هەرلە سەرەتای خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانی جەماوەری كوردستانەوە بەتایبەتیش لەسلێمانی، چەندین تۆمەتی هەڵبەستراو درانە پاڵ خۆپیشاندەران بەمەبەستی چەواشەكردنی رای گشتی و بچوككردنەوەی قەبارەی خۆپیشاندانەكەو ناشیرینكردنی سومعەیان، بەوەی ئەمانە تاڵانچین، چەند منداڵێكن ، دەستی دەرەكییان لەپشتە، ئاژاوەگێڕن، ناوچەگەرێتی...