مانیفێستی رێبازی بارزانی
Friday, 18/02/2011, 12:00
ئەوە جارێكی كەش چەكدارەكانی رێبازی بارزانی روی راستەقینەی خۆیان بۆ گەلی كوردو بەتایبەتی بۆ ئەو كەمینەیەی كە هێشتا وەكو ریبازێكی كوردایەتی لێی ئەروانن، ئاشكراكرد، ئەمەیە رێبازی بارزانی: نەسڵمینەوە لە دەسترێژی بی كەی سی بە ناو نەیارانیدا تەنانەت ئەكەر ئەو نەیارانەی بەروی دەسەڵاتیدا وەستاونەتەوە جەماوەرێكی بەرفراوانی بێ دیفاعی نوێنەری هەمو گەلی كوردیش بێت، ریبازی بارزانی واتە ئامادەبون بۆئەنجامدانی هەرتاوانێك دژ بە رۆڵەی كورد ئەگەر هەرەشە كەوتە سر مانەوەی دەسەلاتی خۆی هەروەكو لە حەڤدەی دوی دوهەزارویانزەو سی ویەكی ئابی هەزارونوسەدونەوەوشەشو ئاشبەتالی حەفتاوپێنجو لەناوبردنی تێكۆشەرانی راستەقینەی بارتی و تەنانەت شۆرشگێرانی كوردستانی رۆژهەڵاتیش بێسڵمینەوە ئەنجامی داون.
بەڵام پارتی كە لێرەوە بەباندی بارزانی ناوی ئەبەم ئەم دەسەڵاتوهێزە چەكدارەی بە چ مەەبەستێك ئەوەندە لا مەبەستە كە ئامادەیە هەموكوردی بۆ سەر برێت؟ بۆبنیاتنانی كوردستانێكی دیموكراتی و ئیدارەیەكی شەفاف؟ پێچەوانەكەیمان بینی، بۆ دزینی دەیان ملیۆن دۆلاری یارمتیەكانی حەمەرەزاشاو ئەمریكاو یەكێتی سۆڤیەتی جاران لەشەستەكانو حەفتاكاند ا كە دوای ئاشبەتاڵ دكتور محمودعوسمان و سامی عبدولرحمان ئاشكرایانكرد؟ بۆهەڵگیرسانەوەی شۆرش لە هەشتاكاندا لە كەرەجی گەرمونەرمەوە یان بۆدابینكردنی كرێی جاشایەتیان بۆ پاسدارانو یارمەتیدانی خومەینی لە داگیركردنەوەی كوردستانی رۆژهەڵاتدا كە هەمو لێكۆَڵینەوەیەكی مێژویی بە ئاسانی ئەیسەلمێنێت و لەیاداشتەكانی زۆرێك لە دۆستانی خۆشیاندا سەلمینراوە؟ بۆ بنیاتنانەوەی كوردستانی وێران لەنەوەتەكاندا حوكمیان كرد یان بۆ دزینی گومرگی برایم خەلیل و تاڵانكردنی كەرەستەكانی بەنداوی بێخمە؟ لەویژدانو ناخی كێدا ئەمە نەسەلمێنراوە؟ بۆسەندنەوەی كەركوكو ناوچە دابراوەكانی تری كوردستان ئەمەندە دەسەڵاتیان لاشیرین و خۆشەویستە یان بۆدزینی نەوتی كوردستانو بەشێكی زۆری لەسەدا حەڤدەكەی بودجەی عێراق؟ وەڵامی هەموپرسیارەكان ئاشكرایە.
ئەو دڵرەقیەی دوێنێ حەڤدەی شوبات چەكدارەكانی باندی بارزانی دژبە جەماوەری راپەریوی كوردستان لەبەردەم لقی سلێمانییاندا نیشانیاندا هیچی كەمتر نیە لەوەی لە عەرەبی دلێمی و تكریتی و عۆجەییەكان بە سەرپەرشتی ملازم موحسین بینیمان، سەرچاوەی ئەم حیقدە رەشەو سلێمانی فۆبیایە چیە كە باندی بارزانی بەرامبەر خەڵكی سلێمانی هەیەتی هەروەكو نەوەدوچواریش لەبەردەمی هەمان بارەگایاندا نیشانیاندا؟ ئاخرئەوان هەرلە پێشنیوەرۆی حەڤدەی شوباتی خوێناویەوە چەكوجبەخانەی خۆیان لە دەوری بارەگاكەیان دامەزراندبو، ئەوان خۆیان بەپێچەوانەی حیزبە بچوكەكان و رۆشنبیرەبەرێزەكانەوە كە بەداخەوە زۆردرەنگ دانیان پیادانا، خۆیان باش ئەزانن كەسەرچاوەی گەندەڵی دەسەڵاتو تەنانەت حیزبەكانی تریش خۆیاننو هەركاتێك جەماوەر هەستا ائەوا ئامانجی یەكەمیان سەری مارەكە ئەبێت. بۆیە ئاساییە كەباندەكەی بارزانی ئەوەندە دڵ پرلەقین بن بەرامبەر خەڵكی سلێمانی كەبە حوكمی مێژوی تایبەتی خۆی هەردەم نوكی چقڵی چاوی داگیركەران و دیكتاتورە ملهورەكان بوەو ئەبێت.
باندی بارزانی زۆر باش ئاگادارە خەڵكی كوردستانو بە تایبەتی سلێمانی ئەوباندە تەنیابە هێزێكی چەكداری پارێزەری بەرژەوەندیە ناشەرعیەكانی بنەماڵەی مەلا مستەفا ئەزانن، زۆرچاك ئاكادارە كە لە سیویەكی ئابدا ئەوە جەماوەری سلێمانی بو خۆبەخۆ رژانە سەرجادەكان هەرلە گردی یوئینەوە تا ناوبازارو زۆر بە توندی بەرپەرچی ئەوخیانەتە گەورەیەیان دانەوە وشتێكی ناشیرین نە ما كە ئەوباندەی پێ وەێف نەكەن، خۆ ئەو كاتە یەكێتی لەهەولێر توشی شۆكێكی وەها بوبو هەر ئاگایشی لە خۆی نەمابو تا خۆپیشاندانی وەها گەورەو تورە رێك بخات، ئەوباندە زۆرباشی لەبیرە كە هاتنە سلێمانیەوە لەلایەن ئەوخەڵكە كەمەی كە مابونەوە پێشوازیەك نەكران باشیشی لەبیرە چۆن بەرێگەی كەركوكدا راویان نانەوە بۆ باوەشی ێەدامی پارێزەریان، باندی بارزانی زۆرباش ئەزانێت كە لە هەڵبژاردنەكانی پاردا بەلێدەركردنی سیوپێنج هەزار دەنگەكەی دوكتۆر محمود عوسمان تەنیا بیستو پێنج هەزار دەنگی لەم پارێزگا گەورەیەدا هێناوە كە ئاشكرایە تەزویرو ئامرازی تری ناشەرعییان نە بوایە ئەوەندەشیان نە دەهێنا.
ئیتر باندێكی چەكداری عاشقی ئیمتیازات و سولتە پەرست چۆن داخ لە دڵ نابن لە شارێكی وەك سلێمانی كەبۆتە پێشەنگی بەگژاچونەوەی ناعەدالەتی و زۆر نابات شێرەكورانی بەشەرەفی هەولێری ئازیزو دهۆكی دەلالیش دەنگیان ئەخەنە پاڵ دەنگی سلێمانی و ئە ڵێن: بەسە، ئیتر بەسە سوی مسلحی كوردستان.
سڵاو لەگیانی پاكتان ئە ی پۆلە شەهیدە تورەكەی ئێوارەی خوێناوی حەڤدەی شوبات، ئە ی ریشۆلە خوێناویەكانی باخی گشتی دلنیابن جۆگەلەی خوێنی بەناحەق رژاوتان لەلایەن هاورێ تورەكانتانەوە كەلە گەندەڵی و بێ عدالەتی و شەهید كردنی ئێوە تورەتریش بون، ئەبێت بە و روبارەی كوردستان لەهەمو سەرۆك دزوپیاوكوژەكان پاك ئەكاتەوەو كوردستان ئەكەن بەو كوردستانەی ئیوەو هەموشەهیدانی تری كوردستان گیانیان بۆبەخشی، كوردستانی پر لە: دیموكراسی ئازادی دادپەروەری یەكسانی، ئیوەش روورەشی ناو زبڵدانەكەی مێژوبن لەپاڵ حوسنی و زین العابدیندا، ئەی باندە كوردكوژەكوردستاندزەكەی رێبازی بارزانی، شەكاوەبێت ئاڵای راپەرینی حەڤدەی شوبات هەتا سەركەوتنی یەكجاری لە ژێر دروشمی دیموكراسی ئازادی دادپەروەری یەكسانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست