خواستەكانی راپەرینی 17 شوبات

Wednesday, 23/02/2011, 12:00



ئە و حاكمانەی ئامادەن میللەتی راپەریو بەروی گەندەڵی وناعەدالەتیدا نوقمی خوێن بكەن لەوانەیە دڵ رەق بن، خاوەن ئیرادەبن، شێتانە عاشقی دەسەڵات و ملیاران دۆلاری لە دەستچویان بن، گێل بن، شێت بن.. بەڵام بەدڵنیایی هەروەكو چۆن لەرژێمەكانیاندا كەسی یەكەمن لە بێ رەوشتیشدا كەسی یەكەمن، سەركەوتو بێت خەباتی قارەمانانەی گەلی لیبیا لە راماڵینی پاشماوەی بنەماڵە مافیاكەی قەزافیدا بۆ بنیاتنانی رژێمێكی دیموكراسی كە شایانی نەوەی ئەم سەردەمە بێت.

1- خواستی گۆرانكاری:
راپەرینی كوردستانیش كە لە هەمان بەرواری راپەرینی لیبیا واتە لە 17 ی شوباتدا بەروی گەندەڵی و ناعەدالەتیدا تەقیەوەو لەو رۆژەوە هەزاران قورگ هاوار دەكات: تا ئێرە و بەس، لە پارێزگای سلێمانی رێچكەی سروشتی خۆی وەرگرتوە و رۆژ بە رۆژ فراوانترو قوڵتر دەبێتەوە و تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە رۆشنبیران، هونەرمەندان، خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ وپارێزەران هاتونەتە ریزی خۆپیشاندانەكانی لاوانی تورە لە گەندەڵی ملهوری تا ئاستی تەقینەوە. ئەم شە پۆلە بە هۆی وەڵام دانەوەی بەرد بە دەسترێژی بی كەی سی لە لایەن باندە روزەردەكەی بارزانیەوە ئێستا چەمچەمال، كەلار،سەیدسادق، دەربەندیخان و هەڵەبجەشی گرتۆتەوە و تەنانەت گەنجانی هەولێریش سەرەتای بزوتنەوەی خۆیان لە فەیسبوك بەناوی گروپی زەردەشت عوسمان دەست پێ كردوە، دەستخۆش لە گەنجانی هەولێری جوامێر، هەولێری لێواولێو لە رەوشتی جوان و بەها ئینسانیەكان، ئەمە تەوژمێكی بەهێز دەداتە ئەو لاوە قارەمانانەی سلێمانی كە بریاریانداوە تۆڵەی زەردەشتی رچەشكێن و رێژوانی بەهەڵمەت بكەنەوە و بە دەم هاواری زمناكۆكانەوە بچن، ئەو لاوانەی كە لە لەگەڵ دابارینی گوللەی بی كەی سیدا لە بریتی راكردن تورە تر دە بون و بە بەرد بە گژ بیكەیسیەكاندا دەچونەوە و ، هەست كردن بە مەسئولیەت رابەری مەیدانی خۆرسكی هەر لەناو ئەو گەنجانەدا دروست دەكرد و خێرا رێنمایی بڵاو دەكردەوە و ئەمری دەكرد: رانەكەن، دوبارە كۆبنەوە، بابەیەكەوە هێرش بەرین...ئەمە هەرلە بەردەمی لقدا نەبو، هەتا دوێنێ پەرژینی ئاشتی دەست بەكاربو لە زۆر جێگا رویداو شایەت و فلیمیش زۆرن ... دیارە هەمو نەوەیەك پاڵەوانی خۆی هەیە، سوپاس خوایەگیان كە كوردم، و یەكێك لەشارەكانی كوردستانەكەم ناوی هەولێرە، هەولێری جوامێر.
ئیستا كە خۆشبەختانە زۆر تەئكید لەسەر سروشتی ئاشتیخوازانەی خۆپیشاندانەكان دەكرێتەوە و زۆرجار بەداخوازی وتەبێژەكان ئاسمانی بەرسەرای ئازادی بە هاواری (بەئاشتی بە ئاشتی) دەلەرێتەوە، بەڵام ئەوەی سەردانێكی بەرسەرای ئازادی بكات بەچاوی خۆی دەبینێت كە راپەریوان لە هەمان كاتدا بە چ ئیرادەیەكی پۆڵایین هاواری (بروخێ بروخێ) ش دەڵێنەوە، ئەمەش مافێكی سروشتی مرۆڤە كە هەوڵ بدات رژێمی سیاسی متمانە نەماوی خۆی بگۆرێت بە رژێمێكی كاراتر و پێشكەوتوتر كە دەستەبەری بەدیهێنانی ژیانێكی باشتری بۆ بكات، ئەویش لەكاتی ئاساییدا لە رێگەی سندوقەكانی دەنگدانەوە و لە كاتی قەیرانەكاندا و بۆ رژێمە گوێ گرانەكان لە رێگەی فشاری جەماوەریەوە، بۆیە پێویستە كە دەڵێین بەئاشتی ئەوەش بلێین بە ئاشتی چیمان دەوێت، بە تایبەتی لە ساتە وەختی بڵاو بونەوەی هەواڵی چۆك دادانی حوكمی بنەماڵە تاوانبارەكەی قەزافیدا كە بە دڵنیایی تین و تەوژمێكی مەزن دەدات بە ئیرادەی راپەریوانی كوردستان، پێویستە هەمو جەماوەری ژن وپیاوو پیر وگەنج وەكو ئیستیفتایەكی جەماوەری برژێنە سەر شەقامەكان و هەمو بەیەك دەنگ بنەرێنن: بە ئاشتی بە ئاشتی بۆ دەرەوە بارزانی، بە ئاشتی بە ئاشتی بۆ دەرەوە تاڵەبانی.

2- خواستی دادگاییكردنی سەرانی باندی بارزانی:
ئەوانەی لە لقی چوار بە بێ ئینزار، بە بێ ئەوەی یەك فیشەك بە ئاسماندا بتەقێنن، بە بێ ئەوەی یەك چركە چاوەرێی هێزی چالاكیە مەدەنیەكان بكەن كە بە گوێرەی یاساكانی خۆیان ئیشی ئەوانە نەك مقەرێكی حیزبی لەگەل یەكەمین بەرددا هەزاران فیشەكی بی كەی سی ئاراستەی سنگی خۆپیشاندەران بكات (گوایە كورە ئازاكە كاردانەوەی بەهێزە)، ئەو بی كەی سیانەی لق خەڵكی شار بینی بونی كە هەرلە پێش نیوەرۆ واتە چەندین سەعات پێش دەست پێكردنی خۆپیشاندانەكە ئامادە كرابون، ئەوانە تاوانباری راستەو خۆن بەوەی كە ئەمریان جێبەجێ كردوە بەڵام بە دڵنیایی تاوانەكەیان زۆر سوكترە لە تاوانی مەسعود بارزانی كە تاوانباری یەكەمە چونكە ئەمرەكەی دەركردوە، بەكەم ترین لێكۆڵینەوە ئاشكرا دەبێت كە لەناو حیزبێكی رۆژهەڵاتی وەك پارتیدا تا سەرۆك لە ژیاندا بێت كەسی تر مافی هیچ بریارێكی لەو جۆرەی نیە، ئەی ئە گەر وانیە سەرۆكی باندە زەردەكە بۆ ئامادە نیە بكوژانی لقی چوار تەسلیمی دادگا بكات؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە