کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دكتاتۆره‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هێڵی سوریان داڕشته‌وه‌ !!!

Sunday, 13/06/2010, 12:00


له‌ ١٢ /٦/٢٠١٠ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌ لایه‌ن میدیاكانه‌وه‌ ئاشكرا كرا ،ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان توشی شۆك بون ، به‌وپێیه‌ی كه‌ جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامه‌ دڵسۆزه‌كانی یه‌كێتی له‌و باوه‌ڕه‌دا بون كه‌ یه‌كێتی به‌ قه‌یرانێكی سیاسی و دابڕان له‌ شه‌قامی كوردیدا تێده‌په‌ڕێ وئه‌م كۆنفرانسه‌شیان به‌ فریاد ڕه‌س ده‌زانی ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و خودی تاڵه‌بانی دروشمی بریقه‌دار و به‌ڵێنی چاكسازی و نوێبونه‌وه‌ی یه‌كێتی یان به‌ گوێماندا دا ،هه‌رچه‌نده‌ من هه‌رگیز باوه‌ڕم به‌ به‌ڵێنی تاڵه‌بانی و ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌كته‌بی سیاسی نییه‌ ، به‌و پێیه‌ی كه‌ خۆم كادرێكی دێرینی ئه‌م حیزبه‌ بوم ،هه‌ر كاتێك دكتۆر فواد مه‌عسوم سه‌رپه‌رشتی برۆسه‌ی ده‌نگدانی كرد به‌ تایبه‌تی بۆ سكرتێری گشتی ، ئه‌و كاته‌ بزانن كه‌ پیلانێكی گه‌وره‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ كپكردن و خامۆشكردنی ده‌نگه‌ ڕكابه‌ره‌كان یان ناڕازییه‌كان له‌ ناو كۆنفرانسدا .
تاڵه‌بانی پێ ناچێت هه‌تا له‌ ژیاندا ماوه‌ ده‌ستبه‌رداری پله‌ و پایه‌كه‌ی بێ له‌ ناو یه‌كێتی دا ، وه‌كو دكتاتۆره‌كانی دونیا ئاماده‌یه‌ هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقی و سیاسییه‌كان بدۆڕێنێ و گرنگیش نیه‌ به‌لایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر شه‌قامی كوردی پشتی لێبكه‌ن به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نۆكه‌رایه‌تی نوێ بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئێران و توركیا و ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بییه‌كان كه‌ به‌ڵێنیان پێ بدات كه‌ ڕێگه‌ نه‌دات كورد هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێشه‌وه‌ هه‌ڵبێنێ و بیری نه‌ته‌وایه‌تی هێدی هێدی له‌ ناخی تاكی كوردا كاڵتر بكاته‌وه‌ ،میدیای ئه‌هلی و ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی لاواز و بێ ئه‌هه‌مییه‌ت بكات ،ڕێگر بێ له‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ودامه‌زراندنی سوپای یه‌كگرتوی كوردستان ، هه‌روه‌ها به‌ڵێنبدات كه‌ دژی ئۆپۆزیسێون له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و عێراقدا كار بكات .
كه‌واته‌ تاڵه‌بانی چۆن بیرده‌كاته‌وه‌ ؟
مام جه‌لال سیاسییه‌كی دێرین و به‌ توانایه‌ وخاوه‌نی خه‌باتێكی درێژ و سه‌خته‌ هه‌م له‌ شار و هه‌م له‌ شاخ ، به‌ڵام به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ی ده‌رونناسی هه‌مو كه‌سێك له‌ ئێمه‌ خاڵی لاوازی هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاستیدا هه‌ڵوێسته‌ ئه‌كات ، خاڵی لاوازی تاڵه‌بانی بنه‌ماڵه‌ی خه‌زورییه‌تی واته‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ، گه‌لاوێژ خان كه‌ دایكی هێرۆ و شاناز و هه‌ڵۆ یه‌ ، له‌ناو خێزانه‌كه‌یدا كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ هێزی هه‌بو ، ئه‌م ژنه‌ توانی كۆنترۆڵی عه‌قڵی تاڵه‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بكات ، به‌وه‌ی كه‌ بۆ یه‌كسانبونی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی پێویسته‌ بناغه‌یه‌كی بته‌و دابڕێژرێ و كه‌سو كاری تاڵه‌بانی له‌م پرۆسه‌یه‌ دوربخرێنه‌وه‌ ،گه‌لاوێژ له‌م كاره‌یدا ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ستهێنا و بوو به‌ كه‌سێكی به‌هێزی ناو یه‌كێتی له‌ دووره‌وه‌ ،ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یان سه‌ركردایه‌تی سه‌ردانی له‌نده‌ن یان بكردایه‌ وه‌كو كۆسره‌ت و دكتۆر به‌رهه‌م ..هتد ده‌بوایه‌ سه‌ردانی گه‌لاوێژ خان بكرایه‌ و ده‌ستی ماچ بكرایه‌ پاشان ده‌چونه‌وه‌ بۆ ماڵی خۆیان ،ئێستائه‌و ده‌ست ماچكردنه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ هێرۆ و شاناز ،دكتۆر به‌رهه‌م له‌ مه‌كته‌بی یه‌كێتی له‌ له‌نده‌ن دوای چه‌مانه‌وه‌ی ده‌ستی شانازی ماچكرد و پێی وت ((تۆ خوشكی گه‌وره‌مانی هه‌ر ده‌بێ ئێمه‌ بێنه‌ خزمه‌تتان)) ئه‌و كاته‌ به‌رهه‌م جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو .
تاڵه‌بانی بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌كانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سیاسه‌تێكی چه‌وت به‌كاردێنێ كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی
٭ سوككردنی تاكی كورد و بێ ئه‌هممیه‌تكردنی دۆزه‌كه‌ی له‌ مه‌حافلی ده‌ولیدا
٭ئاسایش نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌ییمان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
٭به‌ ناوی كورده‌و خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌كات و هه‌وڵ ئه‌دات عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ناو كۆمكاری ووڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان

ئه‌نجامه‌كانی كۆنفرانس !!!!
له‌ ١٢/٦ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا كرا ،ناوه‌كان هه‌مان ناوی كه‌سه‌ فایلدار و گه‌نده‌ڵه‌كان بون كه‌ یه‌كێتی و دۆزیكردیان گه‌یانده‌ ئه‌م وه‌زعه‌ ،هه‌مان ده‌موچاون كه‌ ئێمه‌ قێزیان لێده‌كه‌ینه‌وه‌ ،له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵبژێردراون بۆ سه‌ركردایه‌تی ناوی وای تێدایه‌ كه‌ سه‌ری له‌ ئه‌لف و بای سیاسه‌ت ده‌رناچێ ،به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ی ئه‌وێ كه نه‌توانن به‌ بێ خۆی هیچ بڕیارێك بده‌ن ، هه‌ر ئه‌وانه‌ ده‌ر ئه‌چن .
پێش كۆنفرانس لای هه‌ندێ خه‌ڵكی ساده‌ ئومێدێك هه‌بو كه‌ یه‌كێتی گۆڕانكاری ئه‌كات و ئه‌م حیزبه‌ له‌ قه‌یرانه‌كانی ده‌ربازی ده‌بێت ،به‌ڵام یه‌كێتیش وه‌كو هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی به‌ درێژایی مێژوو خه‌باتیان كردوه‌ له‌ فه‌تره‌یه‌كی دیاریكروای زه‌مه‌نیدا ،له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دابڕاوه‌و نه‌یتوانییوه‌ سه‌رنجی شه‌قام به‌ لای خۆیدا رابكێشێ ، یه‌كێتیش كه‌نار ده‌خرێت و ئه‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ ش ده‌بێ ڕێگای سه‌رفرازی خۆی به‌ شێوه‌یه‌كی شارستانی و دیموكراتیانه‌ ده‌ستنیشان بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە