دکتۆر خدر مه‌لا مه‌عسومی سه‌رۆکی زانکۆی کۆیه دوای 25 ساڵ ئه‌بێته‌وه مه‌سئولی لقی زه‌ڵێ!
Monday, 25/05/2009, 12:00
دکتۆر جه‌عفه‌ر ڕه‌سولی ڕاگری کۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کانی زانکۆی کۆیه له لایه‌ن دکتۆر خدر مه‌لا مه‌عسومی سه‌رۆکی زانکۆی کۆیه‌وه پێی ڕاگه‌یانراوه که ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه. به پێی قسه‌ی دکتۆر جه‌عفه‌ر که له سایتی سبه‌ی بڵاو کراوه‌ته‌وه، هۆی لابردنه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که خۆی بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان کاندید کردووه. ئه‌م بڕیاڕو یاسا قهرهقوشییهی دکتۆر خدر جێبه‌جێی کردووه یه‌کێکه له ڕێنماییه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی خهرهفاوو، دزو گهندهڵو دوژمن به گه‌لی کورد. سه‌یر له‌وه‌دایه که تاڵهبانیو تاقمه دۆڕاوو ئابروو چووه‌که‌ی باسی ئه‌وه ئه‌که‌ن که گوایه ئه‌یانه‌وێت حیزب ده‌ست وه‌رنه‌داته کاروباری زانکۆکانه‌وه.
له دکتۆر خدر ئه‌پرسم ئه‌و جۆره ئیجرائاته له کام شوێن‌و کام زانکۆی دنیا په‌یره‌و ئه‌کرێ؟ تۆ بڵێی دکتۆر خدر ئه‌م ڕێوشوێنه ئه‌کادیمییه جوانه له زانکۆکانی به‌ریتانیا فێر بووبێ، یان ئه‌وه‌تا دوای 25 ساڵ چوونه ده‌ره‌وه‌و خوێندن‌و کارکردن له به‌ریتانیا هه‌ر به هه‌مان عه‌قلییه‌تی مه‌سئول لقه‌که‌ی زه‌ڵێی ساڵی 1982 کار ئه‌کا. ئه‌و کاته‌ی دکتور خدر مه‌سئولی لقی پشده‌ری یه‌کێتی بوو. عه‌قڵی ئه‌و دکتۆره پسپۆره هێنده‌ی عه‌قڵی ئه‌و قاچاغچییانه بوو که له نێوان ئێران‌و عێراق (له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی کاره‌کانیان هێنانو بردنی که‌لوپه‌له له‌م دیوو ئه‌ودیوی سنوره‌وه) کاریان ئه‌کرد. پیشه‌ی ئه‌و کاته‌ی دکتۆر خدر بریتی بوو له جاسوسی کردن به‌سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه‌و کادره خۆنهویستو تێکۆشه‌رانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستانه‌وه که ئه‌وساش تاڵه‌بانییان به دکتاتۆرو ڤایرۆسی ناو جوڵانه‌وه‌ی کورد ئه‌زانی. ڕاسته پێشینان ووتویانه خووێکی فێری بیت به شیری ته‌رکی ناکه‌یت به پیری!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست