کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مولازم موحسین گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ سلێمانی، به‌ڵام به‌جلی ڕه‌شه‌وه‌

Wednesday, 17/02/2010, 12:00


له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و خرۆشانی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، به‌ تایبه‌تی شاره‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك كه‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی یه‌كێتی بوو، هه‌ره‌ها به‌نیلی كردنی ڕه‌نگی شار و ئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ر و كۆبونه‌وه‌ی گه‌نجه‌ تێكۆشه‌ره‌كانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی له‌ جاده‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌ وهوتاف و هاواركردن و داوای گۆڕانكاری له‌ سیسته‌می كوردستان ، سه‌رانی یه‌كێتی هه‌راسان كردوه‌ و كونه‌ مشكێان لێكراوه‌ به‌ قه‌یسه‌ری ،ئه‌وه‌ نیه‌ یه‌كێتی سه‌عدی پیره‌ ده‌كاته‌ كاندیدی خۆی بۆ په‌رله‌مانی عێراق، مه‌لا به‌ختیار نهێنیه‌كانی دادگای شۆڕش ئاشكرا ده‌كات ، هه‌ڕه‌شه‌كانی خانمی ژماره‌ سفری عێراق هێرۆی مه‌ڵبه‌ندی ١ ،وده‌یان سه‌رلێشواوی و سه‌رگردانی تر.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك و باوه‌ڕپێكراو له‌ سكرتارییه‌تی تاڵه‌بانییه‌وه‌ به‌ ته‌له‌فون ئه‌م زانیارییانه‌ی بێڕاگه‌یاندین:
پاش فراوان بوونی جه‌ماوه‌ری گۆڕان و خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌یان به‌ نیازی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن .هه‌روه‌ها هه‌وڵدانی جه‌ماوه‌ر بۆ په‌لاماردانی ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ،ترسێكی گه‌وره‌ له‌ ناو ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به‌ نهێنی په‌یوه‌ندیان به‌ گۆڕانه‌وه‌ كردوه‌ ، له‌م سه‌رو به‌نده‌دا هێرۆی مه‌ڵبه‌ندی، فه‌رمان به‌ لاهور تاڵه‌بانی ئه‌دات به‌ هێزێكی گه‌وره‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر گۆڕانخوازان له‌ جاده‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌ و چاوترسێنیان بكه‌ن، بیانگرن ، ته‌نانه‌ت ته‌قه‌یان لێبكه‌ن بۆیه‌ لاهور له‌ شه‌وی 17 - 02 - 2010  ملازم موحسن ئاسا به‌ڵام به‌ جلی ڕه‌شه‌وه‌ وه‌كو گه‌له‌ گورگ وه‌زعێكی نائاساییان دروستكرد و چه‌ندین كه‌سیان فڕاند و برینداركرد... كاتێك كوردستان پۆست هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ ، هێرۆی مه‌ڵبه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی میدیا به‌و كاره‌یان نه‌زانێ به‌ لاهوری ووتبو كه‌ به‌ زوترین كات هه‌موو برینداره‌كان بشارنه‌وه‌ و زوو چاره‌سه‌ریان بكه‌ن، لاهور تاڵبه‌نیش وه‌ك مامی گه‌وره‌ی زۆر به‌ دڕندانه‌ كاره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌.
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری گۆڕانخواز ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ له 7 - 3 - 2010 ‌كۆتایی ڕۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیانه‌ بۆیه‌ ڕێگاتان پێ ناده‌ن ئازادانه‌ چالاكییه‌كانتان ئه‌نجانبده‌ن ،ئه‌مانه‌ باوه‌ڕیان به‌ دیموكراتی و مافی مرۆڤ نییه‌ ،باوه‌ڕیان به‌ شكستی خۆیان نییه‌ ، جه‌ماوه‌ر به‌ گێل و نه‌فام ده‌زانن.
خه‌ڵكی به‌ شه‌ره‌فی سلێمانی ئاگادار ئه‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی خانه‌واده‌ی بریندارو گیراوه‌كان نامه‌یه‌ك بنوسن و بچنه‌ كۆنسولگه‌ری به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر و شكات له‌ لاهور تاڵه‌بانی بكه‌ن چونكه‌ ئه‌م تاوانباره‌ هه‌ڵگری ڕه‌گه‌ز نامه‌ی به‌ریتانییه‌ و په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌رگیز ئه‌مه‌ به‌ بێ سزا ناهێڵن به‌ سه‌ریا تێپه‌ڕێ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ به‌ پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و مافی ڕه‌گه‌زی به‌ریتانی لێوه‌رده‌گرنه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە