مه‌كته‌بی به‌ریتانیای (ی ن ك) و مزایه‌دیه‌كی گه‌وره !!!
Friday, 29/01/2010, 12:00
له گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره له ٧ /٣ /٢٠١٠ ئه‌نجامبدرێ ، به‌ریتانیا كه یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌ته دیموكراتیانه‌ی كه هه‌رگیز ڕێگه‌ی له چالاكی سیاسی ،كۆمه‌لایه‌تی ،ئابوری ..هتد ،له ڕه‌وه‌ندی عێراقی وكوردی نه‌گرتوه و هیچ به‌ربه‌ستێكی دروست نه‌كردوه كه ببێته هۆی ڕێگه‌گرتن یان دواخستنی چالاكییه‌كانی خه‌ڵكانی غه‌یره به‌ریتانی ، كۆمسێونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی له عێراق ، به هۆی ئه‌و بارودۆخه سیاسییه‌ی له ووڵاتدا هاته‌پێش به تایبه‌تی دواكه‌وتنی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق نه‌یتوانی وه‌كو پێویست داوا له حكومه‌تی به‌ریتانیا بكات كه مۆڵه‌تی یاسایی بداتێ بۆ كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری به‌ریتانیا ، هه‌رچه‌نده به‌ڕیز سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ئاگاداری سه‌فیری به‌ریتانی له عێراقدا كردوه كه كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان له ووڵاته‌كه‌یدا ئه‌مساڵ توشی سه‌رئێشه‌یان ده‌كات ، وه‌كو ئیشاره‌تێك بۆ ناره‌زایی بونی تاڵه‌بانی له كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان .
ئه‌گه‌ر چی له كوردستان و ئه‌وروپاش كاری زۆر جدی كراوه له گه‌ڵ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ ڕه‌وه‌ندی عێراقی ،به‌ڵام وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان جه‌لالییه‌كان و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی هێرۆ ، له سایتی پوك دا نامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه كه گوایه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا نێردراوه ،داوایان كردوه كه ڕێگه بده‌ن كه بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ ڕه‌وه‌ندی كوردی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌نگ بده‌ن به نوێنه‌ره‌كانیان له په‌رله‌مانی عێراق ، له هه‌مان كاتدا له كه‌سێكی نزیك به شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئاگاداركرامه‌وه كه ئه‌و نامه‌یه ته‌نها بۆ ئیستهلاكی محلییه ،نامه بۆ كه‌س نه‌چوه ، له‌وانه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له باره‌گای پوك میدیا كار بكات بۆیه نامه‌كه له‌وێ بڵاوكراوه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌ر وانییه بۆ له ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا بڵاونه‌كرایه‌وه ..
ئه‌مڕۆش دیسان شاناز ئه‌یه‌وێ چاوبه‌سته‌كی له ڕه‌وه‌ندی كوردی بكات و مزایه‌ده به سه‌رمانه‌وه ده‌كات ، كه گوایه ئه‌گه‌ر نامه‌كه‌ی ئه‌و خانمه نه‌بوایه ئه‌وه بنكه‌كانی ده‌نگدان له به‌ریتانیا نه‌ده‌كرانه‌وه ، هه‌مو ڕه‌وه‌ندی كوردی به‌ریتانیا ده‌زانێ ئه‌گه‌ر به ده‌ست ئێوه بوایه نه‌تانه‌هێشت یه‌ك بنكه‌ی ده‌نگدان بكرایه‌ته‌وه چونكه خۆتان چاك ده‌زانن ٨٥٪ ی كورده‌كانی به‌ریتانیا ده‌نگ به گۆران ده‌ده‌ن و ئێوه‌ش ده‌خه‌نه زبڵخانه‌ی مێژوه‌وه ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست