بەرەو سەركەوتن
Tuesday, 22/02/2011, 12:00
جەماوەری راپەریوی كوردستان،
وەكو ئاشكرایە كەوتنی یەكجارەكی حوكمی بنەماڵە تاوانبارەكەی قەزافی لە ئان و ساتدایە، لە وروانگەیەوە كە راپەرینی 17 ی شوباتی خۆشمان بە هەمان مەبەستی رزگار بون لە حوكمی دیكتاتۆری بنەماڵە مافیاكانی كوردستانە نەك هیچ جۆرە پینە و پەرۆیەكی چاكسازی وە بۆ ئەوەی بۆ دەسەڵاتی بسەلمێنین كە خۆپیشاندەران جەماوەری ستەمدیدەی كوردستانن نەك كۆمەڵێك گێرەشێوێنی پەرشو بڵاو، لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵی هەڵهاتنی قەزافی بۆ جۆشدانی دۆخە شۆرشگێریەكەی خۆمان پیاوو ژن و گەنج و پیر وەكو ئیستیفتایەكی جەماوەری لەسەر راكێشانەوەی شەرعیەتی دەسەڵات كە بە فیعلی لە ساتەوەختی تەقەكانی ئێوارەی خوێناویەوە هیچ شەرعیەتێكی نەماوە، هەرهەمومان لە بەرسەراو شەقامەكانی تری سلێمانی كۆ ئەبینەوەو وەكو مافێكی سروشتی خۆمان بەبێ هیچ گێرەشێوێنیەك بەیەك دەنگ ئە هاوار دەكەین:
(ئازادی ئازادی بروخێ دیكتاتۆری) ، (رێژوان سوركێو و شێرزاد خوێنتان ناروات بە فیرۆ) ، (برادەری پێشمەرگە زۆردار نزیكی مەرگە). تكایە ئاگاداربن.
سەركەوتوبێت راپەرینی 17 شوبات لە بە دیهێنانی ژیانێكی باشتر بۆ هەموان لەسایەی دیموكراسی ئازادی دادپەروەری یەكسانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست