ئه‌ى ئه‌و پشكه‌يان كوا؟
Wednesday, 01/01/2014, 12:00
سه‌روو توره‌كه بينن ئه‌لين پشكه‌كان دابه‌ش ئه‌كريت, هه‌ر وه‌زاره‌تيك ئاماريكى ده‌قيقى دياريكردووه بۆ به‌ركه‌وته‌ى پشك و به‌شى ئه‌و خه‌لكه ره‌ش و رووته, ئه‌گه‌ر له‌ژيرزه‌مينى سي قاتيشدا بن ئه‌و پشكه‌ى خۆيان هه‌ر به‌رده‌كه‌ويت, له‌وه‌ش موهيمتر ئه‌وه‌يه هه‌ركه‌س پشكى خۆى بۆ ئه‌چيته ماله‌وه، ژووراو ژوور شوينى ئه‌كه‌ويت تائه‌يدۆزيته‌وه .
گرنگى ئه‌م پشكانه كه به‌ر هه‌ر هاولاتيه‌ك ده‌كه‌ون له‌وه‌دايه كه تيئه‌گه‌ين ولاته‌كه‌مان به‌ره‌و به‌دامه‌زراوه‌ييبوون ئه‌رواو ئيشه‌كان به داتا‌و ئامار به‌ريوه ئه‌چن.
بۆنموونه به‌عزى له‌و ئامارانه ئه‌خه‌مه روو, دواى ئه‌وه به چه‌پله‌كانتان به‌خيرهاتنى هونه‌رمه‌ندى ده‌نگ ناخۆش و ميوانى به‌رنامه بكه‌ن بۆسه‌ر سته‌يج, قه‌ينا دلى پيى خۆش ئه‌بيت باكه‌ميك غرورى به‌رزبيته‌وه.
- ئه‌لين وه‌زاره‌تى رووناكى و تاريكى و كاروبارى موه‌ليده رايگه‌ياندووه پشكى سه‌رفكردنى وزه‌ى كاره‌با له‌لايه‌ن هه‌رتاكيكى ئه‌م ولاته‌وه رۆژانه ئه‌گاته (39 ئه‌مپيرو 2 پيلى قه‌له‌مى و پيليكى كۆنترۆل).
- دايه‌ره‌ى هاموشۆ ئه‌لى رۆژانه هه‌رتاكيك 3 ليتر به‌نزين و پياله‌يه‌ك نه‌وت بۆ هاموشۆو خۆگه‌رمكردنه‌وه به‌كاردينيت.
- هه‌ر نه‌فسى دايه‌ره له‌دوا ئامارى ئه‌مسالدا ئه‌ليت هه‌ر رۆحله‌به‌ريكى دوو پي له‌م هه‌ريمه يه‌ك و له‌ده‌يا دووى ئۆتۆمبيليكى به‌رده‌كه‌ويت (واتا سه‌ياره‌يه‌ك و جوتى تايه).
- له‌ولاوانى به‌ريوه‌به‌ريتى باراناو له‌به‌ياننامه‌يه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه, كوللى بنيايه‌ميكى خه‌مسارد هه‌موو شه‌وو رۆژيك 4 گالۆن و 3 جامولكه‌و 1-2 دلۆپ ئاو به‌هه‌ده‌رئه‌دات و به‌شيكيشى بۆ خواردنه‌وه‌و چيشتلينان و شتى تر به‌كاردينيت.
له‌به‌شيكى تر‌ى له‌به‌ياننامه‌كه‌دا داواكراوه هاولاتيان سه‌روپي و ساوه‌رو چيشتى سوير نه‌خۆن با دوايي ئاوى زۆر نه‌خۆنه‌وه.
- سه‌رۆكخانه‌ى ولات پيمان ده‌ليت ئه‌وه‌ى پيى بوتريت به‌شه‌ر و به‌كوردى بخوينيته‌وه (به جامانه به‌سه‌رو سه‌ررووته‌وانى) داهاتى سالانه‌ى پينج هه‌زار دۆلاره, به‌لام هه‌نيكيان له‌كاتى مال گواستنه‌وه‌دا گۆراون و سفره‌كانيان ليبۆته‌وه‌و چۆته سه‌ر سفرى ئه‌وانيتر.
- وه‌زاره‌تى داهينانكارى و ئه‌م شتانه واى باس ئه‌كه‌ن له‌هه‌ر دوو هاولاتيه‌ك يه‌كيكيان گۆرانيبيژه, به‌لام هه‌نيكيان تواناكانيان به‌شاراوه‌يي ماوه‌ته‌وه يان له‌روويان نايه‌ت گۆرانى بلين.
ئه‌م ئامارانه هه‌موويان شتى دلخۆشكه‌رن و پيمان ئه‌لين ئيتر هه‌موو بواره‌كان بوونه‌ته ئاي تى و داتابه‌يس و ئامار‌و, پشكى وه‌زاره‌ت و دايه‌ره‌كان به عه‌داله‌تى به‌سه‌ر هاولاتياندا چۆنه ئاوا ده‌خرينه‌روو.
ئيستاش كاتى ئه‌وه‌يه سوپرايزى به‌رنامه‌كه‌مان بۆئيوه‌ى خۆشه‌ويست بخه‌ينه روو, ئه‌ويش پشكى هه‌ر نه‌فه‌ريكه له‌داهاتى نه‌وت, هه‌ر ئه‌و ماوه ئيستا ته‌له‌فۆنى بۆئه‌كه‌م و ئه‌يده‌م به ده‌ره‌وه تا بۆخۆتان گويتان ليبيت و بزانن پشكى هه‌ركه‌سيك له‌و داهاته چه‌نده‌يه.
ئه‌ها ئه‌وه بۆى چوو ....
+ ئه‌وه تۆ باسى چي ئه‌كه‌يت? ئه‌و هاتيفه‌ى ته‌له‌بت كردووه مه‌قفوله يان خاريجى نيتاقى شه‌فافيه‌ته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست