کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بۆ جاری سێیه‌م خۆی ڕیسوا کرد

Friday, 03/07/2009, 12:00


ده‌مێکه‌ هه‌ندێک له‌ دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ ناسکه‌دا هه‌ڵوێستێکی سه‌ربه‌رزانه‌و شۆڕشگێرانه‌ وه‌رگرێ. ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی که‌ پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان بکاو لاپه‌ڕه‌یه‌کی جوانی مێژوو بۆ خۆی تۆمار بکاو بتوانێ خۆی لای خه‌ڵکی کوردستان خۆشه‌ویست بکاته‌وه‌و هاورێکانی سه‌ربه‌رز بکا. به‌ڵام کۆسره‌ت جارێکی تریش خۆی به‌ خه‌ڵکی کوردستان ناسانده‌وه‌.

ئه‌مه‌ جاری یه‌که‌م نیه‌ کۆسره‌ت هاورێکانی‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان نائومێد ده‌کات. کۆسره‌ت یه‌که‌م که‌س بوو له‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی که‌ له‌ ساڵی 2004 یاداشته‌که‌یان دا به‌ مام جه‌لال په‌شیمان بۆوه‌و له‌ ڕێگه‌ی شانازی ئه‌حه‌ ڕه‌شه‌وه‌‌ خۆی هاویشته‌وه‌ باوه‌شی جه‌لال تاڵه‌بانی خائین‌و گه‌نده‌ڵ. جاری دووه‌میش ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌گه‌ڵ چوار ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی ئیستیقاله‌ی کردو هه‌موویان هه‌ڵوێستێکی توندیان دژی جه‌لا‌ل تاڵه‌بانی وه‌رگرت، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی بیستوچوار سه‌عاتا کۆسره‌ت په‌شیمان بۆوه.‌ ئه‌و جاره‌یان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵحی کۆنه‌ به‌عسی‌ ڕۆیشته به‌غدا‌ بۆ باوه‌شی مامی شیرینی. ئه‌مجاره‌ش دوای ئه‌و هه‌موو ئومێده‌ی هاوڕێکانی‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر کۆسره‌ت ڕه‌سوڵیان هه‌ڵچنیبوو که‌ پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان بکاو تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو سووکایه‌تی‌و دژایه‌تییه له‌ تاڵه‌بانی‌و بنه‌ماڵه‌و تاقمه‌که‌ی بکاته‌وه‌‌ که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو پێیان کردووه،‌ له‌گه‌ڵ ئه‌رسه‌لان بایزی هاوڕێ‌‌و هاوپیشه‌ی جانتا دۆلاره‌کانیان هه‌ڵگرت‌و به‌ره‌و هه‌ولێر که‌وته‌ ڕێ تاکو بانگه‌شه‌ بۆ مه‌سعود بارزانی خائین‌و خۆفرۆش بکات‌و دژایه‌تی کاک نه‌وشیروان‌و نزیکترین هاوڕێکانی خۆی بکات.
کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به‌م کارانه‌ی ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بۆ هه‌موو خه‌ڵک ئاشکرا کردو سه‌لماندی که‌ جگه‌ له‌ پاره‌ هیچ شتێک لای ئه‌و هیچ جۆره‌ به‌هایه‌کیان نییه‌. کۆسره‌ت ته‌نانه‌ت هێنده‌ گێل‌و کاڵفامه‌ نازانێ که‌ له‌ داهاتوی کوردستانی دوای هه‌ڵبژاردندا چ له‌ ناو یه‌کێتی‌و چ له‌ناو حکومه‌تدا جگه‌ له‌ ڕیسوا بوون هیچ ده‌سکه‌وتێکی تر ناچنێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر بێتو یه‌کێتی‌و پارتی له‌ هه‌ڵبژاردندا بیبه‌نه‌وه کۆسره‌ت چی ئه‌کا؟ ئه‌یکه‌ن به‌ چی؟ به‌ سه‌رۆکی هه‌رێم؟ به‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت؟ یان به‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان؟ بێگومان هیچکام له‌و شوێنانه‌ بۆ ئه‌م نابێ‌ به‌ڵکو ده‌بێ کو‌نجی ڕیسوایی هه‌ڵبژێرێ‌و به‌و ته‌مه‌ن‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ سووکایه‌تی زیاتری پێ ئه‌که‌ن‌.

کۆسره‌ت ئه‌بێ ئه‌وه‌ بزانێ به‌م کاره‌ی سۆز‌و خۆشه‌ویستی نزیکترین که‌سه‌کانی خۆی له‌ ده‌ست داوه‌. ئه‌گه‌ر له‌ دواڕۆژا چه‌ند که‌سێک له‌ هاوڕێ نزیکه‌کانی به‌رده‌وامیش بن له‌ سه‌ردانیکردنی ئه‌وا ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ ئه‌‌یکه‌ن تاکو بیری بهێننه‌وه‌ چی به‌ خۆی‌ کردووه‌. له‌ کۆسره‌ت ئه‌پرسین که‌ ئایا گوێچکه‌ی دۆلارێک ئه‌و هه‌موو سووکایه‌تی پێکردنه‌ ئه‌هێنێ؟‌ بێگومان ئه‌گه‌ر‌ به‌ها پیرۆزه‌کان لای هه‌ر که‌سێک نه‌مێنێ ئه‌و مرۆڤه‌ ئاماده‌ی قبووڵکردنی هه‌موو جۆره‌ سوکایه‌تییه‌ک‌و بێڕێزییه‌ک به‌ خۆی‌و که‌سه‌ نزیکه‌کانیشی ئه‌بێ. هه‌روه‌ک چۆن ئێستا ئه‌بینین کۆسره‌ت خوێنی نزیکترین که‌سه‌کانی خۆی فه‌رامۆش کردووه‌و ئه‌و‌ بێڕێزییه‌‌ به‌و هه‌موو ئه‌و‌ شه‌هیدانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ ئه‌کا که‌ له‌سه‌نگه‌ره‌که‌ی ئه‌مه‌وه‌ له‌ 31ی ئابا به‌ ده‌ستی مه‌سعود بارزان شه‌هید کران.

کۆسره‌ت بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری له‌ جه‌لالی خه‌ره‌فاو وه‌رگرتووه‌ بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ مه‌سعود بارزانی. شووره‌ییه‌ بۆ کۆسره‌ت‌و هاوپیشه‌کانی له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ جه‌لالی خه‌ره‌فاو - که‌ شه‌وو ڕۆژ خه‌ریکی بانگه‌شه‌ کردنن بۆ مه‌سعود بارزانی خائین‌و کوردفرۆش. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا به‌ هه‌موو سه‌رکردایه‌تی پارتی ده‌یه‌کی ئه‌و قسانه‌‌ ناکه‌ن که‌ هه‌ر یه‌ک له‌ جه‌لال‌و کۆسره‌ت‌و مه‌لا بتێحان‌و سه‌عدی پیره‌و ئه‌رسه‌لان بایز بۆ مه‌سعود بارزانی ئه‌که‌ن. لیستی ئه‌و‌ ناوانه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ ڕیزم کردوون باشترین هێمای ئه‌وه‌ ئه‌به‌خشن که‌ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ کێیه‌و چییه‌‌، تکایه‌ باشی بناسن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە