ناشونالیزمی سه‌رده‌میانه له خزمه‌ت دۆزی کورد دایه
Tuesday, 28/04/2009, 12:00
فلۆرا
بۆ ده‌بێت ئێمه‌ی کورد له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه‌ناشونا‌لیست بین؟ ناشونالیزم زۆر جار ده‌به‌سترێته‌وه‌به‌راسیزم، به‌ڵام ئه‌مه‌بۆچونێکی هه‌ڵه‌یه‌چونکه‌ناشونالیزم پێچه‌وانه‌ی راسیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستیه. هه‌ڵبه‌ته‌من زیاتر مه‌به‌ستم له‌ناشونالیزمی سه‌رده‌مه که‌پێناسه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی وه‌رگرتوو به‌ڵام‌زۆر که‌س ئه‌مه‌ی بۆی هه‌رس ناکرێت و ناشونالیزم هه‌ر له‌گێژاوی ناوه‌ڕاسته‌کانی 1900 دا ده‌هێڵنه‌وه. ناشونالیزمی سه‌رده‌میانه‌جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کات که‌هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک خاوه‌نی پیرۆزی خۆیه‌تی و مایه‌ی ڕێزلێنانه. نه‌ته‌وه‌ی کورد، که‌خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌کی سیاسی به‌رچاوی نێوده‌وڵه‌تی یان ناوچه‌یی خۆی نییه و هه‌میشه‌ساو و سه‌وداکانی نێوان زل هێزه‌کانی جیهان و دووژمنه‌کانی کورد‌له‌به‌قوربانیدانی کورد ته‌واو بووه‌یان تائێستا له‌سه‌ر زه‌مینێک ناژی که‌سنوور و پانتاییه‌که‌ی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تتیه‌وه‌دانی پێدا نرابێت، ده‌بێت له‌ژێر چه‌تری بیر و تێڕوانینه‌کانی ناشونالیزمی ئه‌قلانیه‌ت و سه‌رده‌مدا کۆببێته‌وه‌و کورد و کوردستان بکاته‌مه‌به‌ست و ئارمانجه‌کانی. ئه‌مه‌لێره‌دا ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت که‌ئیتر نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بێته‌مرۆڤه‌باڵاکه‌ی نیتچه، به‌ڵکو ته‌نیا ئامرازێکه‌بۆ کۆکردنه‌وه‌ی تاکه‌کانی و دروست کردنی به‌ره‌یه‌کی پته‌و و خاوه‌ن بڕوا به‌ره‌و‌ئاقارێکی چاره‌نوسسازی.
ناشونالیزم له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی کۆمه‌ڵگا گه‌شه‌ده‌کات و کۆمه‌ڵگای هۆشیار تاکی ناشونالیزمی هۆشیار دروست ده‌کات، بۆ نمونه‌ڕۆژئاواییه‌کان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ناشونالیستن به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌قلانی و شارستانیانه. ئه‌م دیارده‌یه‌زۆر ڕاشکاوانه‌له‌بۆنه‌و پێشبڕکێ و فیستیڤاله‌کاندا ده‌بینرێت کاتێک تاکه‌کانی ووڵاتێک به شانازیه‌وه‌ئاڵاکه‌یان له‌سه‌ر ڕوخساریان ده‌کێشن و له‌کاتی سه‌رکه‌وتنه‌کانیاندا ده‌ڵێن ئێمه‌به‌هێزین، ئێمه‌نابه‌زین. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌هه‌ستێکی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت ئه‌ی چییه؟ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دژی هیچ نه‌ته‌وه‌و وڵاتێکیش نین، به‌ڵکو به‌ڕێز لێنان له‌مرۆڤه‌کان و ووڵاتانی تر گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به‌کۆمه‌ڵگا و ووڵاته‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی داخه‌زۆربه‌ی چه‌پ و گشت کۆمۆنیسته‌کانی کوردستان، پارتی و یه‌کێتی به2 حزبی ناشونالیستی کوردی ده‌ناسێنن به‌سه‌رکردایه‌تی مه‌سعود به‌رزانی و جه‌لال تاله‌بانی. تاڕاده‌یه‌کی زۆریش پێداده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌م بۆچونه‌و له‌هه‌موو کۆڕ و کۆبونه‌وه‌و سه‌میناره‌کاندا ئه‌م قه‌وانه‌ده‌ڕێسن. به‌ڵام ده‌بێت تێگه‌یشتنمان بۆیان هه‌بێت چونکه‌ئه‌گه‌ر کۆمۆنیسته‌کان جه‌لالی و مه‌لایی به‌دوو بزووتنه‌وه‌ی ناشونالیستی پێناسه‌نه‌که‌ن ئیتر قسه‌یان نامێنێت چونکه‌کۆمه‌ڵگای کوردی تا ئێستاش نه‌بۆته‌کۆمه‌ڵگایه‌کی پیشه‌سازی یان کشتووکاڵی تا به‌ئاشکرا چینه‌جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌سیستێمی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگادا بوونیان هه‌بێت. جگه‌له‌وه‌ش زۆرینه‌ی تاکی کورد به‌که‌مترین خوێندنه‌وه‌ده‌بێته‌هه‌ڵگری ئایدۆلۆژی و بیرێکی فه‌لسه‌فی که‌خۆی له‌خۆیدا ته‌مه‌نێکی زۆری ده‌وێت بۆ هه‌رسکردنیان. ئه‌مه‌ش وای کردووه‌هه‌ڵوێست و بۆچونی زۆری ئه‌م تاکه‌به‌ناو خاوه‌ن ئایدۆلۆژیانه‌له‌گه‌ڵ که‌ش و هه‌وای سیاسی کوردستاندا کامۆفلۆژ بکه‌ن نمونه‌ش ئه‌ندامه‌باڵاو به‌رچاوه‌کانی حیزبی شوعین که ئه‌مڕۆ بونه‌ته‌نۆکه‌ر و چیرۆک نووس و ئینشا نووسی بنه‌ماڵه‌یه‌کی خێڵه‌کی ناشارستانی گه‌نده‌ڵ، یان شوکردنی که‌ژاڵ ئه‌حمه‌دی کۆمۆنیست به‌سه‌رمایه‌دارێکی عه‌ره‌ب.
ئایا ده‌توانین مۆرکی ناشونالیستی له‌پارتی و یه‌کێتی یان باشتر بڵێین جه‌لالی ومه‌لایی بده‌ین که‌مێژوویان پڕه‌له‌کورد فرۆشی، خیانه‌ت و خۆخۆری. جگه‌له‌وه‌ی که‌له‌ماوه‌ی ئه‌م 18 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان:
زیاد له30000 ئافره‌ت له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتیان کوژراوه.
زیاد له10000 تاکی لاوی کوردیان له‌شه‌ڕێکی چه‌ند ساڵه‌ی بێ ئه‌خلاقانه‌کرده‌سووته‌مه‌نی ئه‌قله‌نه‌خۆشه‌که‌یان
ڕۆحی کوردایه‌تی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان له‌ناخی تاکی کوردا کوشت و سنووری نێوان جاش و پێشمه‌رگه، کوردپه‌روه‌ری کوردفرۆشیان سڕیه‌وه.
ئیفلیج کردنی بزاڤی ڕزگاری و له‌ت کردنی حزبه‌کوردیه‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستان.
ڕماندن و هه‌ره‌س پێهێنانی ژێر خانی ئابووری کوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژێرخانی ئابووری بنه‌ماڵه‌و خانه‌واده.
دزینی بودجه‌ی کوردستان و قۆرخکردنی بازاڕ و پرۆژه‌و ته‌نده‌ر و گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌کان.
ژێراو ژێر هه‌راج کردنی که‌رکوک و خانه‌قین و ناوچه‌دابڕاوه‌کانی تری کوردستان.
هانا بردن و گه‌ڕانه‌وه‌بۆ باوه‌شی دووژمنه‌کانی کورد له‌هه‌ر ئان و ساتێکدا که‌هه‌ست بکرایه‌به‌رژه‌وه‌ندی و بوونیان له‌مه‌ترسیدایه.
گۆڕینی که‌لتوری کوردی بۆ کولتورێکی گه‌نده‌ڵ و ئۆپۆرتۆنیستی و پاشگه‌ردانی
یان........هتد
به‌ڕاستی کاره‌ساته، گه‌وره‌ترین تاوانه، ئیفلاسی ئه‌قڵی مرۆڤه، ئه‌قڵێکی نامۆ به‌ئایدۆلۆژی و هزره‌فه‌لسه‌فیه‌کانه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو حیزبه‌به‌م باکگراونده‌وه‌به‌دوو حزبی ناشونالیستی بناسرێن. ئه‌م دیاردانه‌بونه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌کورد ببێته‌گه‌وره‌ترین دووژمنی خۆی و هه‌رگیز یه‌کگرتوو نه‌بێت، که‌ئه‌میش‌خۆی له‌خۆیدا گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
لا‌ی کۆمۆنیسته‌کان، ناشونالیزم و که‌پیتالیزم ترسناکترین و چه‌وتترین ئایدیۆلۆژین له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، ئه‌مه‌ش به‌پێی به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌قه‌کۆمۆنیستیه‌کان که‌ئه‌ویش جگه‌له‌یۆتۆپیایه‌ک زیاتر هیچی تر نییه. به‌ڵام هه‌ر بزاڤه‌ناشونالیزمه‌کان بوون که‌سه‌ربه‌خۆییان بۆ چه‌نده‌ها نه‌ته‌وه‌ی جیهان هێنا.ناشونالیزمی سه‌رده‌میانه‌کاتێک دروست ده‌بێت که‌کۆمه‌ڵگا و تاکه‌کانی هۆشیار و ئه‌قلانی بێت که‌ئه‌مه‌ش پرۆسێسێکی دوورودرێژی که‌لتوری و فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیری و ته‌کنۆکراتیه.
زۆر جار مێژوو خۆی دوباره‌ده‌کاته‌وه، یان ڕووداوه‌کانی مێژوو، که‌له کات و زه‌مه‌نی جیاوازدا ڕوده‌ده‌ن، له‌یه‌ک ده‌چن. بۆ نموونه‌تاڕاده‌یه‌ک لێکچونێک هه‌یه‌له‌نێوان بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های دوو بنه‌ماڵه‌ی خۆسه‌پێن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌شو هه‌وا سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ساڵی 1789 ی شاری پاریس که‌دانیشتوانه‌که‌ی شاڵاویان برده‌سه‌ر زیندانی پاستیل و گرتیان وه ڕۆژی دوایش ڕوخاندیان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ و وه‌ک هێمایه‌ک بۆ فه‌ره‌نسای نوێ دروستی بکه‌نه‌وه. ئه‌م ڕوداوه‌ش له‌مێژووی فه‌ره‌نسا وه‌ک مانیفێستێکی ناشونالیستی ده‌ناسرێت. شۆڕشه‌که‌دژی ناعه‌داله‌تی و نا به‌رابه‌ریه‌کانی ئه‌وسای کۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نسا بوو که‌کۆمه‌ڵگایه‌کی له‌ت له‌ت و په‌رته‌وازه‌بوو. ده‌ره‌به‌گ و پیاوانی به‌رزی ئاینی چینه‌باڵاکانی کۆمه‌ڵگا ژیانێکی خۆشگوزه‌ران ده‌ژیان، ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و زه‌کاتیان نه‌ده‌دا به‌ده‌وڵه‌ت. تا ڕاده‌یه‌ک له‌سه‌رو یاساوه‌بوون وه‌ک جه‌لالی و بارزانیه‌که‌ی ئێمه. خه‌ڵکیش ده‌بوایه‌کۆمه‌ڵگای به‌خێو بکردبایه و وه‌ک هاووڵاتیه‌کی پله‌دوو و کۆیله‌سه‌یرده‌کران. مه‌به‌ستی شۆڕشگێڕه‌کان گۆڕینی کۆمه‌ڵگا بوو بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان و به‌رابه‌ر که‌هه‌موو تاکه‌کان تیایدا یه‌ک ماف و ده‌نگیان هه‌بێت وه‌نه‌ته‌وه‌ی فه‌ره‌نساش ده‌بێت له‌هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا پێک بێت. هه‌موو تاکێک ده‌بێت به‌رپرسیار بێت له‌هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستێکی هاوبه‌ش هه‌بێت به‌رامبه‌ر ووڵاتی دایک. شۆڕشگێڕه‌کان پاشان بوونه‌ناشونالیست و به‌م شێوه‌یه‌له‌شۆڕشی فه‌ره‌نسادا ناشونالیزمی مودێرن له‌دایک بوو.
بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستانیش تاڕاده‌یه‌ک له‌و بارودۆخه‌ی ئه‌وسای پاریس ده‌چێت. دوو پارتی بنه‌ماڵه‌هه‌ر له‌قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌تا دزینی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان و .....هتد کۆمه‌ڵگای کوردیان به‌ره‌و تێک‌شکاندن و هه‌ره‌س هێنان بردووه. بۆیه‌ئه‌مڕۆ کوردستان به‌هه‌مان شێوه‌پێویستی به‌گۆڕان هه‌یه، گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نه‌ک ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵات و تێکدانی ئه‌م قه‌واره‌نیمچه‌ئازاده‌ی کوردستان، هه‌رچه‌نده‌پێشبینی ده‌کرێت که‌به‌رده‌وامبوونی ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌له‌ئاینده‌دا گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بێت بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
Florist Florida
USA, april 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست