خێره تازه دان به‌وه ده‌نێیت که هێرۆ هه‌موو شتێکی به ده‌سته له ناو ی ن ک !
Saturday, 14/11/2009, 12:00
له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو کۆسره‌ت له چاوپێکه‌وتنێکی هاولاتی ده‌ڵێ هێرۆ خان هه‌موو بڕیارێکی ی ن ک به‌ده‌سته، ئێمه ده‌زانین کۆسره‌ت له سه‌ره‌تای بوونی به ی ن ک ده‌زانێت هێرۆ هه‌موو شتێکه له ناو ی ن ک به‌ڵام بۆچی ئه‌و کاتانه‌ی جه‌نابت له‌گه‌ڵ مامت جه‌لال نێوانتان خۆشه پێ له‌و ڕاستیانه نانێیت ؟
بۆچی کاتێک له 31/08/1996 که تۆ له هه‌ولێر هه‌ڵاتی هێرۆ له هه‌ولێر مایه‌وه تۆ به چاوسورکردنه‌وه‌ی مام جه‌لال له چه‌مه‌رگه مایته‌وه تاکو هێرۆ گه‌یشته‌وه لاتان ته‌نانه‌ت نه‌ده‌وێرای جیهازیش بۆ مام جه‌لال بکه‌ی تاکو هێرۆ نه‌گه‌ڕایه‌وه، بۆچی ئه‌و ڕۆژ نه‌تده‌گوت هێرۆ هه‌موو بڕیارێکی به ده‌سته؟
کاتێک مام جه‌لال له سه‌رۆکی حکومه‌تی سلێمانی لایدای تۆی کرده .......ته‌نانه‌ت که‌س بۆی نه‌بوو سه‌ردانیشت بکات ، تاکوو هێرۆ لای مام جه‌لال تۆ به‌خشی،
ئه‌ی بۆچی ئه‌وکات نه‌تده‌گووت هێرۆ هه‌موو بڕیارێکی ی ن ک به‌ده‌سته ؟
پرسیار زۆره به‌ڵام تۆ ته‌ڕ نابیت ئه‌گه‌ر یه‌ک که‌م ته‌ڕ بوایه‌ی له ئیمزای خۆت په‌شیمان نه‌ده‌بویه‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌ک که‌م ته‌ڕ بوایه‌ی دوای قسه‌کانی ئاراس مانه‌وه‌ت له ی ن ک واتا چی؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست