ئهحمهد زاوێتهیی نموونهی رۆژنامهوانی پرۆفیشناڵه..
Friday, 22/01/2010, 12:00
زۆر دەمێكە دەبینم كە شێرزاد شێخانى پەیامنێرە كۆنە بەعسیەكەى هەولێر لەڕۆژنامە لەندەنیەكەدا دەنوسێت شیمالى عێراق و لەبابەتێكدا كەپێشتر لەسایتى ئیلافدا لەسەر ئەحمد زاویتەیى پەیامنێرى كەناڵى ئاسمانى الجزیرە نوسیبوى پەیامنێرى جەزیرە پەیوەندى بەمیتى توركیەوە هەیە بەڵام ئەوەى جێگەى تێڕامانە ئێستا دەبینین كەشەخسیەت و كەسایەتى پەیامنێرى كەناڵى الجزیرە لەچ ئاستێكدایە و شەخسیەتى ئەم شێرزادەش لەچ ئاستێكدایە هاوڕێیەكم لەهەولێر بەتەلەفۆن قسەى بۆ كردم كەئەم شێرزاد شێخانیە ئێستا بۆتە زوڕناژەنى دكتۆر بەرهەم ساڵح و بەڵام ئەوەى زاویتەیى لەم زاتە ناموبارەكە جیادەكاتەوە ئەوەیە كەزاویتەیى هەرگیز ناچۆتە ژێر ڕكێفى هیچ حیزب و لایەنێك تەنیا ئەوەى كردویەتى خزمەتكردن بووە بەبەرژەوەندیە باڵاكانى گەلى كورد بەڵام نوسەرەكەى ڕۆژنامەى هاوكارى كەهەموو هیوایەتێكى لەژیانیدا بۆتە كۆكردنەوەى پارە دەیەوێت لەڕێگەى نوسین و تۆمەت دروست بۆ كەسایەتى وەكو بەڕێز زاویتەیى ناو بۆ خۆى دروست بكات بەڵام ئەوەى جێگەى تێڕامانە ئەوەیە كەشێرزاد شێخانى ناو لەساڵى 1993ەوە تائێستا باجى سوكى ئەخلاقى خۆى دەدات چونكە ئەوكاتە لەكوردستانى نوێ كەبڵاوكراوەیەكى سەربەیەكێتى نیشتیمانیە لەسەر ئەوەى داواى لەكەژاڵ ئەحمد كردبوو ئەوكاتەش عادل موراد لەڕاگەیاندنى یەكێتى بوو بۆیە زللەیەك دەكێشێت بەبناگوێى دا دەكێشێت و لەڕاگەیاندنى یەكێـتى دەریدەكات بەڵام دواتر بەرهەم ساڵح كەزانى زوڕناژەنێكى باشە ئێستا كردویەتى بەئەندامى نوسینەگەى ڕاگەیاندنەكەى و هەرچى چالاكیە بێسەر و بەرەكانیەتى لەڕۆژنامە لەندەنیەكە بۆى بڵاودەكاتەوە كەسێكى تر بەناوى مشرق لەڕۆژنامەى حەیاتى لەندەنیەوە بۆى بڵاودەكاتەوە ئەوەیە ئەو شێرزادەى بالۆرەى كوردایەتى بەسەر كەسایەتیەكى ناودارى وەكو زاویتەیى دا لێدەدات و بەمیتى توركى وەسف دەكات و بەڵام خۆى كەسێكى بەعسیە و تائێستاش دەنوسێت شیمالى عێراق بەڵام تائێستا لەبەڕێز زاویتەیى نەبیستراوە كەبڵێت شیمالى عێراق هەروەها شێرزاد كەدەڵێت زاویتەیى سەربەمیتى توركیە ئەوا جگە لەدرۆیەكى زل و قەبە شتێكى تر نیە چونكە زاویتەیى ئەرشیفەكەى لەسایتى جەزیرە شاهیدى ئەوەیە كەناوبراو سەر بەمیتى توركی نیە خۆزگە زمانى عەرەبیم زانیبایە تاوەكو بەشێك لەو قسە قۆڕانەى شێرزادم بۆ وەرگێڕابان كەلەسەر بەڕێز زاویتەیى نوسیبونى بەپێویستیشم نەزانى كەلینكەكەى بڵاوبكەمەوە بۆ ئەوەى نەبێت بەڕیكلامێك بۆى تەنیا ئەوە ماوەتەوە بڵێم كەدەوڵەتى شاخ كەتەواوى توركیا شۆڤێنى شڵەقاند و كردى تۆمەتەكانى توركیاى لەبارەى تیرۆرى پەكەكە كرد بەبڵقى سەرئاو چونكە زاویتەیى لەم بەرنامەیەدا ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە ئەم كەسانەى لەم شاخە دەژین نە گەرماى هاوین و نەسەرماى زستان و نەبۆمبەكانى توركیا و نەفڕۆكە سیخوڕیەكانى ئەمریكا و ئیسرائیل ناتوانن شوێن پێ بەم گەریلایانە لەق بكەن تەنیا ئەم بەرنامەیە تەواوى قسەكانى شێرزادى كردە پوش و بەڕەشەبادا ڕۆیشتن هەروەها پێشكەشكردنى چەندین ئەڵقە لەبەرنامەى (لقا الیوم) كەناڵى ئاسمانى جەزیرە لەچیاكانى كوردستان لەگەڵ بەڕێز موراد قەرەیلان و دكتۆر باهۆز ئەرداڵ و چەندین بەرپرسی ترى پەكەكە ئەمانەش بەڵگەیەكى ترن بۆ ئەوەى كەزاویتەیى كەسایەتیە و شێرزادیش كەسێكى سوكە و تائێستاش بەبیرى بەعسى بیردەكاتەوە ماوەتەوە بڵێین كەشێرزاد جگە لەخزمەتكردنى مافیا و چەتە و دزەكانى یەكێتى بەشێكیش لەپارتیەكان شتێكى ئەوتۆى پێناكرێت بەڵام بیرمە كەلەهەڵبژاردنەكانى ڕابردوو ڕاپۆرتێكى بەڕێز زاویتەیى بوو بەهۆى ئەوەى جلال و مەسحود توڕە بكات ئەوەش لینكى هەواڵەكەیە لەسایتى كوردستان پۆست و پێدەچێت لەم هەڵبژاردنەش هەمان شت دووبارە ببێتەوە بەبڵاوكردنەوەى ڕاپۆرتەكانى لەم كەناڵە ئاسمانیە تەنگە بەبەرپرسانى كورد هەڵبچنێت چاوەڕوانى كارى باشتر لەبەڕێز زاویتەیى دەكەم پێشم خۆشە كەشێرزاد چیتر لەوە زیاتر خۆى ڕیسوا نەكات قەڵەكەى بشكێنێت و بیخاتە تەنكەى باخەڵیەوە بۆ ئەوەى مێژووى ڕەشتر نەبێت چونكە ڕۆژگار چاك و خراپ دەردەخات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست