کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ كاك بڵند مستەفا

Monday, 17/05/2010, 12:00


چەند شەو پێش ئێستا لە بەرنامەیەكى تلفزیونى زاگرۆسدا كوشتنى گەنجێكى بێتاوانت لە گەڵ هەندێ رووداوی مێژوویی تێكەل كرد بەمەبەستى چەواشەكردنى كالفامان بۆیە من لێرەدا چەند پرسیارێكت لێ دەكەم ئەگەر راستگۆی لەگەل خۆتدا تكایە بەهێمنی وەڵامم بدەوە دوور لە هەلچونو قسەى ناشرین،وە تكاشم وایە مقارەنە مەكە لەگەل كەسیترو تەنها پرسیارەكان وەڵام بدەوە كە ئەمانەن:

1-شەری ملا مستەفا لەگەل عەشیرەتەكانی دەورووبەرى بارزان لەسەر چی بوو(تكایە لەسەر كوردایەتی حساب مەكەن چونكە ئەو عەشیرەتانە هیچیان جاش نەبوون ئەو كاتە)

2-ملامستەفا ملا جوجى بۆكوشت

3-لیژنەى كوتەك وكوشتنى شیوعیەكان لەسەر چى بوو(ناكرێ بلێی جاش بوون چونكە پارتی شانازی بە هاوپەیمانەتى دێرینى نێوانیان دەكات)

4-كوشتنی حمداغاوكورەكانی لەسەرچی بوولەكاتێكدا فاخیر قارەمانى شەرى هەندرین بوو ودبل بوو دیلیش كوشتنی لەسەر نیە

5-ئاش بەتال بۆ روویدا(خەتاى زرووفی دەولی نەبوو چونكەشۆرشی بەناو گولا نی پێشكەوتن خواز لەسایەى هەمان زرووفدابوو

6-مەلا مستەفا بۆبە شای گووت تۆ گەورەى گەلى ئاریاى بلێ بمرن دەمرین و پاشان بە پێشمەرگەی گوت شۆرش تەواو هەر كەسێك تەقەیەك بكات لەمنى كردووە

7-ئەو 120ملیۆن دۆلارەی شۆرشی ئەیلول چى لێهات

8-بۆ بوون بەجامانە سوورى پێش لەشكری خومەینى و قەتلو عامى كوردی رۆژهەلاتیان كرد تەنها لەگوندى سۆفیانی شنۆ بەمەلای گوندەوە 70 كەسیان كوشت(دەرهێنانى قەبری مەلاش سیناریۆیەك بووبۆ ئەو مەبەستە

9-پیشتر بۆ مەلا مستەفا عبداللەمعینى و هاورێكانى كوشت و تەسلیم بە ئیرانى كردنەوە

10-بۆ نقیب ابرهیم عزۆوهاوریكانى كوژران

11-بۆ لەهەكارى نزیكەو1000پێشمەرگە بەامری ملاكوژران

12-بۆ حسین رەشوانى كوژرا

13-بۆ سەدان رۆلەى كوردی باكوری وەك د.شوان وبەم دواییەش پ.ك.ك بەدەستى ئەم بنەمالەیە كوژران

14-بۆشەرى سۆشیالیست و یەكیتى و اسلامیەكانیان كرد

15-بۆ تائیستاش سەدان بێسەرو شوینی وەك هاشم جیهازوو كریم و علی دیبەگە......هتد ئاشكرا ناكەن

16-بۆسوپاى بەعسیان لە 31اب هینایەوە

17-بۆسوپای توركیان هێنا

18-بۆ ئەو رێكەوتنەی میتەرانیان ئاشكرا كردوو تەسلیم بە توركیایان كرد

19-لە سالی1991هێشتان جیشى بەعس لە كۆرێ بوو چۆن مالی سەرۆك بارزانى لەسەرى رەش دەژیان

20-؟؟؟؟؟؟؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە