یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له دووڕیانێکی نادیاردا........
Sunday, 30/05/2010, 12:00
ڕۆژی 1/6 /2010 یادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ،یادی ئه‌وڕۆژه‌یه که به‌ر 35 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌هه‌لو مه‌رجێکی زۆرناسک و دژوار‌دا که گه‌لی کورد دوچاری مه‌رگی مان و نه‌مان بوبووه‌وه به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی شۆڤێنانه‌ی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه ،له‌م کاته‌دا کۆمه‌ڵێک شۆڕشگێری قاره‌مان و خۆنه‌ویست بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌سته‌ڵاته دیکتاتۆریه‌که‌ی به‌غدا ئا له‌م ڕۆژه‌دا پێکهێنانی یه‌کێتی نیشتمانیان ئاشکراکردوو ڕۆڵه‌نه‌به‌رده‌کان ڕویان له‌شاخه‌کان کرد‌و چالاکیه‌کانی پێژمه‌رگایه‌تیان جارێکی که له‌سه‌ر چیابڵنده‌کانی کوردستان مژده‌ی مانی کوردیان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پیلانه گڵاوه‌کانی به‌عس دا ،به‌ڵێ 35 ساڵ له‌خه‌باتی سه‌ختی شاخ 35ساڵ ناهه‌مواری گه‌لی کوردمان له ئه‌نفال و کیمیاوی له شه‌هید بونی هه‌زاره‌ها ڕۆڵه‌ی قاره‌مانی ئه‌م گه‌له ،بابه‌ته‌که‌م ئه‌مه‌نیه که بچمه درێژایی خه‌باتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه پاش خه‌باتی ئه‌م 35 ساڵه‌ی یه‌کێتی له ئه‌نجامی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ناوخۆیی و پاش جیابونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی مه‌کته‌نی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی وکادیرو جه‌ماوه‌ر و شکست هێنانی یه‌کێتی له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌کاندا . ئاکامی کێشه‌کان و گه‌نده‌ڵیه‌کانی ناو یه‌کێتی وئیداره‌ی سلیمانی بنبڕ نه‌کردنی ئه‌و قه‌یرانه که‌وتوه‌ته دوڕیانێکی نادیاره‌وه و ڕۆژی له‌دایک بوونی ده‌بێته ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی که‌تابوتی مه‌رگی به‌سه‌رشانی گه‌نده‌ڵچیه‌کانه‌وه‌یه که یه‌کێتی نیشتمانی بۆ هه‌تا هه‌تایی له گۆڕنێن و یان له‌سه‌رده‌ستی کۆمه‌ڵێك که‌سانی دژه گه‌نده‌ڵ و به‌به‌رنامه بۆ چاکسازی سه‌رتاسه‌ری و گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کێتیه‌که‌یان بۆ سه‌رسکه‌ی ڕاست و به‌رنامه‌یه‌کی وا که جارێکی که سیاسه‌تو خه‌باتکردنه‌که‌ی له پێناوی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری و به‌هێزکردنی پێگه‌ی حکومه‌ت وهه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی یاسا‌و سه‌روه‌ریه‌که‌ی .بێگومان ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نوێنه‌ره‌کانی کۆنگره زۆر به‌رون و ئاشکرا دیاره که‌ئه‌وانه‌ی هۆکاری سه‌ره‌کی بوون که یه‌کێتیان به‌م ئاکامه‌هێنا ، ئێستا گورزی ناویژدانی خۆیان خستوه‌ته کار بۆ ئه‌وه‌ی باڵاده‌ست بن زۆری نوێنه‌ران سه‌ر به خۆیان بێت ئه‌مه‌ش زۆر به‌زه‌قی دیاره که چۆن کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ زۆرینه‌ی نوێنه‌ره‌کانی ده‌رچوون و له لایه‌کی تره‌وه مه‌لا به‌ختیار هه‌موو کۆنه ئاشه‌کانی له‌ده‌وری خۆی نزیک کردووه‌ته‌وه و به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌می ئاماده‌کردووه ،لا‌یه‌نی ئه‌خلاقی ئه‌که‌وێته سه‌ر ئه‌ندامانی کۆنگره ڕون و ئاشکرایه له‌و دوو ڕێگایه ی له‌به‌رده‌متانایه کامیان خزمه‌ت به یه‌کێتی و خه‌باته‌که‌تان ئه‌کات ده‌سته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵچیه‌کان یان چاکسازچیه‌کان خۆتان ویژدانتان له ڕۆژی له‌دایک بونی یه‌کێتـــــــــــــــــیه‌که‌تان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست