په‌یامێک بۆ به‌ڕێزان نه‌وشیروان مسته‌فا، مامۆستا علی باپیر و مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین به‌هاددین
Wednesday, 23/02/2011, 12:00
په‌یامێک بۆ به‌ڕێزان نه‌وشیروان مسته‌فا، مامۆستا علی باپیر و مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین به‌هاددین
مسعود حیدر حاجی رۆسته‌م
مایه‌ی خۆشحاڵییه پاش چه‌ندین ساڵ باڵاده‌ستی ره‌های دوو حزبی ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزسیۆن توانیویه‌تی تا ڕادایه‌ک ده‌سه‌ڵات ناچاربکات مل بۆ داخوازێکانی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان بدات. تا ئه‌م ساته‌شی له‌گه‌ڵ بێت ده‌سه‌ڵات خه‌ریکی مووماته‌ڵه‌یه‌و هه‌تا پێی بکرێت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر کاره‌کانی خۆی بۆ به حزبیکردنی زیاتری حکومه‌ت و قۆرخکردنی هه‌موو جومکه‌کانی ژیان. هه‌تا سه‌رانی ئه‌م دوو حزبه راسته‌وخۆ ده‌ستیان هه‌بێت له راپه‌ڕاندنی کاره‌کانی حکومه‌ت و په‌رله‌ماندا ده‌بێ ئێمه بێ هیوا بین لێیان، چونکه به‌رژه‌وه‌ندێ ئابوورێکانیان وا ده‌خوازێت که راسته‌وخۆ ده‌ستیان هه‌بێت له ئیشوکاره‌کاندا.
به‌ڕێزان
هه‌رچه‌نده گفتوگۆ‌و دیالۆک هه‌موومان پێشوازی لێ ده‌که‌ین و ئاواته‌خوازبووین سه‌رکرده‌کانی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له دانیشتنی 21/02/2011 پرۆژه‌یه‌کی تۆکمه‌یان پێشنیار بکردایه بۆ چاککردنی سیستمی سیاسی و ئابووری کوردستان و خه‌ڵکی ئه‌کادیمی و خاوه‌ن ئه‌زموون ده‌وڵه‌ماندیان بکردایه‌و ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌کانی تر به ته‌وافوق و ده‌سته‌جه‌معی له‌سه‌ری رێکبکه‌وتنایه‌و هه‌موومان شانمان ده‌دایه به‌ری و کارمان بۆ سه‌رخستنی ده‌کرد، پرۆژه‌یه‌کی له‌و بابه‌ته‌ش بێ شک ده‌بێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی کورد بێت و ته‌نها نوخبه‌یه‌ک سوودمه‌ند نه‌بێ لێی و قۆرخی هه‌موو بواره‌کانی ژیان نه‌که‌ن بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان.
به بۆچوونی من ده‌بێ له‌م قۆناغه‌دا ئێمه سیاسه‌ت له شه‌قام بکه‌ین و وه‌کو مافێکی سه‌ره‌تایی هه‌موو مرۆڤێک به ڕه‌وای ده‌زانین وده‌سه‌ڵاتیش ناچار بکرێت گوێ له دا‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان بگرێت.
ئه‌م سیسته‌مه سیاسیه‌ی کوردستان که دوو حزبی ده‌سه‌ڵات دایانتاشیوه نوقمه له گه‌نده‌ڵی و ته‌نها خه‌ریکی به بنه‌ماڵه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئابووری ووڵاتن جیاواز نییه له سیسته‌مه دیکتاتۆره‌کانی وه‌کو تونس و میسر و لیبیا، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رد به فیشه‌ک له سلێمانی ئه‌م بۆچوونه ده‌سه‌لمێنێت. پیشانی ده‌دات چه‌ند مرۆڤی کورد به‌که‌م ته‌ماشا ده‌کرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات.
داواکارم لێتان له‌م قۆناغه‌دا هه‌موو جۆره دانیشتنێک له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ڕه‌ت بکه‌نه‌وه تا ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌و درووست‌کردنی حکومه‌تێکی نیشتمانی ته‌کنۆکراتی کاتی و هه‌مووارکردنی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان له ماوه‌یه‌ک دیارکراودا بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی حوکمڕانی ببێت به په‌رله‌مانی و ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم ته‌شریفاتی بێت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای خۆپیشاندان. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له دانیشتنه‌کاندا ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه به خه‌ڵکی ڕابگه‌یه‌نن خه‌ریکی جێبه‌جێ کردنی داواکانتانین وگومانم هه‌یه که هیچ هه‌نگاوێک بنێن.
له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی مێژووی که ئه‌مڕۆ که‌وتۆته سه‌رشانتان به‌رانبه‌ر به خوا‌و میلله‌ته‌که‌مان داواتان لێ ده‌که‌م خۆتان و سه‌رکرده‌کانتان بچنه نێو جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری کوردستان، بچنه ریزی حه‌قه‌وه به‌رانبه‌ر به ناحه‌ق. به‌رژه‌وه‌ندێ ئابوورێکانی سه‌رکرده‌کانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات هه‌رگیز ناهێڵێ چاکسازی سیاسی، ئیداری، ئابووری له‌م ووڵاته‌دا بکرێت و ته‌نها خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی ملیۆنی سه‌نگی مه‌حه‌ک ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا له بازنه‌یه‌کی داخراودا ده‌سووڕێنه‌وه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات. بژی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستان، شه‌کاوه بێ ئاڵای کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست