کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌واشه‌كاری و موزایه‌ده‌كردنه‌كه‌ی مه‌كته‌بی به‌ریتانیای ی ن ك یاشكرا بوو !!!

Thursday, 04/02/2010, 12:00


ئه‌مڕۆ ٤ / ٢ /٢٠١٠ مه‌كته‌بی به‌ریتانیا ی ی ن ك ، نامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیای له‌ پوك میدیا بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ گوایه‌ له‌ سه‌ر داوای شاناز خان بڕیاری داوه‌ كه‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌ ووڵاته‌كه‌یدا بكاته‌وه‌ . ئه‌م كاره‌یان جگه‌ له‌ توشبونیان به‌ هێستریا و سه‌رلێشوان و جه‌واشه‌كردن و موزایه‌ده‌ی زیاتر هیچ شتێكی تر نییه‌ ، نامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌ لایه‌ن سكرتێره‌كه‌یه‌و هاتوه‌ ، بۆ كه‌سێكی بێ ناو كه‌ له‌و ئه‌درسه‌دا ئه‌ژی واته‌ وه‌ڵامی نامه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ بۆ شاناز خان نییه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ نامه‌كه‌دا هاتوه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ڕێز گۆردن براون هه‌فتانه‌ هه‌زاران نامه‌ی بۆ ده‌نێرن و ناتوانی وه‌ڵامی هه‌مووی بداته‌وه‌ ،بۆیه‌ نامه‌كه‌ی شاناز خان ئاراسته‌ی وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت له‌ لایه‌ن سكرتێری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ، كه‌ ئه‌ویش ماوه‌یه‌كی ده‌وێ تا وه‌ڵامی بدرێته‌وه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان ئاگادار ئه‌كه‌ینه‌وه‌ له‌و جه‌واشه‌كارییانه‌ی مه‌كته‌بی به‌ریتانیای یه‌كێتی و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌كانیان دژی خواسته‌كانی ئه‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ به‌كاری ئه‌هێنن ته‌نها له‌ پێناوی مانه‌وه‌یان له‌ ده‌سه‌لاتدا . من لێره‌دا داوه‌تی هه‌موو دڵسۆزانی كورد ئه‌كه‌م كه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ریتانیا سه‌یری ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن ..

http://www.pukmedia.com/kurdish/index.php?option=com_content&view=article&id=1518:2010-02-04-14-34-38&catid=30:2009-10-08-14-12-15&Itemid=362

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە