کەریم سنجاری نیازی بازرگانی کردنە بە کوردانی پەناهەندەوە
Thursday, 28/10/2010, 12:00
ڕۆژی سێشەممە ٢٦.١٠.٢٠١٠ کەریم سنجاری بەناو وەزیری ناوەخۆی هەرێمی کوردستان لە نەرویج لەگەڵ وەزیری دادی نەرویجی کوبوونەوەیەکی کرد. لەسەر بەزۆرناردنەوەی پەنابەرانی کورد، وا دیارە نیازی ڕیکەوتننامە واژوو کردنی هەیە، بەڵام تا ئێستا ناوەرۆکی ڕێککەوتننامەکە دیارنی یە. هەر بۆ ئەو مەبەستە هەمان ڕۆژو هەر دەم و دەست پەیوەندیم بە ئەندام پەرلەمانی گۆڕان بەڕێز کاروان سالح کرد و ئەویش گووتی: گۆڕان بە هیچ شێوەیەك ڕازی نابن لەسەر ناردنەوەی پەناهەندەی کورد، وە لەهەوڵی ئەوش دانە کە هەموو ڕێکەوتنەکانی حکومەتی بەغدادیش هەڵبوەشێننەوە دەربارەی پەناهەندەی کورد. بەڵام تاکو ئێستا ئاشکرا نییە کە کەریم سنجاری ڕەزامەندی لەسەر ناردنەوەی پەنابەرانی کورد لە نەرویج دەردەبڕێت یان نا. ئەو پەناهەندانەی کە حکومەتی نەرویج بە نیازە و هەموو هەوڵێکیش دەدات بۆ بەزۆر ناردنەوەیان پترە لە ٤٠٠٠ چوار هەزار پەناهەندەی کورد. هیوادارم ئەو وەزیرە بەڕێزەش بازرگانی نەکات بە کوردانی پەناهەندە، وەکو مالیکی. لێمان بگەڕین بۆ خۆمان بژین ئێمە نە کارمان بە ئێوەیەو ئێوەش کارتان بە ئێمەوە نەبێت. ئێمەی کورد عێراقی نین و بازرگانیمان پێوە مەکەن. لە پەیوەندی یەکی تەلەفۆنیلە ڕۆژی ٢٦.١٠.٢٠١٠ لەگەڵ بەڕێز کاروان سالح ئەندامی پەرلەمان لە لیستی گۆڕان دەربارەی هەمان بابەتی کوردە پەناهەندەکانی نەرویج> بەڕێزی گووتی ئەوان دژی هەموو ڕێکەوتننامەیەکی ئاشکراو نهێنین لە لایەن حکومەتی بەغداد و حکومەتی هەرێم و داوای هەڵوەشاندنەوەی هەموو ڕێکەوتننامەکانیش دەکەن دەربارەی بازۆر ناردنەوەی پەناهەندەی کورد لە ئەوروپا.
هەروەها ناردنەوەی مەلا کرێکاریش بەشێکە لە گفتوگۆو ڕێکەوتننامەکە. فەرموون ئەمەش لینکی سەردانەکەیەتی بە زمانی نەرویجی:
http://www.vg.no
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست