کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاش شكسته‌كانی یه‌كیتی نیشتمانی له‌ به‌ریتانیا و كوردستان شاناز و مه‌سینه‌ هه‌ڵگره‌كانی په‌ڵاماری قاچی تێكۆشه‌ر عه‌دنان شاسوار ئه‌

Wednesday, 05/08/2009, 12:00


له‌ ژماره‌ ٣ ی كوردستانی نوێ ی ڕۆژی ٣ /٨/٢٠٠٩دا ،نامه‌یه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی شانازی برایم ئه‌حمه‌د به‌ ناوی مه‌كته‌بی به‌ریتانیاوه‌ و چه‌ند كه‌سێكی تریان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ ،سه‌باره‌ت به‌ ((هه‌ندێك له‌ چاورێره‌ به‌ ناو نێو نه‌ته‌وه‌یی و بێلایه‌نه‌كانه‌وه‌)) ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رنجی منی ڕاكێشا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ خواره‌وه‌ی نامه‌كه‌ واژویان كردوه‌ كه‌ گوایه‌ رێكخراو و شوێنی فه‌رمی ئه‌م ووڵاته‌ن ،یان هیچ نه‌بێ كه‌سه‌كانی كه‌ وه‌كو به‌پرسی ئه‌م شوێنانه‌ ده‌ستنیشانكراون خه‌ڵكێكی دڵسۆز و نیشتیمان په‌روه‌رن !!
كارێكی زۆر ئاساییه‌ كه‌ له‌م كاته‌دا كه‌ لیستی كوردستانی نیوه‌ی زیاتری جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ ده‌ست دا ، بكه‌وێته‌ وێزه‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌رانی لیستی گۆڕان ،به‌و بێیه‌ من به‌لامه‌وه‌ ئاساییه‌ شاناز ئیراهیم ئه‌حمه‌د وه‌كو كه‌سێكی مستفید له‌ ناو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییدا ،له‌ گه‌ڵ پارتییدا ڕێكه‌وێ بۆ بوختان هه‌ڵبه‌ستن و ئاژاوه‌گێڕی دژی دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان ،به‌ڵام كه‌ كار گه‌یشته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌ بێ ڕه‌وشتانه‌ درۆ و ده‌له‌سه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌ ، وگاڵته‌ به‌ ڕای گشتی گه‌ل بكه‌ن له‌ كوردستان و ئه‌وروپا ، پێویسته‌ سنورێك بۆ ئه‌م كاره‌ بێ ئه‌خڵاقیانه‌ دابنرێ و ڕاستییه‌كان بخرێنه‌ به‌ر چاوی هه‌موو كورد .

هه‌موو كورده‌ شه‌ریفه‌كانی به‌ریتانیا ده‌زانن كه‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری كورد له‌ له‌نده‌ن ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیراوه‌ و بۆ كاری تایبه‌تی خۆیان به‌ كاری ئه‌هێنن ، جه‌ند مانكێك پێش ئێستا بڕیاربوو كۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی ببه‌ستێت ، به‌ڵام له‌ به‌ر خروقات و ته‌زویر له‌ لایه‌ن شانازییه‌كانه‌وه‌،ڕه‌وه‌ندی كورد له‌ به‌ریتانیا بایكۆتی ئه‌و كۆنفرانسه‌یان كرد و به‌شداریان نه‌كرد ، پاشان په‌نایان برده‌ به‌ر یاسا و ڕێكخراوی چاره‌تی كۆمیشن ،ئه‌م ڕێكخراوه‌ش ئه‌نجامی كۆنفرانسه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ، مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری كورد له‌ له‌نده‌ن شه‌رعیه‌تی نییه‌ هه‌تاكو كۆنفرانس نه‌به‌ستێ ، به‌ڵام خه‌ڵكی نه‌فس نزمی وه‌كو پێشره‌و سوور كه‌ ئاماده‌یه‌ هه‌موو كورد بكاته‌ قوربانی گیرفانی خۆی ،ئه‌و زاته‌ ته‌عین كرواه‌ وه‌كو به‌رپرسی كۆمیته‌كه‌ .

كۆمه‌ڵگای كورد له‌ ڕۆژئاوای له‌نده‌ن به‌ هه‌مان ده‌ردی مه‌ڵبه‌ند چووه‌ بۆیه‌ پێویست ناكات باسی لێوه‌ بكه‌م ته‌نها به‌رپرسه‌كه‌ی ناوی جیاوازه‌ ئه‌ویش ڕه‌زان جه‌لال عه‌زیز به‌گه‌ ، كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی یه‌كێتی ژنانی كوردستانیشه‌ ،كه‌واته‌ ئه‌و ڕیكخراوانه‌ی ڕیزكراون له‌ نامه‌كه‌یاندا ته‌نها ٣ كه‌سن ،وه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ له‌ ناو ڕه‌وه‌ندی كوردی به‌ریتانیادا هیچ شه‌رعییه‌تیان نییه‌ و گومانیش له‌ دڵسۆزیان بۆ كورد و دوزه‌كه‌ی لێ ده‌كرێ ،

نامه‌كه‌یان ته‌نها بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌سێكی دڵسۆز و سه‌ربازی وونی ئه‌م گه‌له‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش عه‌دنان شاسواره‌ هه‌مان كه‌سه‌ كه‌ شاناز و چه‌ته‌كانی ویستیان هێرشی بكه‌نه‌ سه‌ر له‌ ناو شاره‌وانی له‌نده‌ن دا و ئازاری بده‌ن،
ماوه‌ی ٢١ ساڵه‌ عه‌دنان كار له‌ بواری په‌روه‌رده‌دا ئه‌كات ، چه‌ندین قوتابخانه‌ی بۆ منداڵانی كورد كردوه‌ته‌وه‌ له‌ له‌نده‌ن ، ئێستا سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراوی كانگا یه‌ ،كه‌ ڕكخراوێكی چاره‌تییه‌وه‌ و ناونووسكراوه‌ له‌ كۆمپه‌نی هاووس ،به‌ڵام وا دیاره‌ شاناز و هینه‌كانی له‌ به‌ر كۆنه‌ قین و بوغز و دڵ پیسیان نه‌په‌رژاونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی بپرسن كه‌ ئایا كانگا ڕێكخراوێكی چاره‌تییه‌ یان ته‌نها له‌ كۆمپه‌نی هاووس خۆی ناو نووس كردوه‌ .

نازانم شاناز چۆن له‌ ڕووی دێ نامه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بكات ، ئاخر ئه‌م ژنه‌ نه‌خۆشه‌ جاران سه‌رۆكی هه‌رێمی ئێستای به‌ دوژمن ده‌زانی ، ده‌بێ له‌ یادی چوبێت له‌ ٣١ /ئاپ له‌ خۆپێشاندانه‌كه‌ی به‌ر سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریكی له‌ له‌نده‌ن چۆن ئه‌شیڕاند و هه‌زارن قسه‌ی بازاڕی به‌ مه‌سعود بارزانی ئه‌ووت ؟ به‌ڵام په‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م ژنه‌ نه‌خۆشه‌ و مێرده‌كه‌ی له‌ وه‌دایه‌ كه‌ ببنه‌ خۆره‌ی ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی تا به‌و ده‌رده‌ی ئێستایان برد !!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە