ڕاگەیاندى كۆتایى كۆبونەوەى سەركردایەتى كاتى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان
Tuesday, 28/02/2012, 12:00
رۆژى 28/2/2012 لەشارى كۆیەى سەربڵند , بەئامادەبوونى تەواوى ئەندامانى سەركردایەتى بزوتنەوەكەمان سەركردایەتى كاتى دەستى بەكۆبوونەوەكرد دواى ساتێك وەستان بۆگیانى بەرزە فرى شەهیدانى جوتیارانى كوردستان و گشت شەهیدانى رێگاى سەربەخۆى كوردو كوردستان, دەستى بەكارەكانى كرد , دواى هەڵسەنگاندن و شى كردنەوەى دۆخى سیاسى كوردستان , كۆبونەوە پەنجەى خستە سەر خاڵە لاوازەكانى دەسەڵاتى كوردستان كەلەژێرناوى ئازادى و دیموكراسى هەموو جومگە سیاسى و ئابوریەكانى كوردستانیان بۆخۆیان قۆرغ كردووە لەلایەكى ترەوە لەژێرناوى فرە حزبى پشتیان لەتیكۆشەرانى رێگاى راستەقینەى كوردایەتى و چینایەتى كردووە و لەبەرامبەردا چەندین حزبى كارتۆنى و لاستیكیان دروست كردووە كەچۆنیان پێ خۆشبێت ئاوا بەكاریان دێنن , هەربۆیە كۆبونەوە ئەو جۆرە سیاسەتەى دەسەڵاتى كوردستانى بەسیاسەتێكى دورلەنیشتمان پەروەرى وەسف كرد,
دواتر كۆبونەوە پێداچونەوەى بەئیش و كارى مەكتەب و دەستە كارگێریەكاندا كردەوە و سوپاسى یەك بەیەكى كادرە لەخۆبوردوەكانى كرد كە لەماوەى رابردو توانیو یانە لە رایەڵە نەهێنیەكاندا كارى حزبى و ریكخراوەى بكەن و بێ ئەوەى ناحەزانى بزوتنەوەكەمان پەى بەجموجۆلەكانیان ببەن ,سەركردایەتى كاتى دواى گفتو گۆى بوێرانە لەسەر بابەتە هەمەلایەنەكانى كارى سیاسى ئەم قۆناغەى بزوتنەوەكەمان
بریارى دا دەستەیەكى سێ كەسى هەڵبژێرێت بەناوى دەستەى كارگێرى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان بۆئەوەى زیاتر هەوڵ و كارە ریكخراوەى و ریكخستنەكان چربكرێنەوە , كۆبونەوە لەم قۆناغەدا پێى باش نەبوو ناوى هیچ كام لەهاورێیانى هەلبژێردراو بۆدەستەى كارگیرى ئاشكرا بكات چوونكە تاكو ئێستا بزوتنەوەكەمان لەژێر سیلەى چاوى بێ رحمانەى دەسەڵاتدایە بەتایبەتى یەكیتى نیشتمانى كوردستان كەتاكو ئێستاو دواى شەهید كردنى شەهیدى سەروەرمان مامۆستائەمین هیچ هەنگاویكى نەناوەو بەرسمى داواوى لیبوردنى لەجوتیارانى كوردستان نەركردووە , هەروەها زۆرباش هەستمان بەوە كردووە كە (ى ن ك) دەیەویت خۆى بخزێنێتە ناوریزەكانمان بۆئەوەى جارێكى تر دەسكەوتێكى مەزنى دیكەى جوتیارانى كوردستان كە ئەو ریكخراوە سیاسیەیە لەبارى بەریت و ئاستەنگ بۆخەبات و تیكۆشانمان دروستبكات,
سەركەوتوبیت خەباتى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان
سەركردایەتى كاتى
بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست