تیرۆر، داهێنانێکی سیاسیی
Sunday, 29/12/2013, 12:00
ناسح عوسمان
ئه‌و سيسته‌مه سياسيانه‌ى ئێستا له‌دنيادا زالَن و ده‌سه‌ڵاتيان به‌ده‌سته، هه‌ر ئه‌وانن كه به‌رپرسيارن له بارودۆخى مرۆڤه‌كان و پاراستنى مافه‌كانيان، له‌نێوان ئه‌م سيسته‌مانه‌دا له‌ته‌واوى دنيا ناتوانرێت نمونه‌يه‌كى به‌رچاو بدۆزرێته‌وه كه تيايدا موسولَمانان باڵاده‌ست بن و حوكمى وڵات بكه‌ن، له‌گه‌لَ ئه‌وه‌شدا جيهان پرِيه‌تى له‌جه‌نگ و كوشتار‌و پيلانگێرِى و سووككردنى مرۆڤ، به‌شێكى زۆرى سيسته‌مه سياسيه‌كان يان كۆمارين يان په‌رله‌مانين و هه‌ندێكيان ديكتاتۆرى و كه‌مێكيشيان پاشايه‌تين، به‌ڵام هه‌موويان خۆيان به‌ديموكراسى ده‌زانن له‌رِووى رێزگرتن له‌مافه‌كانى مرۆڤ و پاراستنى ئازاديه تاكه‌كه‌سيه‌كان، له‌گه‌لَ ئه‌وه‌شدا نه‌ياره ناوخۆيى و ده‌ره‌كيه‌كانى خۆيان به سووكترين شێوه ته‌ماشاده‌كه‌ن و كه‌مترين به‌ها بۆ مرۆڤبوونيان داده‌نێن، ئاماده‌شن به‌هه‌رشێوه‌يه‌كى توند‌و تيژ به‌ناوى (له‌ناوبردنى تيرۆر) رووبه‌رِوويان ببنه‌وه.
ئه‌گه‌رچى كاتێك ناوى تيرۆر ده‌هێنرێت راسته‌وخۆ رێكخراوێك يان كه‌سايه‌تيه‌كى ئيسلاميمان دێته به‌رچاو، با ئه‌و لايه‌نه يان كه‌سايه‌تيه هيچ كارێكى تيرۆريستيشى ئه‌نجام نه‌دابێت، له‌به‌رامبه‌ريشدا هه‌ر تيرۆرێك كه ده‌ولَه‌تان يان ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌نجامى ده‌ده‌ن نايخه‌نه چوارچێوه‌ى تيرۆره‌وه‌و له‌سه‌ر به‌رزترين ئاستى نێوده‌ولَه‌تيش ناوى جوانى بۆ دائه‌تاشن و سيناريۆى بۆ رێكده‌خه‌ن، له‌م رووه‌شه‌وه وڵاتى ميسرِ باش‌ترين نموونه‌يه كه ده‌سه‌ڵاتێكى سه‌ربازى له‌رِێى به‌كارهێنانى هێزه‌وه خۆى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكى مه‌ده‌نيى هه‌لَبژێردراودا ده‌سه‌پێنێت، له‌ژێر چه‌ترى سيناريۆو پاساوى سواو و قێزه‌وندا كه ته‌نها مايه‌ى گالَته‌جارِين.
ده‌كرێت بلَێين (تيرۆر) ئه‌و زاراوه‌يه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى دونيا زۆر دژايه‌تيى ده‌كه‌ن و بودجه‌ى خه‌يالَيى بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن، هه‌م دروستكراو و ده‌ستكردى ئه‌و سيسته‌مه زالَه‌ى جيهانه كه ئێستا وڵاته‌كان به‌رِێوه ده‌به‌ن، هه‌ميش له‌ژێره‌وه وشه‌يه‌كى هێنده ره‌زا گران و بێزراو نيه له‌لايان، چونكه توانيويانه باش‌ترين سوود له‌رِێى ئه‌و زاراوه‌يه به‌ده‌ستبهێنن، هه‌رله‌سايه‌ى سه‌رى تيرۆره‌وه‌يه ده‌توانن هه‌ركوێيان بوێت هه‌لَكوتنه سه‌رى و هه‌ر وڵاتێك بيانه‌وێت به‌هێرشى سه‌ربازى لێى بده‌ن و هه‌ر كه‌سێكيان به‌دلَ نه‌بێت ده‌ستگيرى بكه‌ن و به‌ماده‌ى تيرۆر له‌ناوى به‌رن، وه هه‌ر حزبێكى سياسى چه‌كدارو بێچه‌ك كه بيانه‌وێت ده‌توانن هه‌لَيبوه‌شێننه‌وه و قه‌ده‌غه‌ى بكه‌ن و به‌ناوى مه‌ترسيى تيرۆره‌وه نه‌ياره ئيسلاميه‌كانيان له‌به‌رچاوى گه‌لدا ناشيرين بكه‌ن و رێ له‌گه‌شه‌يان بگرن، به‌م هۆيه‌شه‌وه ده‌توانن سالَه‌هاى سالَ درێژه به ده‌سه‌ڵات و شوێنقايمكردنى خۆيان بده‌ن، هه‌ر له‌رِێى تيرۆره‌وه‌يه ئه‌مريكا هێرش ده‌كاته سه‌ر عيراق و له‌هاوكێشه‌يه‌كدا سه‌دامى خوێنرِێژ ئه‌كاته هاورِێى ئه‌لقاعيده و قه‌زافيش له‌ليبيا گه‌ل به ژماره‌يه‌ك جرج و ئه‌ندامى ئه‌لقاعيده ده‌ناسێنێت و به‌شار ئه‌سه‌دى ئه‌نجامده‌رى سه‌دان قه‌سابخانه له‌ريزى گه‌لى سوريا ده‌بێته پالَه‌وانى رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى تيرۆر.
له‌ميسرِ به‌هه‌زاران كه‌س له‌شه‌قامه‌كانى (رابيعه، نه‌هزه) به گولله و قه‌ناس ده‌كوژرێن له‌وكاته‌ى سه‌رقالَى نوێژى به‌يانين يان خه‌ريكى ئه‌نجامدانى خۆپيشاندانى هێمنانه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ته‌قينه‌وه‌يه‌كى گوماناوى له‌به‌رده‌م بنكه‌يه‌كى ئاسايش ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌م خۆپيشانده‌ره مه‌ده‌نيانه ده‌بنه تيرۆريست، ئه‌م نوێژخوێنانه ده‌بنه تۆقێنه‌ر، ئه‌م شه‌رعيانه ده‌بنه ناشه‌رعى، له‌راستيشدا ئه‌گه‌ر زاراوه‌ى تيرۆر نه‌بوايه ده‌سه‌لاَتدارانى ئه‌و ولاَته نه‌يانده‌زانى په‌نا بۆكوێ به‌رن و چى قورِێك به‌سه‌رى خۆيان‌دا بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر به شێوه‌يه‌كى خێرا چاو به‌و ديارده‌يه‌دا بگێرِينه‌وه كه پێى ده‌وترێت تيرۆر، ده‌بينين زياتر له چه‌ند ناوچه‌يه‌كى جيهاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه جێگاى ململانێى ناوخۆيين، وه‌ك سورياو عيراق و يه‌مه‌ن و سودان و چه‌ند وڵاتێكى تر، كه يان كێشه‌ى ناوخۆييان هه‌يه يان جێى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى هاوكێشه‌ى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى زلهێزه‌كانن، دووريشه له‌و وڵاتانه‌ى خاوه‌نى سه‌قامگيرى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تين و زلهێزه‌كانيش له‌سه‌ريان يه‌كلابوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش گومانه‌كان زياترده‌كات له‌و رِووه‌وه كه تيرۆر ديوى شاراوه‌ى ململانێ ناوخۆييه‌كان يان ململانێ نێوده‌ولَه‌تيه‌كانه له‌رِووى ئه‌منيه‌وه، بۆ زامنكردنى ديوى ئاشكراى سياسه‌ت و ئابورى و به‌رژه‌وه‌نديه‌كان و مانه‌وه‌ى ده‌سه‌لاَته گه‌نده‌لَه‌كان له‌ده‌سه‌لاَت و قۆرخكردنى داهاته‌كان.
ديارده‌ى تيرۆر هێنده‌ى سوودى به زلهێزان و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌لَ و شموليه‌كان به‌خشيوه، ده‌يان هێنده زيانى به موسولَمانان و ئيسلاميه‌كان له‌ته‌واوى دنيادا گه‌ياندووه، هه‌ر به‌كارهێنانى تيرۆره لايه‌نه ئيسلاميه سياسيه‌كانى پێ كۆت و به‌ند كراوه‌و موسولَمانانى له ده‌سه‌ڵات و حوكمداريدا به په‌راوێزخراوى هێشتۆته‌وه، هه‌ر تيرۆره ته‌نانه‌ت ده‌خاله‌تى له ئازادييه زۆر تاكه‌كه‌سيه‌كان و ورده‌كاريه‌كانى ژيانياندا كردووه، به‌وه‌ى بوونى ريش له‌لاى ئيسلاميه‌ك و له‌چك و په‌چه لاى يه‌كێكى تر‌و سه‌ردان و چوونه مزگه‌وت و به‌كارهێنانى سيواكێك، كراونه‌ته هێمايه‌ك بۆ تيرۆر، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ناو بازارِ يان له‌شوێنێكدا چاوى ئه‌منت لێدياربێت و دروشمى (الله اكبر لا اله الا الله) بلَێيته‌وه كه له‌بنه‌ما سه‌ره‌تاييه‌كانى موسولَمان بوونتن، دوورنيه له‌ناو زيندانێكدا به‌شى دووهه‌مى شايه‌تومانه‌كه‌ت ته‌واوبكه‌يت.
ئه‌و رێكخراوه‌ى له‌دونيادا به گه‌وره‌ترين رێكخراوى تيرۆريستى ناسراوه‌و هه‌موو جيهان دژايه‌تيى ده‌كه‌ن بريتيه له (القاعده)، ئه‌گه‌ر رێكخراوى ئه‌لقاعيده رێكخراوێكى ئيسلاميى راسته‌قينه‌يه، ده‌بێت بپرسين رێكخراوه‌كه‌و لق و پۆپه‌كانى له وڵاتانى جيهان چه‌نده سوديان بۆ موسولَمانان هه‌بووه؟! بۆچى له‌هه‌ندێك شوێن چالاكن و له‌هه‌ندێكى تر ده‌نگيان نيه؟! له‌هه‌ندێك كات گه‌رموگورِن و له‌هه‌ندێك كات سارد‌و سرِن؟! تائێستا ئه‌لقاعيده چه‌ند ده‌ولَه‌تى ئيسلامييان دروستكردووه؟! چه‌ند موسولَمانى چه‌وساوه‌يان له چه‌وسانه‌وه رزگاركردووه؟! چه‌ند ده‌سه‌لاَتى سته‌مكاريان رووخاندووه‌و سته‌ميان له‌سه‌ر موسولَمانان هه‌لَگرتووه؟!.... به‌ديوه‌كه‌ى تريشدا حه‌قه بپرسين تائێستا ئه‌و رێكخراوه چه‌ند هه‌زار موسولَمانى كوشتووه؟! چه‌ند هه‌زار مالَ و دوكان و بازارِ و شه‌قام و جاده‌ى وێران كردووه؟! چه‌ند هه‌زار ئافره‌ت و مندالَى موسولَمانى بێسه‌رپه‌رشت و بێ دايك و باوك كردووه؟! چه‌ند هه‌زار موسولَمانى ئاواره‌و چه‌ند هه‌زار پرسه‌و شيوه‌نى له‌بنه‌مالَه بێچه‌ك و بێده‌ره‌تانه‌كاندا به‌رِێخستووه؟! چه‌ند هه‌زار جار شێوه‌و شوناسى كه‌سايه‌تيى موسولَمانى لاى به‌رامبه‌ره‌كان ناشيرينكردووه؟!
ئه‌گه‌ر بوونى ئه‌م رێكخراوه تيرۆرستيه هيچ سودێكى بۆ موسولَمانان نه‌بووبێت و زيانه‌كانيشى ئاشكرابن، ئيتر بۆ ئه‌بێت سه‌ربه ساحێبى نه‌بێت و له‌سه‌ر موسولَمان حساب بكرێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر ئيسلاميه‌كان زياتر له‌به‌رامبه‌ره‌كانيان داواى ديموكراسى بكه‌ن و هه‌ميشه‌ش له‌تيرۆردا ئه‌مان زه‌ره‌رمه‌ندى يه‌كه‌م بووبن، ئيتر چۆن ئه‌م به‌رگه بكرێته به‌ر ئيسلاميه‌كان كه‌به‌كرده‌وه مه‌ده‌نيبوونى خۆيان سه‌لماندبێت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست