباز هه‌ورامی یه‌و، ماوه‌یه‌ك له‌ناو په‌كه‌كه‌ بووه‌و، دوای ئه‌وه‌ی به‌ نهینی په‌ویه‌ندی به‌ پاراستنه‌وه‌ هه‌بووه‌، ٤ ڕۆله‌ی به‌ ئه‌مه‌كی گه‌ریلاكانی به‌ پیلانێكی خوێناوی پاراستن شه‌هید كردووه‌، كه‌ یه‌كیان هه‌ڤأل حاجی دیار به‌كری بووه‌!
خه‌سرۆ گۆران... كه‌ باوك و خوشكه‌كانیشی له‌ سنوری گورانه‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر_ موسڵ به‌عسی و جاش و تاوانكاری ئه‌وكات بوون..خوشكه‌كه‌ی كرایه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای مامۆستایانی هه‌وڵیر كه‌ ڕه‌فیقه‌ حزبی به‌عس بووه‌!
ئه‌حمه‌د كانی.....به‌عس و سیخوڕی ده‌زگای ئه‌منی هه‌وڵیر بووه‌و هه‌موو هه‌وڵیریه‌كان ده‌یناسن!
نازه‌نین حه‌مه‌د وسو....باوكی ئامر مه‌فره‌زه‌ی خاسه‌ بووه‌و دوایش موسته‌شاری جاش ئه‌نفالچی!
نه‌جات عه‌لی فاتم.....ئه‌م گه‌نجۆكه‌یه‌، باس له‌ باری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌وڵیریان جیده‌هیلین، ئه‌مه‌ ئه‌من و معته‌میدی ئه‌من بووه‌ سه‌ربه‌ نه‌قیب عه‌بدولا به‌رپرسی شعبه‌ی ٣ی سیاسه‌ی ئه‌منی هه‌ولیر، دوای ڕاپه‌ڕین بووه‌ یه‌كیتی و ، پاشان كه‌زانی كۆسره‌ت ره‌سول ده‌یویت لسه‌ر خویرایه‌تی ڕۆژانی به‌عس سزای بدات بووه‌ پارتی و كوڕی بارزانی و، له‌ شه‌ڕی ناوخۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ رۆژانی به‌عسی وه‌بیرهاتبێته‌وه‌ كون به‌ كون به‌ دوای ماڵه‌ یه‌كێتیه‌كاندا ده‌گه‌را، و له‌دوای ئه‌وه‌ی پارتی ورده‌ وه‌رده‌ خه‌ریكی هه‌ولێر چۆل كردنبوو، نه‌جات عه‌لی فاتم له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی ماڵه‌ مه‌سوله‌كانی پارتی ناو ئه‌مین عامه‌كان تالانكرد، دوایش وتبووی جه‌ماعه‌تی كۆسره‌ت تألانی كردووه‌، ئه‌م زانیاریه‌ له‌لایه‌ن شیرۆانی سمكۆ عه‌لی یه‌وه‌ درایه‌ مه‌سعود بارزانی و، هه‌روه‌ها نه‌جات به‌ گه‌وره‌ترین دزو تاڵانچی و ناسراوه‌، سه‌رانه‌ی له‌ زیاتر له‌ ٣٠ ده‌وڵه‌مه‌ندی ناو هه‌ولیر سه‌ندووه‌و، سه‌دان پارچه‌ زه‌وی له‌ گرده‌ ره‌شه‌ داگیركردووه‌، ئه‌وا وه‌ك حوسێن كه‌لاری گووتبووی: سه‌یره‌ نه‌جات به‌ قه‌ده‌ر هه‌موو به‌رپرسه‌كانی هه‌ولێر دزیكردوه‌و، ئه‌مڕۆش بۆته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی!
ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆیه‌ نووسیوه‌ تا سه‌رباز هه‌ورامیه‌كانی ناو بنه‌ماڵه‌ سه‌نگی خۆیان بزانن، كه‌له‌لای بنه‌ماڵه‌و مه‌سعودو مه‌سرۆر جیگای نیشانه‌ی سه‌رسورمانن!
ئاشكراكردنی نهێنیه‌ك
شه‌وی ڕابردوو سه‌رباز هه‌ورامی به‌ دكتۆر وسو هه‌ورامی كارگیری لقی ١٢ی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ١٣ی ئه‌و سنورانه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌له‌بجه‌و هه‌ورامان و پشده‌ر كردۆته‌وه‌، كه‌ هه‌موویان به‌ په‌له‌ ئه‌و پارانه‌ی بۆم ناردوون بیگێرنه‌وه‌، كه‌ بریتیه‌ له‌و هه‌ریه‌كه‌یان(٣) مڵیۆن دیناریان وه‌رگرتووه‌، ئه‌مه‌ش عوزر له‌ قه‌باعه‌ت خراپتره‌و، ئه‌وانیش گوتویان، خۆ پاره‌ی دایكی نه‌بووه‌، پاره‌ی خه‌ڵکییه‌ و بارزانی دزیویه‌تی ‌و، به‌ ئێمه‌ش حه‌ڵاله‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە