کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەمەڵبەندى هەولێرەوە

Friday, 28/05/2010, 12:00


پاش ئەوەى بەكر مستەفا وازى هێنا لە مەڵبەندى هەولێر(یا باشتر وایە بلێین وازیان پێ لێهێنا) دیارە یەكێتى نیشتمانی كوردستان كەسى دلسۆزو زاناو پاكى وەك ئاسۆی لە هەولێر دەست نەكەوت بیكاتە سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكە بۆیە بە ناچارى ناو براوى لەم شوێنە دانا.لاى كەس شاراوە نیە كە ئاسۆ ی فایلدار جاسوسى رژێم بووە چونكە لاى خەلك روونە كە ئاسۆ چۆن لە رێى فاتیحى برایەوە پەیوەندى دروست كردووە.من لێرەدا چەند پرسیارێك لە ئاسۆ دەكەم :-

1-لە ئەنفالەكان چۆن لەدەشتى هەولێرەوە گەیشتیەوە فاسمە رەش بەتەنها؟,چونكە ئەوكاتە زۆر بەخاوێنى گەیشتیەوە جێ وهیچ سیمایەكى ئەو رێگا خەتەرو دوورەت پێوە دیار نەبوو و لەناو پێشمەرگەش بووە مقۆ مقۆ لەمبارەیەوەو شەهید رێبازیش كردیە هەراو پاشان كۆسرەت رسول بێدەنگی كردن.

2-لە 31 ی ئابدا چۆن پارتى نەى كوشتى (چونكە پارتى سەدان كەسى زۆر لەخوار تۆوە بێ سەروو شوێن كرد وەك هاشم جیهازو علی دیبەگەو كریم و....هتد), تكایە مەڵێ نەیان ناسیم چونكە خۆم بە فەرهاد مامەند ناساندبوو چونكە كەس بەم درۆیە باوەڕ ناكات.

3-كە تەسلیم بە رژێم كراى بۆ هیچیان لەگەڵ نەكردى ,چۆن هێنایانى لە كێلێ دایان بەزاندى؟ئەو كاتەش دیسان بوو بە مقۆ مقۆ لەناو پێشمەرگە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە